عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بەرگری کۆتایی ئەیوب
 - 1
 - ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی:
 - 2
 - «خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو،
بەو ڕۆژانەی کە خودا منی پاراست، - 3
 - کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد و
بە ڕووناکی ئەو بەناو تاریکیدا دەڕۆیشتم! - 4
 - خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم،
هاوڕێیەتییە گیانی بەگیانییەکەم لەگەڵ خودا چادرەکەی منی بەرەکەتدار کردبوو، - 5
 - خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو و
منداڵەکانیشم لە چواردەورم بوون، - 6
 - کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت،
تاشەبەردیش جۆگەکانی زەیتی بۆ هەڵدەقوڵاندم. - 7
 - «کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم و
لە گۆڕەپانەکەدا دیوەخانی خۆم ئامادە دەکرد، - 8
 - گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە،
پیرانیش لەبەرم هەڵدەستان و ڕادەوەستان؛ - 9
 - پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن،
دەستیان دەخستە سەر دەمی خۆیان؛ - 10
 - پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا و
زمانیان بە مەڵاشوویانەوە دەنووسا. - 11
 - ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم،
ئەو چاوەی کە دەیبینی شایەتی بۆ دەدام، - 12
 - چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام و
ئەو هەتیوانەی کە بێکەس بوون ڕزگارم دەکردن. - 13
 - ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ و
دڵی بێوەژنم دەهێنایە قریوە. - 14
 - ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛
دادپەروەری کەوا و مێزەرەکەم بوو. - 15
 - دەبووم بە چاو بۆ نابینایان و
بە قاچ بۆ شەلان. - 16
 - من بۆ نەداران باوکێک دەبووم و
بەرگریم لە کەسێک دەکرد کە پێی ئاشنا نەبووم. - 17
 - کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد و
لەنێو ددانەکانی نێچیرم دەڕفاند. - 18
 - «جا گوتم: ”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم و
وەک لم ڕۆژگارم زۆر دەبێت. - 19
 - ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە،
بە درێژایی شەو شەونم بەسەر چڵەکانمەوە دەبێت. - 20
 - شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت،
کەوانەکەم لە دەستم نوێ دەبێتەوە.“ - 21
 - «گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکرد
لە کاتی ڕاوێژکردنم گوێیان بۆم شل دەکرد. - 22
 - لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛
قسەکانم دڵۆپەی بەسەریاندا کرد. - 23
 - چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن و
دەمیان دەکردەوە وەک بۆ بارانی بەهار. - 24
 - کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛
کاتێک ڕەزامەندیم پیشان دەدا، چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد. - 25
 - ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛
وەک پاشایەک لەناو سوپا نیشتەجێ دەبووم،
وەک ئەوەی دڵنەوایی شیوەنگێڕان دەداتەوە. 

