عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گه‌ڕانه‌وه‌ی هۆزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات
- 1
- ئینجا یه‌شوع ڕهئوبێنییهكان و گادییهكان و نیوه هۆزه‌كه‌ی مه‌نه‌شه‌ی بانگ‌كرد و
- 2
- پێی گوتن: «ئێوه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه موسای به‌نده‌ی یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردبوون پاراستتان و له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش كه فه‌رمانم پێكردن گوێڕایه‌ڵم بوون و
- 3
- به درێژایی ئه‌و ڕۆژانه و هه‌تا ئه‌مڕۆش براكانی خۆتان به‌جێ نه‌هێشت و به وریاییه‌وه فه‌رمانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆتان به‌جێهێنا.
- 4
- ئێستاش كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان براكانی ئێوه‌ی ئاسووده كرد، هه‌روه‌ك به‌ڵێنی پێدابوون، ئێستا بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانتان له‌و خاكه‌ی موڵكتانه، ئه‌وه‌ی كه موسای به‌نده‌ی یه‌زدان له‌وبه‌ری ڕووباری ئوردون پێی‌دان.
- 5
- به‌ڵام زۆر ئاگاداربن بۆ كاركردن به‌و ڕاسپارده و فێركردنه‌ی كه موسای به‌نده‌ی یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردن، كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان خۆشبوێت و هه‌موو ڕێگاكانی بگرنه‌به‌ر و فه‌رمانه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌ستی پێوه بگرن، پڕ به دڵ و له ناختانه‌وه بیپه‌رستن.»
- 6
- ئینجا یه‌شوع داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردن و ئه‌وانی نارده‌وه، ئه‌وانیش به‌ره‌و نشینگه‌كانی خۆیان چوون.
- 7
- پێشتر مو‌سا له باشان خاكی دابووه نیوه هۆزه‌كه‌ی مه‌نه‌شه. یه‌شوعیش خاكی دابووه نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی هۆزه‌كه له‌گه‌ڵ براكانیان له به‌ری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون.[a] هه‌روه‌ها كه یه‌شوع ئه‌وانی نارده‌وه بۆ لای نشینگهكانیان، داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردن و
- 8
- پێی گوتن: «به سامانێكی زۆره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانتان و به گاوگۆتاڵێكی زۆر و به زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و جلوبه‌رگێكی زۆره‌وه، ده‌ستكه‌وتی دوژمنه‌كانتان له‌گه‌ڵ براكانتان به‌ش بكه‌ن.»
- 9
- ئینجا نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه گه‌ڕانه‌وه، نه‌وه‌ی ئیسرائیلیان له شیلۆ له خاكی كه‌نعان به‌جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه خاكی گلعاد بۆ ئه‌و خاكه‌ی موڵكی خۆیانه، ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتبوو به‌پێی فه‌رمانی یه‌زدان له ڕێگه‌ی موساوه.
- 10
- كاتێك هاتنه گه‌لیلۆت كه نزیك ڕووباری ئوردونه له‌ناو خاكی كه‌نعان، نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه له‌وێ له‌سه‌ر ڕووباری ئوردون قوربانگایه‌كی گه‌وره و به‌رچاویان بنیاد نا.
- 11
- جا نه‌وه‌ی ئیسرائیل بیستیان، ئه‌وه‌تا نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد و نیوه هۆزه‌كه‌ی مه‌نه‌شه قوربانگایهكیان به‌رامبه‌ر خاكی كه‌نعان له گه‌لیلۆتدا نزیك ڕووباری ئوردون به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بنیاد ناوه.
- 12
- جا كه نه‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌مه‌ی بیسته‌وه، هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له شیلۆ كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جه‌نگ له دژی هۆزه‌كانی ئه‌وبه‌ری ڕووباری ئوردون بڕۆن.
