عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئینجا تیروپشك بۆ هۆزی مه‌نه‌شه بوو، چونكه ئه‌و نۆبه‌ره‌ی یوسف بوو، بۆ ماكیری نۆبه‌ره‌ی مه‌نه‌شه و باپیره گه‌وره‌ی گلعاد، چونكه ماكیرییهكان پیاوی جه‌نگ بوون، گلعاد و باشان بۆ ئه‌و بوون.
- 2
- تیروپشك بۆ نه‌وه‌كانی دیكه‌ی مه‌نه‌شه‌ش به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان بوو، بۆ نه‌وه‌ی ئه‌ڤیعه‌زه‌ر، حێله‌ق، ئه‌سریێل، شه‌خه‌م، حێفه‌ر و شه‌میداع به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان بوو. ئه‌مانه نێرینه‌كانی كوڕانی مه‌نه‌شه‌ی كوڕی یوسفن.
- 3
- به‌ڵام سه‌لۆفحادی كوڕی حێفه‌ری كوڕی گلعادی كوڕی ماكیری كوڕی مه‌نه‌شه هیچ كوڕی نه‌بوو، به‌ڵكو كچی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش ناوی كچهكانییهتی، مه‌حله، نۆعا، حۆگله، میلكه و تیرزه.
- 4
- جا چوونه پێش بۆ لای ئه‌لعازاری كاهین و یه‌شوعی كوڕی نون و سه‌رۆكه‌كان، گوتیان: «یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد كه له‌ناو براكانمان میراتمان بدرێتێ.» ئیتر یه‌شوع به‌پێی فه‌رمانی یه‌زدان له‌نێو براكانی باوكیان میراتی پێدان.
- 5
- مه‌نه‌شه ده به‌شی به‌ركه‌وت، بێجگه له زه‌وی گلعاد و باشان كه له‌وبه‌ری ڕووباری ئوردونه‌وه بوو به‌لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه،
- 6
- چونكه كچانی هۆزی مه‌نه‌شه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی میراتیان وه‌رگرت. زه‌وی گلعادیش بۆ ئه‌وانی دیكه بوو له نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه.
- 7
- سنووری مه‌نه‌شه‌ش له ئاشێره‌وه بۆ میخمه‌تات بوو كه ڕۆژهه‌ڵاتی شه‌خه‌مه. سنووره‌كه به‌لای باشووردا درێژ بووه‌وه بۆ لای دانیشتووانی كانی ته‌پووه‌ح.
- 8
- شاری ته‌پووه‌ح له‌سه‌ر سنووری مه‌نه‌شه تایبه‌ت بوو به نه‌وه‌ی ئه‌فرایم، به‌ڵام ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری ته‌پووه‌ح تایبه‌ت بوون به مه‌نه‌شه.
- 9
- ئینجا سنووره‌كه به‌ره‌و باشوور دابه‌زی بۆ شیوی قانا. ئه‌مانه شارۆچكه‌كانی ئه‌فرایم بوون له‌نێو شارۆچكه‌كانی مه‌نه‌شه، سنووری مه‌نه‌شه‌ش له باكووری شیوه‌كه بوو، كۆتاییه‌كه‌شی له‌لای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست[a] بوو.
- 10
- له‌لای باشووره‌وه خاكه‌كه بۆ ئه‌فرایم بوو، له‌لای باكووریشه‌وه بۆ مه‌نه‌شه بوو. ده‌ریاش سنووری بوو، له‌لای باكووره‌وه گه‌یشته ئاشێر و له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه گه‌یشته یه‌ساخار.
- 11
- جا له‌ناو یه‌ساخار و ئاشێر ئه‌م شارۆچكانه و ده‌وروبه‌ریان بۆ مه‌نه‌شه بوون: بێت‌شان، یه‌ڤله‌عام، دانیشتووانی دۆر، سێ به‌رزاییه‌كانی كانی دۆر، تهعنهك و مه‌گیدۆ.
- 12
- به‌ڵام نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه نه‌یانتوانی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و شارۆچكانه‌دا بگرن، چونكه كه‌نعانییه‌كان سوور بوون له‌سه‌ر نیشته‌جێبوون له‌و خاكه‌دا.
- 13
- كاتێك نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌هێزتر بوون بێگارییان به كه‌نعانییه‌كان كرد، به‌ڵام به ته‌واوی دهریاننهكردن.
- 14
- ئینجا نه‌وه‌ی یوسف له‌گه‌ڵ یه‌شوعدا دوان و گوتیان: «بۆچی یه‌ك تیروپشك و یه‌ك بهشت وه‌ك میرات پێداوین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌لێكی زۆرین، چونكه هه‌تا ئێستاش یه‌زدان هه‌ر به‌ره‌كه‌تداری كردووین؟»
- 15
- یه‌شوعیش وه‌ڵامی دانه‌وه: «ئه‌گه‌ر ئێوه گه‌لێكی زۆرن، سه‌ربكه‌ون بۆ دارستان له‌وێ بۆ خۆتان زه‌وی پریزی و ڕفائییهكان پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌فرایم ته‌نگه بۆتان.»
- 16
- نه‌وه‌ی یوسفیش گوتیان: «ناوچه شاخاوییهكه به‌شمان ناكات و هه‌موو كهنعانییهكانی دانیشتووی دۆڵهكهش گالیسكه‌ی ئاسنیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی له بێت‌شان و ده‌وروبه‌ری و ئه‌وانه‌ی له دۆڵی یه‌زره‌عیلن.»
- 17
- ئینجا یه‌شوع به بنه‌ماڵه‌ی یوسف، به نه‌وه‌ی ئه‌فرایم و مه‌نه‌شه‌ی گوت: «ئێوه گه‌لێكی زۆرن و توانایه‌كی مه‌زنتان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌نها یه‌ك تیروپشكتان نابێت،
- 18
- به‌ڵكو ناوچه شاخاوییهكهش بۆ ئێوه ده‌بێت، چونكه دارستانیشی هه‌یه، جا بیبڕنه‌وه و هه‌تا كۆتایی سنووره‌كه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، ئینجا كه‌نعانییه‌كان ده‌رده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده گالیسكه‌ی ئاسنینیان هه‌بێت و به‌هێزیش بن.»
- a. 17:9 له‌لای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست: عیبری: له‌لای ده‌ریاوه.