عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
قوربانی سووتاندن 
1
یه‌زدان موسای بانگكرد و له‌ چادری چاوپێكه‌وتن قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد و فه‌رمووی:
2
«له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”كاتێك یه‌كێك له‌ ئێوه‌ قوربانییه‌كی له‌ ئاژه‌ڵ بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش كرد، له‌ گاگه‌ل و له‌ مێگه‌ل قوربانییه‌كانتان پێشكه‌ش بكه‌ن.
3
«”ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه‌ی قوربانی سووتاندن[a] له‌ گاگه‌ل بێت، ئه‌وا نێری ساغ پێشكه‌ش ده‌كات و ده‌یهێنێته‌ لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی یه‌زدان بێت،
4
ده‌ستی له‌سه‌ر سه‌ری قوربانی سووتاندنه‌كه‌ داده‌نێت و بۆ كه‌فاره‌تی[b] لێی وه‌رده‌گیرێت.
5
جوانه‌گاكه‌ش[c] له‌به‌رده‌م یه‌زدان سه‌رده‌بڕێت، نه‌وه‌ی هارون كه‌ كاهینه‌كانن، خوێنه‌كه‌ ده‌هێنن و به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی ئه‌و قوربانگایه‌دا ده‌یپرژێنن كه‌ له‌لای ده‌روازه‌كه‌ی چادری چاوپێكه‌وتنه‌.
6
قوربانی سووتاندنه‌كه‌ كه‌وڵ ده‌كات و پارچه‌پارچه‌ی ده‌كات،
7
نه‌وه‌ی هارونی كاهین ئاگرێك له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و دار له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ ڕێك ده‌خه‌ن.
8
نه‌وه‌ی هارونیش كه‌ كاهینه‌كانن پارچه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كه‌ی و ئه‌و پیوه‌ی[d] له‌سه‌ر داره‌كانی سه‌ر ئاگری سه‌ر قوربانگاكه‌یه‌ ڕێكی ده‌خه‌ن.
9
هه‌ناو و قاچه‌كانی به‌ ئاو ده‌شۆن و كاهینه‌كه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ ده‌سووتێنێت. قوربانی سووتاندنه‌، قوربانی به‌ ئاگره‌، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌.[e]
10
«”ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه‌ی له‌ ماڵات بوو، به‌ران یان گیسك، قوربانی سووتاندن بوو، ئه‌وا نێر و ساغ پێشكه‌ش ده‌كات.
11
له‌لای قوربانگاكه‌ ئه‌وه‌ی به‌لای باكووره‌ له‌به‌رده‌م یه‌زدان سه‌ری ده‌بڕێت. نه‌وه‌ی هارونیش كه‌ كاهینه‌كانن خوێنه‌كه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كی قوربانگاكه‌دا ده‌پرژێنن.
12
پارچه‌پارچه‌ی ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كه‌ی و پیوه‌كه‌ی، كاهینه‌كه‌ش له‌سه‌ر داره‌كانی سه‌ر ئاگری سه‌ر قوربانگاكه‌ ڕێكی ده‌خات.
13
هه‌ناو و قاچه‌كانی به‌ ئاو ده‌شوات و كاهینه‌كه‌ هه‌موویان پێشكه‌ش ده‌كات و له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ ئاگریان تێبه‌رده‌دات. ئه‌وه‌ش قوربانی سووتاندنه‌، قوربانی به‌ ئاگره‌، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌.
14
«”ئه‌گه‌ر قوربانییه‌كه‌شی بۆ یه‌زدان له‌ باڵنده‌ بێت و قوربانی سووتاندن بێت، ئه‌وا قوربانییه‌كه‌ی له‌ كوكوختی یان له‌ بێچووه‌ كۆتر پێشكه‌ش ده‌كات.
15
كاهینه‌كه‌ش بۆ قوربانگاكه‌ی ده‌هێنێت و سه‌ری ده‌قرتێنێت، له‌سه‌ر قوربانگاكه‌ ئاگر ده‌كاته‌وه‌، خوێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر لێواری قوربانگاكه‌ ده‌گوشێت.
16
چیكڵدانه‌كه‌ی[f] به‌وه‌ش كه‌ له‌ناویه‌تی لێیده‌كاته‌وه‌ و فڕێیده‌داته‌ لای ڕۆژهه‌ڵاتی قوربانگاكه‌ بۆ شوێنی خۆڵه‌مێشه‌كه‌.
17
له‌نێوان باڵه‌كانیه‌وه‌ كه‌رتی ده‌كات، ته‌واو لێكی ناكاته‌وه‌، ئینجا كاهینه‌كه‌ له‌سه‌ر قوربانگا له‌سه‌ر ئه‌و دارانه‌ی له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌یه‌ ده‌یسووتێنێت، قوربانی سووتاندنه‌، قوربانی به‌ ئاگره‌، ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه‌.
  1. a. 1‏:3 قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبه‌شی (بڕوانه‌ به‌شی 3) به‌رده‌وام پێشكه‌ش ده‌كران، هه‌موو ڕۆژێك، دووپاتكردنه‌وه‌ و یادكردنه‌وه‌ی ئاماده‌بوونی یه‌زدان بوو له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی. به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندێتی قوربانی سووتاندن له‌وه‌دا بوو، كه‌ هه‌موو قوربانییه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ یه‌زدان ده‌كرا.
  2. b. 1‏:4 ئه‌م قوربانییه‌ی كه‌ تووڕه‌یی خودا لاده‌دات.
  3. c. 1‏:5 له‌و كاته‌وه‌ گوێره‌كه‌ی نێر له‌ شیر ده‌بڕدرێته‌وه‌ پێ ده‌ڵێن (نۆبه‌ن) یان (جوانه‌گا).
  4. d. 1‏:8 پیوه‌كه‌ی: واته‌ به‌زه‌كه‌ی.
  5. e. 1‏:9 قوربانی سووتاندن دیارییه‌كی به‌رده‌وام بوو بۆ یه‌زدان، كه‌ له‌ مێژوودا پێی ده‌گوترا خواردنه‌ بۆ یه‌زدان، بۆ بۆنكردن و خواردن. هه‌رچه‌نده‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی بڵاو ناسراو بووه‌ وه‌ك دانانی سیفه‌ته‌كانی مرۆڤ بۆ خودا. بڕوانه‌ \+xt زه‌بووره‌كان 50‏:7‏-15.‏\+xt*‏
  6. f. 1‏:16 چیكڵدان: جیقڵدان.