عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- تازه‌كردنه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه له شاری شه‌خه‌م
- 1
- ئینجا یه‌شوع هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیلی له شه‌خه‌م كۆكرده‌وه و پیرانی ئیسرائیل و ڕابه‌ر و دادوه‌ر و كوێخاكانی بانگ‌كرد و ئه‌وانیش له‌به‌رده‌م خودا وه‌ستان.
- 2
- یه‌شوع به هه‌موو گه‌لی گوت: «یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل وای فه‌رمووه: ”له كۆنه‌وه باوباپیرانتان له‌وبه‌ری ڕووباری فوراته‌وه نیشته‌جێ بوون، تاره‌حی باوكی ئیبراهیم و باوكی ناحۆر خودای دیكه‌یان ده‌په‌رست.
- 3
- به‌ڵام من ئیبراهیمی باوكتانم له‌وبه‌ری ڕووباری فورات برد و به‌ناو هه‌موو زه‌وی كه‌نعاندا گێڕام، نه‌وه‌كانی ئه‌وم زۆر كرد و ئیسحاقم دایێ،
- 4
- یاقوب و عیسۆشم دایه ئیسحاق، به‌شه میراتی ناوچه شاخاوییه‌كانی سێعیرم دایه عیسۆ، به‌ڵام یاقوب و كوڕه‌كانی دابه‌زین بۆ میسر.
- 5
- «”له‌دوای ئه‌وه مو‌سا و هارونم نارد و خه‌ڵكی میسرم تووشی به‌ڵا كرد به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ناویدا كردم، ئینجا ئێوه‌م ده‌رهێنا،
- 6
- جا باوباپیرانتانم له میسر ده‌رهێنا و چوونه ناو ده‌ریاوه و میسرییه‌كانیش به گالیسكه و ئه‌سپه‌وه بۆ ده‌ریای سوور دوای باوباپیرانتان كه‌وتن.
- 7
- جا كه هاواریان بۆ یه‌زدان كرد، ئه‌ویش تاریكاییه‌كی خسته نێوان ئێوه و میسرییه‌كانه‌وه و ده‌ریاكه‌ی به‌سه‌ریاندا هێنایه‌وه و دایپۆشین. ئێوه به چاوی خۆتان بینیتان من له میسر چیم كرد. پاشان ئێوه له چۆڵه‌وانیدا ڕۆژانێكی زۆر مانه‌وه.
- 8
- «”ئینجا ئێوه‌م هێنایه ناو خاكی ئه‌مورییه‌كان، ئه‌وانه‌ی له‌وبه‌ری ڕووباری ئوردوندا به‌لای ڕۆژهه‌ڵاتدا نیشته‌جێ بوون و له دژتان جه‌نگان و منیش ئه‌وانم دا به‌ده‌ستتانه‌وه و ده‌ستتان به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یاندا گرت و له‌به‌رده‌متان له‌ناوم بردن.
- 9
- ئینجا بالاقی كوڕی چیپوری پاشای مۆئاب هه‌ستا و له دژی ئیسرائیل جه‌نگا و به‌لعامی كوڕی به‌عۆری بانگ‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تتان لێ بكات،
- 10
- به‌ڵام من ئاماده نه‌بووم گوێ له به‌لعام بگرم، بۆیه ئه‌ویش چه‌ند جارێك داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردن[a] و به‌و شێوه‌یه له ده‌ستی ده‌ربازم كردن.
- 11
- «”ئینجا له ڕووباری ئوردون په‌ڕینه‌وه و هاتن بۆ ئه‌ریحا و خه‌ڵكی ئه‌ریحاش، ئه‌مورییه‌كان و پریزییهكان و كه‌نعانییه‌كان و حیتییهكان و گرگاشییه‌كان و حیڤییهكان و یه‌بوسییه‌كان له دژتان جه‌نگان و منیش ئه‌وانم دایه ده‌ستتان و
- 12
- زه‌رده‌واڵه‌شم[b] له‌پێشتانه‌وه نارد و هه‌ردوو پاشای ئهمورییهكانم له‌به‌رده‌متان ده‌ركرد، نه به شمشێره‌كه‌ت و نه به كه‌وانه‌كه‌ت.
- 13
- ئینجا زه‌وییه‌كم پێدان كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون و چه‌ند شارێك كه بنیادتان نه‌ناوه و تێیدا نیشته‌جێن و ڕه‌زه‌مێو و زهیتوونێكیش كه نه‌تانچاندووه و ده‌یخۆن.“
- 14
- «ئێستاش له یه‌زدان بترسن و به ته‌واوی و دڵسۆزییه‌وه بیپه‌رستن، ئه‌و خودایانه‌ش له خۆتان دابماڵن كه باوباپیرانتان له‌وبه‌ری ڕووباری فورات و له میسر ده‌یانپه‌رست، یه‌زدان بپه‌رستن.
- 15
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌لاتانه‌وه خراپه یه‌زدان بپه‌رستن، ئه‌وا ئه‌مڕۆ بۆ خۆتان هه‌ڵبژێرن كێ ده‌په‌رستن، ئه‌گه‌ر ئه‌و خوداوه‌ندانه بن كه باوباپیرانتان له‌وبه‌ری ڕووباری فورات ده‌یانپه‌رستن یان خوداوه‌نده‌كانی ئه‌مورییه‌كان ئه‌وانه‌ی ئێوه له‌ناو خاكه‌كه‌یاندا نیشته‌جێن. به‌ڵام من و بنه‌ماڵه‌كه‌م یه‌زدان ده‌په‌رستین.»
