عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
خه‌ته‌نه‌كردن له‌ گلگال 
1
كاتێك هه‌موو پاشاكانی ئه‌مورییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌به‌ری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون بوون و هه‌موو پاشاكانی كه‌نعانییه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا بوون بیستیان كه‌ یه‌زدان ئاوی ڕووباری ئوردونی له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسرائیل وشك كردووه‌ هه‌تا دوای په‌ڕینه‌وه‌یان، ئیتر دڵیان تۆقی و وره‌یان تێدا نه‌ما بۆ ڕووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
2
له‌و كاته‌دا یه‌زدان به‌ یه‌شوعی فه‌رموو: «چه‌ند چه‌قۆیه‌ك له‌ به‌رده‌ئه‌ستێ بۆ خۆت دروستبكه‌ و جارێكی دیكه‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل خه‌ته‌نه‌[a] بكه‌ره‌وه‌.»
3
جا یه‌شوع چه‌ند چه‌قۆیه‌كی له‌ به‌رده‌ئه‌ستێ دروستكرد و نه‌وه‌ی ئیسرائیلی له‌ گردی هاعه‌رالۆت[b] خه‌ته‌نه‌ كرد.
4
ئه‌مه‌ش هۆی خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه‌یان بوو له‌لایه‌ن یه‌شوعه‌وه‌، هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ی كه‌ له‌ میسر هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و نێرینانه‌ی كه‌ پیاوی جه‌نگ بوون، ماوه‌یه‌ك له‌دوای ڕۆیشتنیان له‌ میسر له‌ ڕێگا له‌ چۆڵه‌وانی مردن.
5
هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ی كه‌ له‌ میسره‌وه‌ كۆچیان كرد خه‌ته‌نه‌ كرابوون، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و گه‌له‌ی له‌ كاتی كۆچیان له‌ میسره‌وه‌ له‌ ڕێگا له‌ چۆڵه‌وانیدا له‌دایك بوون خه‌ته‌نه‌ نه‌كرابوون.
6
نه‌وه‌ی ئیسرائیل چل ساڵ به‌ چۆڵه‌وانیدا ڕۆیشتن، هه‌تا هه‌موو ئه‌و گه‌له‌، هه‌موو پیاوانی جه‌نگ، ئه‌وانه‌ی له‌ میسر هاتبوونه‌ ده‌ره‌وه‌ كۆتاییان پێهات، چونكه‌ گوێڕایه‌ڵی یه‌زدان نه‌بوون. یه‌زدان سوێندی بۆ خواردن كه‌ ئه‌و خاكه‌یان پیشان نه‌دات كه‌ سوێندی بۆ باوباپیرانیان خوارد كه‌ ده‌یداته‌ ئێمه‌، ئه‌و خاكه‌ی شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت.
7
بۆیه‌ كوڕه‌كانیانی له‌ جێی ئه‌وان پێگه‌یاند، هه‌روه‌ها یه‌شوع ئه‌وانی خه‌ته‌نه‌ كرد، چونكه‌ خه‌ته‌نه‌ نه‌كرابوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگادا خه‌ته‌نه‌یان نه‌كردبوون.
8
پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو گه‌ل له‌ خه‌ته‌نه‌كردن بوونه‌وه‌، له‌ جێی خۆیان له‌ ئۆردوگاكه‌ مانه‌وه‌ هه‌تا برینه‌كه‌یان ساڕێژ بوو.
9
ئینجا یه‌زدان به‌ یه‌شوعی فه‌رموو: «ئه‌مڕۆ ڕیسوایی میسرم لێتان گلۆركرده‌وه‌.» بۆیه‌ ئه‌و شوێنه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌ گلگال[c] ناوده‌بردرێت.
10
نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ گلگال چادریان هه‌ڵدا و له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی چوارده‌ی مانگ له‌ ده‌شتی ئه‌ریحا جه‌ژنی په‌سخه‌یان گێڕا.
11
بۆ ڕۆژی پاش جه‌ژنی په‌سخه‌، له‌ هه‌مان ڕۆژ، له‌ به‌روبوومی خاك نانی فه‌تیره‌ و دانه‌وێڵه‌ی برژاویان خوارد.
12
هه‌روه‌ها له‌و ڕۆژه‌دا مه‌ن بڕایه‌وه‌ كاتێك له‌ به‌ری خاكه‌كه‌یان خوارد، ئیتر له‌دوای ئه‌وه‌ مه‌ن بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و ساڵه‌ له‌ به‌ری زه‌وی كه‌نعانیان خوارد.
كه‌وتنی شاری ئه‌ریحا 
13
ئه‌وه‌ بوو كاتێك یه‌شوع له‌ نزیك ئه‌ریحا بوو، سه‌ری هه‌ڵبڕی و بینی وا پیاوێك به‌رامبه‌ری ڕاوه‌ستاوه‌ و شمشێره‌كه‌شی هه‌ڵكێشاوه‌. یه‌شوعیش چووه‌ لای و پێی گوت: «ئایا تۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ دایت یان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانمان؟»
14
ئه‌ویش گوتی: «هیچیان، چونكه‌ ئێستا من وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای یه‌زدان هاتووم.» جا یه‌شوع به‌ ڕوودا به‌سه‌ر زه‌وی كه‌وت و كڕنۆشی برد و گوتی: «په‌یامی گه‌وره‌كه‌م چییه‌ بۆ خزمه‌تكاری خۆی؟»
15
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای یه‌زدانیش به‌ یه‌شوعی فه‌رموو: «پێڵاوه‌كانت له‌ پێت دابكه‌نه‌، چونكه‌ ئه‌و شوێنه‌ی تۆ له‌سه‌ری وه‌ستاویت پیرۆزه‌.» یه‌شوعیش به‌م جۆره‌ی كرد.
  1. a. 5‏:2 خه‌ته‌نه‌كردن: بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 17‏:9‏-14‏\+xt*‏
  2. b. 5‏:3 هاعراڵۆت: واته‌ پێستی سه‌ری كێر، كه‌ له‌ كاتی خه‌ته‌نه‌كردندا ده‌بڕدرێت.
  3. c. 5‏:9 له‌ زمانی عیبری \+tl گلگال\+tl* له‌ چاووگی (گلۆركردنه‌وه‌) وه‌رگیراوه‌.