عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- وه‌ڵامی دووه‌می بیلده‌د
- 1
- بیلده‌دی شوحیش وه‌ڵامی دایه‌وه:
- 2
- «هه‌تا كه‌ی ته‌ڵه بۆ قسه ده‌نێنه‌وه؟
تێبگه‌ن ئینجا ئێمه ده‌توانین قسه بكه‌ین. - 3
- بۆچی به ئاژه‌ڵ دانراین و
له‌به‌رچاوتان گێل بووین؟ - 4
- ئه‌ی ئه‌وه‌ی له ڕقی خۆی، خۆی ده‌خواته‌وه،
ئایا له‌به‌ر تۆ زه‌وی چۆڵ بكرێت و
تاشه‌به‌رد له جێی خۆی بجوڵێت؟ - 5
- «به‌ڵێ چرای به‌دكاران ده‌كوژێته‌وه و
گڕی ئاگره‌كه‌ی ڕووناكی نابه‌خشێت. - 6
- له‌ناو چادره‌كه‌ی ڕووناكی تاریك ده‌بێت و
چراكه‌ی ته‌نیشتی ده‌كوژێته‌وه. - 7
- هێزی هه‌نگاوه‌كانی كورت ده‌بن و
ڕاوێژهكهی خۆی ده‌یخات. - 8
- به پێیه‌كانی خۆی بۆ ناو دا‌و هه‌نگاو ده‌نێت،
جا له‌ناو تۆڕدا گیر ده‌خوات. - 9
- ته‌ڵه پاژنه‌ی پێی ده‌گرێت و
فاقه توند ده‌یگرێت. - 10
- داوه‌كانی له زه‌وی شاردراونه‌ته‌وه و
ته‌ڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێگایه. - 11
- به‌ڵاكان له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌یتۆقێنن و
هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو دوای كه‌وتوون. - 12
- برسیێتی بڕستی لێ بڕی و
كاره‌سات چاوه‌ڕێی كه‌وتنی ده‌كات. - 13
- نه‌خۆشی پارچه‌كانی پێسته‌كه‌ی ده‌خوات،
یه‌كه‌م به‌ری مه‌رگ ئه‌ندامه‌كانی له‌شی ده‌خوات. - 14
- له ئارامی ناو چادره‌كه‌ی خۆی ده‌ڕفێنرێت،
به‌ره‌و لای پاشای به‌ڵاكان په‌لكێش ده‌كرێت. - 15
- ئه‌وه‌ی هی ئه‌و نییه له‌ناو چادره‌كه‌ی نیشته‌جێ ده‌بێت،
گۆگرد به‌سه‌ر جێی مانه‌وه‌ی په‌خش ده‌كرێت. - 16
- له ژێره‌وه ڕه‌گوڕیشه‌ی وشك ده‌بێت و
له سه‌ره‌وه‌ش لقه‌كانی سیس ده‌بن. - 17
- یاده‌وه‌ری له زه‌وی نامێنێت و
له‌سه‌ر ڕووی وشكانیش هیچ ناوێكی نییه. - 18
- له ڕووناكییه‌وه پاڵ ده‌درێت بۆ تاریكی و
له جیهان ده‌رده‌كرێت. - 19
- نه نه‌وه و نه وه‌چه‌ی له‌نێو گه‌له‌كه‌ی ده‌بێت،
نه ده‌ربازبوو له‌نێو چادره‌كانی. - 20
- خه‌ڵكی ڕۆژئاوا له ڕۆژی حوكمدان له‌سه‌ر ئه‌ودا ده‌حه‌په‌سێن،
گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵات مووچڕكهیان پێدا دێت. - 21
- ئه‌وه نشینگه‌ی به‌دكارانه و
ئه‌مه شوێنی ئه‌وانه‌یه كه خودا ناناسن.»