عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
لێچوونه‌ گڵاوه‌كان 
1
هه‌روه‌ها یه‌زدان به‌ موسا و هارونی فه‌رموو:
2
«له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدوێن و پێیان بڵێن: ”هه‌ر پیاوێك لێچوونی هه‌بێت له‌ ئه‌ندامی نێرینه‌ی[a] ، ئه‌وا لێچوونه‌كه‌ی گڵاوه‌،
3
ئه‌م لێچوونه‌شی ده‌بێته‌ هۆی گڵاوبوونی. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی نێرینه‌ی لێچوونه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت یان ڕایگرتبوو، ئه‌وا گڵاوه‌.
4
«”ئه‌وه‌ی لێچوونه‌كه‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ر نوێنێك ڕابكشێت، گڵاو ده‌بێت، له‌سه‌ر هه‌ر شتێكیش دانیشێت، گڵاو ده‌بێت.
5
ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌ نوێنه‌كه‌ی بدات، ده‌بێت جله‌كانی بشوات و به‌ ئاو خۆی بشوات و هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت،
6
هه‌ركه‌سێك له‌سه‌ر شتێك دابنیشێت كه‌ كابرای لێچوو له‌سه‌ری دانیشتبوو، ده‌بێت جله‌كانی بشوات و به‌ ئاو خۆی بشوات، هه‌تا ئێواره‌ش گڵاو ده‌بێت.
7
«”هه‌ركه‌سێك ده‌ستی به‌ر له‌شی كابرای لێچوو بكه‌وێت، ده‌بێت جله‌كانی بشوات و خۆی به‌ ئاو بشوات و هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت.
8
«”ئه‌گه‌ر كابرای لێچوو تفی له‌ یه‌كێكی پاك كرد، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ پێشتر پاك بووه‌ جله‌كانی بشوات و به‌ ئاو خۆی بشوات و هه‌تا ئێواره‌ش گڵاو ده‌بێت.
9
«”له‌ كاتی سواریدا زینه‌كه‌ی ژێری گڵاو ده‌بێت،
10
هه‌ركه‌سێكیش ده‌ستی لێ بدات، هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت، ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانبگرێت، ده‌بێت جله‌كانی بشوات و به‌ ئاو خۆی بشوات و هه‌تا ئێواره‌ش گڵاو ده‌بێت.
11
«”هه‌ركه‌سێكیش كابرای لێچوو ده‌ستی لێ بدات، بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌ ئاو بشوات، ده‌بێت جله‌كانی بشوات و به‌ ئاو خۆی بشوات و هه‌تا ئێواره‌ش گڵاو ده‌بێت.
12
«”هه‌ر ده‌فرێكی گڵین كابرای لێچوو ده‌ستی لێ بدات ده‌شكێنرێت، هه‌روه‌ها هه‌ر ئامرازێكی داریش به‌ ئاو ده‌شۆردرێت.
13
«”ئه‌گه‌ر كابرای لێچوو له‌ لێچوونه‌كه‌ی پاك بووه‌وه‌، ئه‌وا حه‌وت ڕۆژی بۆ داده‌نرێت بۆ پاكبوونه‌وه‌ی و جله‌كانی ده‌شوات و به‌ ئاوی سازگار خۆی ده‌شوات، جا پاك ده‌بێته‌وه‌.
14
جا له‌ ڕۆژی هه‌شته‌مدا دوو كوكوختی یان دوو بێچووه‌ كۆتر ده‌هێنێت بۆ به‌رده‌م یه‌زدان بۆ لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن و ده‌یاندات به‌ كاهینه‌كه‌.
15
كاهینه‌كه‌ یه‌كێكیان ده‌كاته‌ قوربانی گوناه و ئه‌وی دیكه‌ش قوربانی سووتاندن، كاهینه‌كه‌ له‌به‌رده‌م یه‌زدان كه‌فاره‌تی بۆ ده‌كات له‌ لێچوونه‌كه‌ی.
16
«”ئه‌گه‌ر پیاوێك تۆوی لێ هاته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌وا هه‌موو له‌شی به‌ ئاو ده‌شوات و هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت[b] ،
17
هه‌ر جلێك یان چه‌رمێك تۆوی بكه‌وێته‌ سه‌ر، ده‌بێت به‌ ئاو بشۆردرێت و هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت.
18
هه‌روه‌ها ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی ڕابكشێت و پیاوه‌كه‌ تۆوی لێچوو، ئه‌وا ده‌بێت هه‌ردووكیان خۆیان به‌ ئاو بشۆن و هه‌تا ئێواره‌ش گڵاو ده‌بن.
19
«”ئه‌گه‌ر ژنێك خوێنلێچوونی[c] هه‌بوو، ئه‌وا حه‌وت ڕۆژ له‌ خوێنلێچوونی مانگانه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ و هه‌ركه‌سێك ده‌ستی لێ بدات هه‌تا ئێواره‌ گڵاو[d] ده‌بێت.
20
«”هه‌موو ئه‌و شته‌ی له‌سه‌ری ڕاده‌كشێت یان داده‌نیشێت له‌ كاتی خوێنلێچوونی مانگانه‌ی، گڵاو ده‌بێت.
21
هه‌ركه‌سێكیش ده‌ست له‌ نوێنه‌كه‌ی بدات، ده‌بێت جله‌كانی بشوات و به‌ ئاو خۆی بشوات و هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت.
