عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قوربانیكردن به‌بێ ڕێوڕه‌سمی دیاریكراو
- 1
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 2
- «له‌گه‌ڵ هارون و كوڕه‌كانی و هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئه‌مه ئه‌و فه‌رمانه‌یه كه یه‌زدان فه‌رمانی پێده‌دات و ده‌فه‌رموێت،
- 3
- هه‌ركه‌سێك له گه‌لی ئیسرائیل گایه‌ك یان به‌رخێك یان گیسكێك له ئۆردوگاكه یان له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه سه‌رببڕێت و
- 4
- نه‌یهێنێته لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن هه‌تا له‌به‌رده‌م چادری په‌رستنی یه‌زدان قوربانی بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش بكات، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه تاوانباره له خوێنڕشتن، خوێنی ڕشتووه، جا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه له گه‌له‌كه‌ی ببڕدرێته‌وه.
- 5
- ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل چیتر قوربانییه‌كانیان له ده‌شتوده‌ر سه‌ر نه‌بڕن و بیانهێنن بۆ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن و له‌لای كاهین پێشكه‌شی یه‌زدان بكه‌ن، وه‌ك قوربانی هاوبه‌شی بۆ یه‌زدانیان سه‌رببڕن.
- 6
- كاهینهكهش خوێنه‌كه به‌سه‌ر قوربانگاكه‌ی یه‌زداندا ده‌كات له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن و پیوهكهی بۆ ئه‌و بۆنه‌ی یه‌زدان پێی خۆشه ده‌یسووتێنێت.
- 7
- پێویسته له‌مه‌ودوا قوربانییه‌كان بۆ ئه‌و بتانه پێشكه‌ش نه‌كه‌ن كه له شێوه‌ی ته‌گه[a] دروستكراون كه به‌دوایاندا له‌شفرۆشی[b] ده‌كه‌ن. ئه‌مه ده‌بێته فه‌رزێكی هه‌تاهه‌تایی بۆیان له نه‌وه‌كانیان.“
- 8
- «هه‌روه‌ها پێیان ده‌ڵێیت: ”هه‌ركه‌سێك له گه‌لی ئیسرائیل و ئه‌و نامۆیانه‌ی له‌نێوتاندان ئه‌گه‌ر قوربانی سووتاندن یان قوربانی بكات و
- 9
- نه‌یهێنێته لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌زدانی بكات، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له گه‌له‌كه‌ی ده‌بڕدرێته‌وه.
- خواردنی خوێن قه‌ده‌غه‌یه
- 10
- «”هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك له گه‌لی ئیسرائیل و ئه‌و نامۆیانه‌ی له‌نێوتاندان، ئه‌گه‌ر خوێن بخوات، ئه‌وا ڕووم له‌و كه‌سه وه‌رده‌گێڕم كه خوێن ده‌خوات و له گه‌له‌كه‌ی ڕیشه‌كێشی ده‌كه‌م،
- 11
- چونكه ژیانی بوونه‌وه‌ر له خوێندایه و من له‌سه‌ر قوربانگا به ئێوه‌ی ده‌ده‌م بۆ كهفارهتكردن بۆ گیانتان، چونكه خوێن كه‌فاره‌ت بۆ ژیان ده‌كات،
- 12
- بۆیه به نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ڵێم: ’كه‌س له ئێوه خوێن نه‌خوات و ئه‌و نامۆیه‌ش كه له‌نێوتاندایه خوێن نه‌خوات.‘
- 13
- «”هه‌ركه‌سێك له نه‌وه‌ی ئیسرائیل و ئه‌و نامۆیانه‌ی له‌نێوتاندان، كه نێچیرێكی ڕاوكرد، ئاژه‌ڵێكی كێوی یان باڵنده‌یه‌ك له‌وانه‌ی ده‌خورێن، خوێنه‌كه‌ی ده‌ڕێژێت و به خۆڵ دایده‌پۆشێت،
- 14
- چونكه ژیانی هه‌ر بوونه‌وه‌رێك خوێنهكهیهتی، جا به نه‌وه‌ی ئیسرائیلم گوت: ’خوێنی هیچ بوونه‌وه‌رێك مه‌خۆنه‌وه، چونكه ژیانی هه‌ر بوونه‌وه‌رێك خوێنهكهیهتی، هه‌ركه‌سێك بیخوات ده‌بڕدرێته‌وه.‘
- 15
- «”هه‌ركه‌سێكیش ئاژه‌ڵێكی مرداربووه‌وه یان نێچیرێك[c] بخوات، هاوڵاتی بێت یان نامۆ، ده‌بێت جله‌كانی بشوات و خۆی به ئاو بشوات و هه‌تا ئێواره به‌پێی ڕێوڕه‌سم گڵاو ده‌بێت، ئینجا پاك ده‌بێته‌وه.
- 16
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر جله‌كانی نه‌شوات و خۆی نه‌شوات، تاوانی خۆی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.“»
- a. 17:7 نێری، سابرێن.
- b. 17:7 به واتای له‌شفرۆشی جه‌سته‌یی و ڕۆحیش دێت. به‌و كه‌سه ده‌گوترێت كه لاف لێده‌دات به‌وه‌فایه بۆ یه‌زدان، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ستایش و قوربانی بۆ خودایه‌كی دیكه ده‌كات. واته له بنه‌ڕه‌تدا كه‌سه‌كه بێوه‌فایه له‌گه‌ڵ یه‌زدان، هه‌روه‌ك چۆن پیاوێك بێوه‌فا بێت به‌رامبه‌ر به ژنه‌كه‌ی.
- c. 17:15 مه‌به‌ست له نێچیری به‌رده‌م ئاژه‌ڵی دڕنده‌یه.