- 13
- ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل بۆ نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه له خاكی گلعاد، فینه‌حاسی كوڕی ئه‌لعازاری كاهین و
- 14
- ده سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ بوو، له هه‌ر هۆزێكی ئیسرائیل یه‌كێك، هه‌موویان گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان بوون له‌نێو تیره‌كانی ئیسرائیل.
- 15
- ئینجا هاتنه لای نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه بۆ خاكی گلعاد و پێیان گوتن:
- 16
- «هه‌موو كۆمه‌ڵی یه‌زدان وا ده‌ڵێن: ”ئه‌م ناپاكییه چییه كه ده‌رهه‌ق به خودای ئیسرائیل كردتان، به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ له یه‌زدان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه به بنیادنانی قوربانگایهك بۆ خۆتان هه‌تا له دژی یه‌زدان یاخی بن؟
- 17
- ئایا گوناهه‌كه‌ی په‌عۆر كه‌مه بۆمان؟ ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆش لێی پاك نه‌بووینه‌ته‌وه و بووه هۆی ده‌رد له‌ناو كۆمه‌ڵی یه‌زدان!
- 18
- ئایا ئه‌مڕۆ ئێوه‌ش له یه‌زدان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟
«”ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مڕۆ له یه‌زدان یاخی بن، ئه‌ویش سبه‌ینێ له هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل تووڕه ده‌بێت. - 19
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاكه‌كه‌ی موڵكتان گڵاوه، بۆ خاكه‌كه‌ی موڵكی یه‌زدان بپه‌ڕنه‌وه كه چادری په‌رستنی یه‌زدانی تێدایه و له‌ناو ئێمه‌دا میرات وه‌ربگرن و له یه‌زدان یاخی مه‌بن و له دژی ئێمه‌ش مه‌بن به بنیادنانی قوربانگایهك بۆ خۆتان جیا له قوربانگاكه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان.
- 20
- كاتێك عاخانی كوڕی زه‌ره‌ح ناپاكی كرد له شته تهرخانكراوهكاندا[b] ، ئایا تووڕه‌یی یه‌زدان به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵی ئیسرائیل‌دا نه‌باری؟ به‌هۆی گوناههكهیهوه ته‌نها خۆی له‌ناو نه‌چوو!“» [c]
- 21
- ئینجا نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد و نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه وه‌ڵامیان دایه‌وه و به سه‌رۆك خێڵه‌كانی ئیسرائیلیان گوت:
- 22
- «خودای توانادار، یه‌زدانه! خودای توانادار، یه‌زدانه! ئه‌و ده‌زانێت و با ئیسرائیلیش بزانێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه به یاخیبوون و به ناپاكی ده‌رهه‌ق به یه‌زدان كرابێت، ئه‌وا ئه‌مڕۆ ڕزگارمان مه‌كه‌ن!
- 23
- ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و قوربانگایه‌مان بۆ خۆمان به مه‌به‌ستی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له یه‌زدان یان سه‌رخستنی قوربانی سووتاندن یان پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه و یان بۆ كردنی قوربانی هاوبه‌شی له‌سه‌ری بنیاد ناوه، ئه‌وا با یه‌زدان خۆی سزامان بدات.
- 24
- «نه‌خێر! به‌ڵكو ئه‌م كاره‌مان به‌هۆی ئه‌م ترسه‌وه كردووه كه گوتمان، له‌وانه‌یه سبه‌ینێ نه‌وه‌كانتان به نه‌وه‌كانمان بڵێن: ”ئێوه چ په‌یوه‌ندییه‌كتان به یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیله‌وه هه‌یه؟
- 25
- یه‌زدان ڕووباری ئوردونی كردووه‌ته سنووری نێوان ئێمه و ئێوه ئه‌ی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد! ئێوه هیچ به‌شێكتان له یه‌زداندا نییه.“ جا نه‌وه‌كانتان له‌وانه‌یه نه‌وه‌كانمان بوه‌ستێنن له په‌رستنی یه‌زدان.