22
هه‌ركه‌سێكیش ده‌ست له‌ شتێك بدات كه‌ ئه‌و له‌سه‌ری دانیشتبێت، ده‌بێت جله‌كانی بشوات و به‌ ئاو خۆی بشوات و هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت؛
23
ئه‌گه‌ر نوێن بێت یان هه‌ر شتێك كه‌ له‌سه‌ری دانیشتووه‌، هه‌ر كاتێك كه‌سێكیش ده‌ستی لێ بدات، ئه‌وا هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت.
24
«”ئه‌گه‌ر پیاوێكیش له‌گه‌ڵی ڕابكشێت، جا له‌ خوێن لێچوونه‌كه‌ به‌ر پیاوه‌كه‌ بكه‌وێت، ئه‌وا پیاوه‌كه‌ حه‌وت ڕۆژ گڵاو ده‌بێت و له‌سه‌ر هه‌ر نوێنێكیش ڕابكشێت، گڵاو ده‌بێت.
25
«”ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك ماوه‌یه‌كی درێژ خوێنی لێچوو[e] ، بێجگه‌ له‌ كاتی خوێنلێچوونی مانگانه‌ی، یان ئه‌گه‌ر دوای كاتی خوێن لێچوونه‌كه‌ی هه‌ر به‌رده‌وام بوو، ئه‌وا هه‌موو ڕۆژانی خوێن لێچوونه‌كه‌ی وه‌ك كاتی خوێنلێچوونی مانگانه‌ی، گڵاو ده‌بێت.
26
هه‌موو نوێنه‌كه‌ش كه‌ له‌سه‌ری ڕاده‌كشێت له‌ ڕۆژانی خوێنلێچوونی وه‌ك نوێنی ڕۆژانی خوێنلێچوونی مانگانه‌یه‌تی، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه‌ له‌سه‌ری داده‌نیشێت، ئه‌وا گڵاوه‌ وه‌ك گڵاوی خوێنلێچوونی مانگانه‌ی.
27
هه‌ركه‌سێكیش ده‌ستیان لێ بدات، گڵاو ده‌بێت و پێویسته‌ جله‌كانی بشوات و به‌ ئاو خۆی بشوات و هه‌تا ئێواره‌ گڵاو ده‌بێت.
28
«”ئه‌گه‌ر له‌ خوێن لێچوونه‌كه‌ی پاك بووه‌وه‌، ئه‌وا حه‌وت ڕۆژ ده‌ژمێرێت، ئینجا به‌پێی ڕێوڕه‌سم پاك ده‌بێته‌وه‌،
29
له‌ ڕۆژی هه‌شته‌م دوو كوكوختی یان دوو بێچووه‌ كۆتر ده‌بات و ده‌یانهێنێته‌ لای كاهینه‌كه‌، بۆ لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن.
30
ئینجا كاهینه‌كه‌ش یه‌كێكیان ده‌كاته‌ قوربانی گوناه و ئه‌وی دیكه‌ش قوربانی سووتاندن. كاهینه‌كه‌ له‌به‌رده‌م یه‌زدان كه‌فاره‌تی بۆ ده‌كات له‌ گڵاوی خوێن لێچوونه‌كه‌ی.
31
«”جا نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیا بكه‌نه‌وه‌ له‌و شتانه‌ی گڵاویان ده‌كات، با له‌ گڵاویدا نه‌مرن و نشینگه‌كه‌م كه‌ له‌نێویاندایه‌ گڵاوی نه‌كه‌ن.“»
32
ئه‌وه‌ ڕێنماییه‌ بۆ ئه‌مانه‌: ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ لێچوونی هه‌بێت، ئه‌وه‌ی تۆوی لێ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ و پێی گڵاو ده‌بێت،
33
ئه‌و ئافره‌ته‌ی خوێنلێچوونی مانگانه‌ی هه‌یه‌، ئه‌و پیاوه‌ی یان ئه‌و ئافره‌ته‌ی لێچوونێكی هه‌یه‌، ئه‌و پیاوه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵ ژنێكی به‌پێی ڕێوڕه‌سم گڵاو ڕابكشێت.
  1. a. 15‏:2 لێره‌دا لێچوونه‌كه‌ی له‌ ئه‌نجامی نه‌خۆشی گواستراوه‌یه‌.
  2. b. 15‏:16 گڵاو ده‌بێت: واته‌ له‌ش پیسبوون، به‌پێی مه‌راسیمی ئایینی ده‌بێته‌ هۆی گڵاوبوون.
  3. c. 15‏:19 لێره‌دا باس له‌ خوێنلێچوونی سروشتی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت ده‌كات و پێویستی به‌ كه‌فاره‌تكردن نه‌ده‌كرد له‌لای كاهین.
  4. d. 15‏:19 له‌ په‌یمانی كۆن خوێن به‌ پیرۆز هه‌ژمارد كراوه‌، به‌ڵام كاتێك ئافره‌ت ده‌كه‌وته‌ سووڕی مانگانه‌ و خوێنی لێ ده‌رچوو، ئه‌و ماوه‌یه‌ ئافره‌ته‌كه‌ به‌ گڵاو هه‌ژمارد ده‌كرا. خۆشبه‌ختانه‌ له‌ په‌یمانی نوێ به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ به‌ پاك داده‌نرێت. \+xt بڕوانه‌ مه‌رقۆس 7‏:17‏-23.‏\+xt*‏
  5. e. 15‏:25 لێره‌دا باس له‌ خوێنلێچوونی ناسروشتی ده‌كات كه‌ له‌ ئافره‌تدا هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویستی به‌ كه‌فاره‌تكردن ده‌كرد له‌لای كاهین.