عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
شایی له‌ قانا 
1
له‌ ڕۆژی سێیه‌م له‌ قانای جه‌لیل شاییه‌ك هه‌بوو، دایكی عیساش له‌وێ بوو.
2
عیسا و قوتابییه‌كانیشی بۆ شاییه‌كه‌ بانگهێشتكراوبوون.
3
كاتێك شه‌راب نه‌ما، دایكی به‌ عیسای گوت: «شه‌رابیان نییه‌!»
4
عیساش پێی فه‌رموو: «ژنه‌كه‌، چیت له‌ من ده‌وێ؟ هێشتا كاتی من نه‌هاتووه‌!»
5
ئینجا دایكی به‌ خزمه‌تكارانی گوت: «هه‌رچییه‌كتان پێ ده‌ڵێ، بیكه‌ن.»
6
شه‌ش كوپه‌ی به‌ردین به‌گوێره‌ی پاككردنه‌وه‌ی جوله‌كه‌كان له‌وێ دانرابوون، هه‌ریه‌كه‌ی هه‌شتا هه‌تا سه‌د و بیست لیتریان ده‌گرت[a] .
7
جا عیسا پێی فه‌رموون: «كوپه‌كان پڕ بكه‌ن له‌ ئاو.» ئه‌وانیش كوپه‌كانیان هه‌تا سه‌ر پڕكرد.
8
ئینجا پێی فه‌رموون: «ئێستا لێی ده‌ربهێنن و بۆ گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ی ببه‌ن!»
ئه‌وانیش بردییان.
9
كاتێك گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ تامی ئه‌و ئاوه‌ی كرد كه‌ ببووه‌ شه‌راب، سه‌رچاوه‌كه‌ی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام خزمه‌تكاران ده‌یانزانی، ئه‌وانه‌ی ئاوه‌كه‌یان ده‌رهێنابوو. ئه‌وسا گه‌وره‌ی شاییه‌كه‌ زاوای بانگكرد و
10
پێی گوت: «هه‌موو كه‌س یه‌كه‌م جار شه‌رابه‌ چاكه‌كه‌ داده‌نێن، كاتێك مه‌ست بوون، ئینجا خراپه‌كه‌. به‌ڵام تۆ هه‌تا ئێستا شه‌رابه‌ چاكه‌كه‌ت هێشتووه‌ته‌وه‌!»
11
ئه‌و په‌رجووه‌ی[b] عیسا له‌ قانای جه‌لیل كردی، یه‌كه‌مین نیشانه‌ی بوو بۆ ده‌رخستنی شكۆی خۆی، قوتابییه‌كانیشی باوه‌ڕیان پێی هێنا.
12
دواتر له‌گه‌ڵ دایكی و براكانی و قوتابییه‌كانی به‌ره‌و كه‌فه‌رناحوم دابه‌زین، چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ مانه‌وه‌.
پاكسازی حه‌وشه‌كانی په‌رستگا 
13
كه‌ جه‌ژنی په‌سخه‌ی[c] جوله‌كه‌كان نزیك بووه‌وه‌، عیسا چوو بۆ ئۆرشه‌لیم.
14
له‌ حه‌وشه‌كانی په‌رستگا فرۆشیارانی گا و مه‌ڕ و كۆتری بینی، پاره‌گۆڕه‌وانیش دانیشتبوون.
15
قامچییه‌كی له‌ گوریس دروستكرد و هه‌مووانی له‌ حه‌وشه‌كانی په‌رستگا ده‌ركرد، مه‌ڕ و گا پێكه‌وه‌. پاره‌ی پاره‌گۆڕه‌وانی په‌رشوبڵاو كرده‌وه‌ و مێزه‌كانی وه‌رگێڕا،
16
ئینجا به‌ كۆترفرۆشانی فه‌رموو: «ئه‌م شتانه‌ لێره‌ هه‌ڵگرن! ماڵی باوكم مه‌كه‌نه‌ بازاڕ!»
17
جا قوتابییه‌كانی هاته‌وه‌ بیریان كه‌ نووسراوه‌: {دڵگه‌رمی بۆ ماڵه‌كه‌ت ده‌مسووتێنێت.}[d]
18
جوله‌كه‌كان وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «چ په‌رجووێكمان نیشان ده‌ده‌یت تاكو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجامدانی هه‌موو ئه‌م كارانه‌ت بسه‌لمێنێ؟»
19
عیساش وه‌ڵامی دانه‌وه‌: «ئه‌م په‌رستگایه‌ بڕووخێنن، به‌ سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنمه‌وه‌.»
20
ئینجا جوله‌كه‌كان گوتیان: «ئه‌م په‌رستگایه‌ به‌ چل و شه‌ش ساڵ بنیاد نراوه‌، تۆ به‌ سێ ڕۆژ هه‌ڵیده‌ستێنیته‌وه‌؟»
21
به‌ڵام ئه‌و باسی په‌رستگای له‌شی خۆی ده‌كرد.
22
له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتێك له‌ناو مردووان هه‌ستایه‌وه‌، قوتابییه‌كانی هاته‌وه‌ بیریان كه‌ ئه‌مه‌ی گوتبوو، ئینجا باوه‌ڕیان هێنا به‌ نووسراوه‌ پیرۆزه‌كه‌[e] و به‌و قسه‌یه‌ی عیسا فه‌رمووی.
23
كه‌ له‌ جه‌ژنی په‌سخه‌ له‌ ئۆرشه‌لیم بوو، زۆر كه‌س باوه‌ڕیان به‌ ناوی هێنا، چونكه‌ ئه‌و په‌رجووانه‌یان[f] بینی كه‌ ده‌یكرد.
24
به‌ڵام عیسا له‌لای خۆیه‌وه‌ متمانه‌ی پێ نه‌كردن، چونكه‌ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌ناسی.
25
له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویستی به‌ كه‌س نه‌بوو ده‌رباره‌ی مرۆڤ شایه‌تی بۆ بدات، چونكه‌ ده‌یزانی دڵی مرۆڤ چی تێدایه‌.
  1. a. 2‏:6 یۆنانی: دوو یان سێ مێترێتێس، یه‌كه‌یه‌كی پێوانه‌یه‌.
  2. b. 2‏:11 په‌رجوو: موعجیزه‌.
  3. c. 2‏:13 جه‌ژنێكی جوله‌كه‌یه‌، یادی ڕزگاربوونی گه‌لی ئیسرائیله‌ له‌ میسر، به‌ ڕابه‌رایه‌تی موسا. نزیكه‌ی 1400 ساڵ پ. ز.
  4. d. 2‏:17 \+xt زه‌بووره‌كان 69‏:9‏\+xt*‏
  5. e. 2‏:22 مه‌به‌ست له‌ ته‌ورات و زه‌بوور و وته‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌.
  6. f. 2‏:23 یۆنانی: نیشانه‌. لای یۆحه‌نا په‌رجووه‌كانی (موعجیزه‌كانی) مه‌سیح نیشانه‌ بوون بۆ تێگه‌یشتنی په‌یامی مه‌سیح. \+xt بڕوانه‌ یۆحه‌نا 20‏:30.‏\+xt*‏