عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- «په‌یمانم له‌گه‌ڵ چاوه‌كانم به‌ست،
ئیتر چۆن ته‌ماشای پاكیزه‌یه‌ك بكه‌م؟ - 2
- چونكه به‌شی ئێمه له خودا له سه‌ره‌وه چییه،
چ میراتێكمان هه‌یه له توانادارهكهی ئاسمان؟ - 3
- ئایا كاره‌سات بۆ به‌دكار و
به‌ڵا بۆ خراپه‌كار نییه؟ - 4
- ئایا ئه‌و ته‌ماشای ڕێگای من ناكات و
هه‌موو هه‌نگاوه‌كانم ناژمێرێت؟ - 5
- «ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ درۆ ملی ڕێم گرتبێته‌به‌ر
یان پێیه‌كانم په‌له‌یان كردبێت به‌ره‌و فێڵ، - 6
- با خودا له ته‌رازووی ڕاستودروستیدا بمكێشێت و
با بێ كهموكوڕییهكهم بزانێت. - 7
- ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كانم له ڕێچكه لایانداوه،
ئه‌گه‌ر دڵم به‌دوای چاوم كه‌وتووه،
یان ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌كانم ده‌سته‌كانی منیان گڵاو كردووه، - 8
- ئه‌وا ئه‌وه‌ی من چاندم با كه‌سانی دیكه بیخۆن،
با لقه‌كانم ڕیشه‌كێش بكرێن. - 9
- «ئه‌گه‌ر دڵم به‌لای ژنێكدا فریوی خواردووه،
یان له به‌رده‌رگای دراوسێكه‌م بۆسه‌م داناوه، - 10
- با ژنه‌كه‌م دانه‌وێڵه‌ی پیاوێكی دیكه بهاڕێت و
با خه‌ڵكانی دیكه به‌سه‌ریدا بچه‌مێنه‌وه. - 11
- چونكه ئه‌مه بێ ناموسییه،
تاوانه و پێویسته دادگایی بكرێت. - 12
- چونكه ئاگرێكه هه‌تا له‌ناوچوون[a] ده‌خوات و
هه‌موو دروێنهكهم ڕیشه‌كێش ده‌كات. - 13
- «ئه‌گه‌ر مافی خزمه‌تكار و كارهكهرهكهم ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه
كاتێك له دژی من سكاڵایان كردووه، - 14
- ئه‌و كاته چی بكه‌م له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ خودا؟
ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌م له‌گه‌ڵ بكرێت به چی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه؟ - 15
- ئایا دروستكه‌ری من له سكدا دروستكه‌ری ئه‌وانیش نییه؟
ئایا شێوهكێشمان له سكی دایك یه‌ك نییه؟ - 16
- «ئه‌گه‌ر هه‌ژارانم له مرازی خۆیان قه‌ده‌غه كردبێت
یان چاوی بێوه‌ژنم فه‌وتاندبێت، - 17
- یان پارووه‌كه‌ی خۆم به ته‌نها خواردبێت،
كه هه‌تیو لێی نه‌خواردبێت، - 18
- به‌ڵكو له گه‌نجیمه‌وه وه‌ك باوك به هه‌تیوی به‌خێوم كردووه و
له سكی دایكمه‌وه ڕێنمایی بێوه‌ژنم كردووه. - 19
- ئه‌گه‌ر فه‌وتاوێكم بینیبێت له‌به‌ر نه‌بوونی جل
یان نهدارێكی بێ به‌رگ، - 20
- كه به كه‌وڵی مهڕهكهم خۆیان گه‌رم نه‌كردووه‌ته‌وه
ئیتر له دڵیانه‌وه داوای به‌ره‌كه‌تیان بۆ نه‌كردووم، - 21
- ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كاربهدهستانم به‌كارهێناوه
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌مه سه‌ر هه‌تیو، - 22
- با شانم له ئه‌ستۆم به‌ربێته‌وه و
با قۆڵم له جومگهكهیهوه بشكێت. - 23
- چونكه كاره‌سات له خوداوه به‌لامه‌وه تۆقێنه‌ره و
له ترسی شكۆیه‌كه‌ی نه‌متوانی شتی وا بكه‌م. - 24
- «ئه‌گه‌ر پشتم به زێڕی خۆم به‌ستووه و
ئه‌گه‌ر به زێڕی بێگه‌ردم گوت: ”تۆ پاڵپشتی منی،“ - 25
- ئه‌گه‌ر دڵخۆش بووم كه سامانه‌كه‌م زۆر بوو و
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه، - 26
- ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ڕووناكی خۆرم كردووه كاتێك دره‌وشاوه‌ته‌وه،
یان مانگ كاتێك به جوانییه‌وه ده‌ڕوات - 27
- تاوه‌كو دڵم به نهێنی فریودراو و
ده‌ستم ده‌می داپۆشی،[b] - 28
- ئه‌وا ئه‌مانه‌ش تاوان ده‌بن و ده‌درێن به دادگا،
چونكه ئه‌گه‌ر شتی وام بكردایه ناپاك ده‌بووم به‌رامبه‌ر به خودا له سه‌ره‌وه. - 29
- «ئه‌گه‌ر به به‌ڵای ناحهزهكهم دڵخۆش بووم
یان بزه‌م گرت كه تووشی خراپه بوو، - 30
- به‌ڵكو نه‌مهێشت مه‌ڵاشووم گوناه بكات
به‌وه‌ی كه به نه‌فره‌ته‌وه داوای ژیانی ئه‌و بكات؛ - 31
- ئه‌گه‌ر كه‌سانی ناو چادرهكهم هه‌رگیز نه‌یانگوتایه،
”كێ یه‌كێك ده‌هێنێت له خواردنه‌كه‌ی ئه‌یوب تێری نه‌خواردبێت؟“ - 32
- ئاواره‌یه‌ك له ده‌ره‌وه شه‌وی به‌سه‌رنه‌برد،
ده‌رگای ماڵه‌كه‌م بۆ ڕێبوار كرده‌وه. - 33
- ئه‌گه‌ر وه‌ك خه‌ڵكی دیكه یاخیبوونی خۆم داپۆشیوه،
به شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانم له باوه‌شی خۆم، - 34
- به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قسه‌ی خه‌ڵك ترساوم،
له سووكایه‌تی پێكردنی خێڵه‌كان تۆقیوم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بێده‌نگم و له ماڵه‌وه دانیشتووم. - 35
- «خۆزگه یه‌كێك ده‌بوو گوێی لێم ده‌گرت!
ئه‌وه‌تا مۆری من، با خودای هه‌ره به توانا وه‌ڵامم پێ بداته‌وه؛
ئه‌وه‌ی سكاڵا له من ده‌كات با سكاڵانامهكهی پێشكه‌ش بكات. - 36
- بێگومان له‌سه‌ر شانم هه‌ڵمده‌گرت،
ده‌مبه‌ست وه‌ك تاج به‌سه‌رمه‌وه. - 37
- ژماره‌ی هه‌نگاوه‌كانی خۆم پێی ده‌گوت،
پێشكهشیشم ده‌كرد وه‌ك بۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌ك. - 38
- «ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كه‌م هاواری كردووه له دژی من و
هه‌موو هێڵی جووته‌كانی به فرمێسك ته‌ڕ ده‌بێت، - 39
- ئه‌گه‌ر به‌روبوومه‌كه‌ی ئه‌وم به‌بێ پاره خواردووه
یان گیانی كرێچییهكانیم كوژاندووه‌ته‌وه، - 40
- با له جێی گه‌نم دڕك بڕووێت و
له جێی جۆ زیوان.»
وشه‌كانی ئه‌یوب ته‌واو بوون.