عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ڕووباری ئوردون 
1
به‌یانی زوو یه‌شوع له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ شه‌تیمه‌وه‌ كۆچیان كرد و هاتنه‌ لای ڕووباری ئوردون، به‌ر له‌وه‌ی بپه‌ڕنه‌وه‌ له‌وێ مانه‌وه‌.
2
پاش سێ ڕۆژ كوێخاكان به‌ناو ئۆردوگاكه‌دا گه‌ڕان و
3
فه‌رمانیان به‌ گه‌ل كرد و گوتیان: «كاتێك كه‌ سندوقی په‌یمانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌بینن، كاهینه‌ لێڤییه‌كان هه‌ڵیانگرتووه‌، له‌ شوێنه‌كانی خۆتان كۆچ بكه‌ن و له‌دوایه‌وه‌ بڕۆن.
4
به‌ڵام با ماوه‌ی نێوان ئێوه‌ و سندوقه‌كه‌ به‌ پێوانه‌ دوو هه‌زار باڵ[a] بێت و لێی نزیك مه‌بنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ بزانن كه‌ پێیدا ده‌ڕۆن، چونكه‌ ئێوه‌ پێشتر به‌م ڕێگایه‌دا نه‌ڕۆیشتوون.»
5
یه‌شوع به‌ گه‌لی گوت: «خۆتان ته‌رخان بكه‌ن، چونكه‌ یه‌زدان به‌یانی له‌نێوتاندا كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات.»
6
هه‌روه‌ها یه‌شوع به‌ كاهینه‌كانی گوت: «سندوقی په‌یمان هه‌ڵبگرن و به‌ به‌رده‌م گه‌لدا تێپه‌ڕ بن.» ئه‌وانیش سندوقی په‌یمانیان هه‌ڵگرت و له‌پێش گه‌ل ڕۆیشتن.
7
ئینجا یه‌زدان به‌ یه‌شوعی فه‌رموو: «له‌م ڕۆژه‌وه‌ له‌به‌رچاوی هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ستپێده‌كه‌م پایه‌به‌رزت بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن چۆن له‌گه‌ڵ موسادا بووم ئاواش له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌بم.
8
به‌ڵام تۆ فه‌رمان به‌ كاهینه‌كانی هه‌ڵگری سندوقی په‌یمان بكه‌ و پێیان بڵێ: ”كاتێك ده‌گه‌نه‌ كه‌نار ئاوی ڕووباری ئوردون، له‌ناو ڕووباری ئوردوندا بوه‌ستن.“»
9
هه‌روه‌ها یه‌شوع به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلی گوت: «وه‌رنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئێره‌ و گوێ له‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بگرن.»
10
ئینجا یه‌شوع گوتی: «به‌مه‌ ده‌زانن كه‌ خودای زیندوو له‌نێوتاندایه‌ و كه‌نعانییه‌كان و حیتییه‌كان و حیڤییه‌كان و پریزییه‌كان و گرگاشییه‌كان و ئه‌مورییه‌كان و یه‌بوسییه‌كان له‌به‌رده‌متاندا به‌ ده‌ركردن ده‌رده‌كات.
11
ئه‌وه‌تا سندوقی په‌یمانی یه‌زدانی هه‌موو زه‌وی له‌پێشتانه‌وه‌ بۆ ناو ڕووباری ئوردون ده‌په‌ڕێته‌وه‌.
12
ئێستاش دوازده‌ پیاو له‌ هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن، له‌ هه‌ر هۆزه‌ و پیاوێك.
13
ئینجا كاتێك پێی كاهینه‌كانی هه‌ڵگری سندوقی یه‌زدان، یه‌زدانی هه‌موو زه‌وی، له‌ناو ئاوی ڕووباری ئوردون جێگیر ده‌بێت، ئاوی ڕووباری ئوردون، ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ دێت شه‌ق ده‌بێت و له‌ یه‌ك به‌ربه‌ستدا په‌نگده‌خواته‌وه‌.»[b]
14
جا كاتێك گه‌ل له‌ چادره‌كانیانه‌وه‌ كۆچیان كرد، تاكو له‌ ڕووباری ئوردون بپه‌ڕنه‌وه‌، كاهینه‌كانی هه‌ڵگری سندوقی په‌یمانیش له‌پێشیانه‌وه‌ بوون.
15
به‌ درێژایی ڕۆژانی دروێنه‌ ڕووباری ئوردونیش ده‌بووه‌ لافاو، به‌ڵام له‌ كاتی هاتنی هه‌ڵگرانی سندوقه‌كه‌ بۆ ناو ڕووباری ئوردون و نوقومبوونی پێی كاهینه‌كانی هه‌ڵگری سندوقه‌كه‌ له‌ناو ئاوی كه‌ناره‌كه‌،
16
ئه‌و ئاوه‌ی له‌ سه‌ره‌وه‌ ده‌هاته‌ خواره‌وه‌ له‌ ڕۆیشتن وه‌ستا. له‌ دوورییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌ی ئادام له‌ به‌ربه‌ستێك په‌نگی خوارده‌وه‌، ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی كه‌ له‌ته‌نیشت چه‌ره‌تانه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوه‌ی كه‌ ده‌ڕژایه‌ ناو ده‌ریای عه‌راڤا واته‌ ده‌ریای مردوو[c] به‌ ته‌واوی بڕا و گه‌ل به‌ره‌و ئه‌ریحا په‌ڕینه‌وه‌.
17
كاهینه‌كانی هه‌ڵگرانی سندوقی په‌یمانی یه‌زدان له‌سه‌ر وشكانی له‌ناوه‌ڕاستی ڕووباری ئوردون به‌ جێگیری وه‌ستان و هه‌موو ئیسرائیلیش به‌سه‌ر وشكانیدا په‌ڕینه‌وه‌، هه‌تا هه‌موو نه‌ته‌وه‌كه‌ له‌ ڕووباری ئوردون ته‌واو په‌ڕینه‌وه‌.
  1. a. 3‏:4 دوو هه‌زار باڵ: نزیكه‌ی 900 مه‌تر.
  2. b. 3‏:13 ڕاده‌وه‌ستێت: بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 15‏:8‏\+xt*‏.
  3. c. 3‏:16 ده‌ریای مردوو: عیبری: ده‌ریای خوێ.