عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
په‌یامێك بۆ باروخ 
1
ئه‌و په‌یامه‌ی یه‌رمیای پێغه‌مبه‌ر به‌ باروخی كوڕی نێرییای گوت، له‌ ساڵی چواره‌می یه‌هۆیاقیمی كوڕی یۆشیای پاشای یه‌هودا، كاتێك ئه‌م وشانه‌ی له‌ ده‌می یه‌رمیاوه‌ له‌ تۆمارێكدا ده‌نووسییه‌وه‌:
2
«ئه‌ی باروخ! یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ تۆ ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت:
3
تۆ گوتت: ”قوڕبه‌سه‌رم! چونكه‌ یه‌زدان سه‌ره‌ڕای ئازارم خه‌میشی بۆ زیاد كردووم، له‌ناو ناڵاندنم له‌ هۆش خۆم چووم و حه‌وانه‌وه‌م نه‌بوو.“»
4
یه‌زدان ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: «ئه‌وه‌ی پێ بڵێ: ”ئه‌وه‌تا من له‌ هه‌موو ئه‌م خاكه‌دا ئه‌وه‌ی بنیادم ناوه‌ ده‌یڕووخێنم و ئه‌وه‌ی چاندوومه‌ ڕیشه‌كێشی ده‌كه‌م.
5
ئایا ئیتر تۆ داوای شتی گه‌وره‌ بۆ خۆت ده‌كه‌یت؟ داوا مه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌تا من خراپه‌ به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكێكدا ده‌هێنم، به‌ڵام بۆ تۆ، ژیانت ده‌رباز ده‌بێت له‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی ده‌چیت.“» ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌.