عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - قوربانی سووتاندن
 - 1
 - یەزدان موسای بانگکرد و لە چادری چاوپێکەوتن قسەی لەگەڵ کرد و فەرمووی:
 - 2
 - «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک یەکێک لە ئێوە قوربانییەکی لە ئاژەڵ بۆ یەزدان پێشکەش کرد، لە گاگەل و لە مێگەل قوربانییەکانتان پێشکەش بکەن.
 - 3
 - «”ئەگەر قوربانییەکەی قوربانی سووتاندن[a] لە گاگەل بێت، ئەوا نێری ساغ پێشکەش دەکات و دەیهێنێتە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن، بۆ ئەوەی مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت،
 - 4
 - دەستی لەسەر سەری قوربانی سووتاندنەکە دادەنێت و بۆ کەفارەتی[b] لێی وەردەگیرێت.
 - 5
 - جوانەگاکەش[c] لەبەردەم یەزدان سەردەبڕێت، نەوەی هارون کە کاهینەکانن، خوێنەکە دەهێنن و بەسەر هەموو لایەکی ئەو قوربانگایەدا دەیپرژێنن کە لەلای دەروازەکەی چادری چاوپێکەوتنە.
 - 6
 - قوربانی سووتاندنەکە کەوڵ دەکات و پارچەپارچەی دەکات،
 - 7
 - نەوەی هارونی کاهین ئاگرێک لەسەر قوربانگاکە دەکەنەوە و دار لەسەر ئاگرەکە ڕێک دەخەن.
 - 8
 - نەوەی هارونیش کە کاهینەکانن پارچەکانی لەگەڵ سەرەکەی و ئەو پیوەی[d] لەسەر دارەکانی سەر ئاگری سەر قوربانگاکەیە ڕێکی دەخەن.
 - 9
 - هەناو و قاچەکانی بە ئاو دەشۆن و کاهینەکە هەموویان لەسەر قوربانگاکە دەسووتێنێت. قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.[e] 
 - 10
 - «”ئەگەر قوربانییەکەی لە ماڵات بوو، بەران یان گیسک، قوربانی سووتاندن بوو، ئەوا نێر و ساغ پێشکەش دەکات.
 - 11
 - لەلای قوربانگاکە ئەوەی بەلای باکوورە لەبەردەم یەزدان سەری دەبڕێت. نەوەی هارونیش کە کاهینەکانن خوێنەکەی بەسەر هەموو لایەکی قوربانگاکەدا دەپرژێنن.
 - 12
 - پارچەپارچەی دەکات و لەگەڵ سەرەکەی و پیوەکەی، کاهینەکەش لەسەر دارەکانی سەر ئاگری سەر قوربانگاکە ڕێکی دەخات.
 - 13
 - هەناو و قاچەکانی بە ئاو دەشوات و کاهینەکە هەموویان پێشکەش دەکات و لەسەر قوربانگاکە ئاگریان تێبەردەدات. ئەوەش قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.
 - 14
 - «”ئەگەر قوربانییەکەشی بۆ یەزدان لە باڵندە بێت و قوربانی سووتاندن بێت، ئەوا قوربانییەکەی لە کوکوختی یان لە بێچووە کۆتر پێشکەش دەکات.
 - 15
 - کاهینەکەش بۆ قوربانگاکەی دەهێنێت و سەری دەقرتێنێت، لەسەر قوربانگاکە ئاگر دەکاتەوە، خوێنەکەی لەسەر لێواری قوربانگاکە دەگوشێت.
 - 16
 - چیکڵدانەکەی[f] بەوەش کە لەناویەتی لێیدەکاتەوە و فڕێیدەداتە لای ڕۆژهەڵاتی قوربانگاکە بۆ شوێنی خۆڵەمێشەکە.
 - 17
 - لەنێوان باڵەکانیەوە کەرتی دەکات، تەواو لێکی ناکاتەوە، ئینجا کاهینەکە لەسەر قوربانگا لەسەر ئەو دارانەی لەسەر ئاگرەکەیە دەیسووتێنێت، قوربانی سووتاندنە، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە.
 
- a. 1:3 قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشی (بڕوانە بەشی 3) بەردەوام پێشکەش دەکران، هەموو ڕۆژێک، دووپاتکردنەوە و یادکردنەوەی ئامادەبوونی یەزدان بوو لەگەڵ گەلەکەی. بەڵام تایبەتمەندێتی قوربانی سووتاندن لەوەدا بوو، کە هەموو قوربانییەکە پێشکەش بە یەزدان دەکرا.
 - b. 1:4 ئەم قوربانییەی کە تووڕەیی خودا لادەدات.
 - c. 1:5 لەو کاتەوە گوێرەکەی نێر لە شیر دەبڕدرێتەوە پێ دەڵێن (نۆبەن) یان (جوانەگا).
 - d. 1:8 پیوەکەی: واتا بەزەکەی.
 - e. 1:9 قوربانی سووتاندن دیارییەکی بەردەوام بوو بۆ یەزدان، کە لە مێژوودا پێی دەگوترا خواردنە بۆ یەزدان، بۆ بۆنکردن و خواردن. هەرچەندە لە ڕاستیدا ئەمەش بە شێوەیەکی بڵاو ناسراو بووە وەک دانانی سیفەتەکانی مرۆڤ بۆ خودا. بڕوانە زەبوورەکان 50:7-15.
 - f. 1:16 چیکڵدان: جیقڵدان.
 