- 16
- جا گه‌ل وه‌ڵامیان دایه‌وه و گوتیان: «له ئێمه به‌دوور بێت واز له یه‌زدان بهێنین و خودایانی دیكه بپه‌رستین،
- 17
- چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان ئێمه و باوباپیرانمانی له خاكی میسر، له خاكی كۆیلایه‌تییه‌وه هێنایه ده‌ره‌وه، كه ئه‌و هه‌موو نیشانه گه‌ورانه‌ی له‌به‌رچاوماندا كرد و له هه‌موو ئه‌و ڕێگایه‌ی پێیدا ڕۆیشتین و به‌ناو ئه‌و هه‌موو گه‌لانه‌ی به‌ناویاندا تێپه‌ڕ بووین پارێزگاری لێكردین.
- 18
- هه‌روه‌ها یه‌زدان هه‌موو ئه‌و گه‌لانه و له‌نێویشیاندا ئه‌مورییه‌كانی نیشته‌جێی خاكه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ممان ده‌ركرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه یه‌زدان ده‌په‌رستین، چونكه ئه‌و خودامانه.»
- 19
- یه‌شوعیش به گه‌لی گوت: «ئێوه ناتوانن یه‌زدان بپه‌رستن، چونكه ئه‌و خودایه‌كی پیرۆز و خودایه‌كی ئیره‌داره[c] ، له یاخیبوون و گوناهه‌كانتان خۆش نابێت.
- 20
- ئه‌گه‌ر واز له یه‌زدان بهێنن و خوداوه‌ندی بێگانه بپه‌رستن، ئه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه و خراپتان به‌سه‌رده‌هێنێت و كۆتاییتان پێ ده‌هێنێت، پاش ئه‌وه‌ی چاكه‌ی له‌گه‌ڵتاندا كرد.»
- 21
- گه‌لیش به یه‌شوعیان گوت: «نه‌خێر! به‌ڵكو یه‌زدان ده‌په‌رستین.»
- 22
- یه‌شوعیش پێی گوتن: «ئێوه شایه‌تن له‌سه‌ر خۆتان، كه ئێوه یه‌زدانتان بۆ خۆتان هه‌ڵبژاردووه هه‌تا بیپه‌رستن.»
ئه‌وانیش گوتیان: «ئێمه شایه‌تین.» - 23
- «ئینجا ئێستا ئه‌و خوداوه‌نده بێگانانه‌ی له‌نێوتاندان دابماڵن و دڵتان به‌لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل‌دا بابده‌نه‌وه.»
- 24
- گه‌لیش به یه‌شوعیان گوت: «یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان ده‌په‌رستین و گوێڕایه‌ڵی ئه‌و ده‌بین.»
- 25
- ئینجا یه‌شوع له‌و ڕۆژه‌دا په‌یمانێكی له‌گه‌ڵ گه‌لدا به‌ست و له شه‌خه‌مدا فه‌رز و یاسای بۆ دانان.
- 26
- یه‌شوع ئه‌م وشانه‌ی له په‌ڕتووكی ته‌وراتی خودا نووسی و به‌ردێكی گه‌وره‌ی هێنا و له‌ژێر دار به‌ڕووه‌كه‌دا له‌لای پیرۆزگاكه‌ی یه‌زدانه‌وه چه‌قاندی.
- 27
- یه‌شوع به هه‌موو گه‌لی گوت: «سه‌یر بكه‌ن! ئه‌م به‌رده ده‌بێته شایه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه، چونكه گوێی له هه‌موو وشه‌كانی یه‌زدان بوو كه پێی فه‌رمووین، جا ده‌بێته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه نه‌وه‌ك نكۆڵی له خودای خۆتان بكه‌ن.»
- 28
- ئینجا یه‌شوع گه‌لی ڕه‌وانه كرده‌وه، هه‌ركه‌سه و به‌ره‌و میراته‌كه‌ی خۆی.
- ناشتنی یه‌شوع
- 29
- پاش ئه‌م شتانه یه‌شوعی كوڕی نونی به‌نده‌ی یه‌زدان له ته‌مه‌نی سه‌د و ده ساڵی مرد.
- 30
- له سنووری میراته‌كه‌ی خۆی له تیمنه‌ت سه‌ره‌ح كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌فرایمه له باكووری كێوی گاعه‌ش ناشتیان.
- 31
- نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش به درێژایی ژیانی یه‌شوع یه‌زدانیان په‌رست و ئه‌و پیرانه‌ی پاش ئه‌و ژیان، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌زموونیان له هه‌موو ئه‌و كارانه هه‌بوو كه یه‌زدان بۆ ئیسرائیلی كردبوو.
- 32
- ئێسكه‌كانی یوسفیش كه نه‌وه‌ی ئیسرائیل له میسره‌وه هێنایانه‌وه، له شه‌خه‌مدا ناشتیان له‌ناو ئه‌و پارچه كێڵگه‌یه‌ی كه یاقوب له نه‌وه‌ی حه‌مۆری باوكی شه‌خه‌م به سه‌د پارچه زیو كڕیبووی و بوو به میرات بۆ نه‌وه‌ی یوسف.
- 33
- ئینجا ئه‌لعازاری كوڕی هارون مرد و له گیڤعا ناشتیان، له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌فرایم بوو كه درابووه فینه‌حاسی كوڕی.
- a. 24:10 بڕوانه سه‌رژمێری به‌شی 23 و 24.
- b. 24:12 ده‌كرێت هێمایه‌ك بێت بۆ ئه‌و ترس و له‌رزه‌ی خودا خستییه دڵیانه‌وه. بڕوانه \+xt ده‌رچوون 23:28 و دواوتار 7:20.\+xt*
- c. 24:19 واتای حه‌سوود، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستێكی باش هاتووه، چونكه خودا نایه‌وێت هیچ خودایه‌كی دیكه بپه‌رسترێت.