- 26
- «له‌به‌ر ئه‌وه گوتمان: ”ئێمه بۆ خۆمان دروستی ده‌كه‌ین، قوربانگایهك بنیاد ده‌نێین به‌ڵام بۆ قوربانی سووتاندن و قوربانی سه‌ربڕاو نا.“
- 27
- به‌ڵكو له‌پاش خۆمان ئه‌وه ببێته شایه‌ت له‌نێوان ئێمه و ئێوه و نه‌وه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌زدان له پیرۆزگاكه‌ی خۆی بپه‌رستین به قوربانی سووتاندنهكانمان و سهربڕدراوهكانمان و قوربانییه‌كانی هاوبه‌شیمان و له داهاتوودا نه‌وه‌كانتان به نه‌وه‌كانمان نه‌ڵێن: ”ئێوه به‌شتان له یه‌زداندا نییه.“
- 28
- «هه‌روه‌ها گوتمان: ”كه له داهاتوودا ئه‌مه به خۆمان و نه‌وه‌كانمان ده‌ڵێن، ئێمه‌ش ده‌ڵێین، بڕوانن هاوشێوه‌ی قوربانگای یه‌زدان كه باوباپیرانمان كردوویانه، به‌ڵام بۆ قوربانی سووتاندن و سهربڕدراوهكان نییه، به‌ڵكو وه‌ك شایه‌ته له‌نێوان ئێمه و ئێوه.“
- 29
- «ئه‌وه له ئێمه به‌دوور بێت، كه له یه‌زدان یاخی بین و ئه‌مڕۆ له یه‌زدان هه‌ڵگه‌ڕێینه‌وه به بنیادنانی قوربانگایهك بۆ قوربانی سووتاندن یان پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه یان سه‌ربڕاو، بێجگه له قوربانگای یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م چادره‌كه‌ی په‌رستنیه‌تی.»
- 30
- جا كاتێك فینه‌حاسی كاهین و ڕابه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵ، سه‌رۆك خێڵه‌كانی ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، گوێیان له قسه‌كانی نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و گاد و مه‌نه‌شه بوو، قسه‌كانیان قبوڵ كردن.
- 31
- ئینجا فینه‌حاسی كوڕی ئه‌لعازاری كاهین به نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد و نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه‌ی گوت: «ئه‌مڕۆ زانیمان كه یه‌زدان له‌گه‌ڵماندایه، چونكه ئه‌م ناپاكییهتان ده‌رهه‌ق به یه‌زدان نه‌كردووه، ئێستا ئێوه نه‌وه‌ی ئیسرائیلتان له ده‌ست یه‌زدان ده‌رباز كردووه.»
- 32
- ئینجا فینه‌حاسی كوڕی ئه‌لعازاری كاهین و سه‌رۆكه‌كان له‌لای نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاده‌وه له خاكی گلعاده‌وه بۆ لای نه‌وه‌ی ئیسرائیل له خاكی كه‌نعاندا گه‌ڕانه‌وه و هه‌واڵیان پێدان.
- 33
- جا نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش دڵخۆش بوون به‌م هه‌واڵه و ستایشی خودایان كرد و بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه كه سه‌ربكه‌ون بۆیان بۆ جه‌نگ و بۆ تێكدانی ئه‌و خاكه‌ی كه نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد تێیدا نیشته‌جێن.
- 34
- ئینجا نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن و نه‌وه‌ی گاد ناویان له قوربانگاكه نا: «شایه‌ته له‌نێوانمان كه یه‌زدان خودایه.»
- a. 22:7 بڕوانه\+xt سه‌رژمێری 32:20-33.\+xt*
- b. 22:20 له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان. له كاتی شه‌ڕدا ده‌ستكه‌وته‌كه دابه‌ش ناكرێت و به‌خشینه‌كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌ناوبردنی ته‌واوه.
- c. 22:20 بڕوانه به‌شی 7.