عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕۆژی لێقه‌ومان
- 1
- ئینجا فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ژن مه‌هێنه و له‌م شوێنه‌دا كوڕ و كچت نه‌بێت.»
- 3
- چونكه یه‌زدان سه‌باره‌ت به‌و كوڕ و كچانه‌ی له‌م شوێنه‌دا له‌دایك بوون و سه‌باره‌ت به دایكانیان كه ئه‌وانیان بووه و سه‌باره‌ت به باوكانیان كه له‌م خاكه‌دا ئه‌وانیان خستووه‌ته‌وه ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
- 4
- «به نه‌خۆشی كوشنده ده‌مرن، شینیان بۆ ناگێڕدرێت و نانێژرێن، به‌ڵكو ده‌بن به زبڵ له‌سه‌ر ڕووی خاكه‌كه. ئه‌وانه به شمشێر و قاتوقڕی له‌ناوده‌چن، ته‌رمیان ده‌بێته خۆراكی باڵنده ئاژه‌ڵی كێوی.»
- 5
- یه‌زدان ئه‌مه‌ش ده‌فه‌رموێت: «مه‌چۆ بۆ ماڵی پرسه‌گێڕ و مه‌ڕۆ بۆ شینگێڕان و سه‌ره‌خۆشییان لێ مه‌كه، چونكه ئاشتی خۆم، خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ و به‌زه‌ییم له‌م گه‌له داماڵیوه.
- 6
- گه‌وره و بچووك له‌م خاكه ده‌مرن، نانێژرێن و شینیان بۆ ناگێڕدرێت و كه‌س له خه‌می ئه‌وان له خۆی نادات و قژی ناڕنێته‌وه.
- 7
- له ماته‌م كه‌س شیوه‌غه‌ریبه‌یان بۆ نابات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشییان لێ بكات، سه‌باره‌ت به نه‌ریتی مردوو كه‌س جامی سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش ناكات، ته‌نانه‌ت له‌به‌ر دایك و باوكیشیان.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 8
- «هه‌روه‌ها مه‌چووه ماڵێك داوه‌تی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان دابنیشیت و بخۆیت و بخۆیته‌وه،
- 9
- چونكه یه‌زدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌وه‌تا من له‌م شوێنه‌دا و له سه‌رده‌می ئێوه و له‌به‌رچاوی ئێوه ده‌نگی شادی و ده‌نگی خۆشی و ده‌نگی زاوا و ده‌نگی بووك ڕاده‌گرم.
- 10
- «جا كاتێك هه‌موو ئه‌م قسانه‌ت به‌م گه‌له ڕاگه‌یاند لێت ده‌پرسن: ”بۆچی یه‌زدان هه‌موو ئه‌م به‌ڵا گه‌وره‌یه‌ی سه‌باره‌ت به ئێمه فه‌رمووه؟ تاوانمان چییه و گوناهمان چییه كه ده‌رهه‌ق به یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان ئه‌نجاممان داوه؟“
- 11
- تۆش پێیان ده‌ڵێیت، یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: ”له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوباپیرانتان وازیان له من هێنا، دوای خوداكانی دیكه كه‌وتن و ئه‌وانیان په‌رست و كڕنۆشیان بۆ بردن. وازیان له من هێنا و گوێڕایه‌ڵی فێركردنه‌كانی من نه‌بوون.
- 12
- ئێوه‌ش له باوباپیرانتان زیاتر خراپه‌تان كرد، ئه‌وه‌تا هه‌ریه‌كه به‌دوای كهللهڕهقییه خراپه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه، له جیاتی ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی من بن.
- 13
- له‌به‌ر ئه‌وه له‌م خاكه فڕێتانده‌ده‌مه ده‌ره‌وه بۆ خاكێك كه نه ئێوه و نه باوباپیرانتان نه‌تانناسیوه. له‌وێ به شه‌و و ڕۆژ خوداكانی دیكه ده‌په‌رستن، چونكه من له‌گه‌ڵتان میهره‌بان نابم.“»
- 14
- هه‌روه‌ها یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «له‌به‌ر ئه‌وه سه‌رده‌مێك دێت، چیتر ناڵێن: ”به یه‌زدانی زیندوو، ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلی له خاكی میسره‌وه ده‌رهێنا،“
- 15
- به‌ڵكو ده‌ڵێن: ”به یه‌زدانی زیندوو، ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیلی له خاكی باكووره‌وه ده‌رهێنا و هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌و خاكانه‌ی بۆ ئه‌وێ ده‌ریكردن.“ چونكه ده‌یانگه‌ڕێنمه‌وه بۆ خاكه‌كه‌یان، ئه‌وه‌ی دام به باوباپیرانیان.»
- 16
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «به‌ڵام ئێستا ده‌نێرم به‌دوای زۆرێك له ماسیگران، جا وه‌ك ماسی ده‌یانگرن. پاش ئه‌مه ده‌نێرم به‌دوای زۆرێك له ڕاوچییان و له‌سه‌ر هه‌موو كێوێك و هه‌موو گردێك و له كون و كه‌له‌به‌ری به‌رده‌كان ڕاویان ده‌كه‌ن،
- 17
- چونكه چاوم له هه‌موو ڕێگاكانیانه، ڕێگاكانیان له‌به‌رده‌م من شاردراوه نین و تاوانه‌كه‌یان له‌به‌رچاوم بزر نه‌بووه.
- 18
- دوو ئه‌وه‌نده سزایان ده‌ده‌م له‌سه‌ر تاوان و گوناهه‌كانیان، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خاكی منیان به كه‌لاكی بته‌كانیان گڵاو كردووه و میراته‌كه‌ی منیان پڕكردووه له قێزه‌ونه‌كانیان.»
- 19
- ئه‌ی یه‌زدان، ئه‌ی هێز و قه‌ڵای من،
ئه‌ی په‌ناگای من له ڕۆژی ته‌نگانه،
نه‌ته‌وه‌كان له‌وپه‌ڕی زه‌وییه‌وه
بۆ لای تۆ دێن و ده‌ڵێن:
«باوباپیرانمان ته‌نها خوداوه‌ندی درۆیینیان به میرات بۆ مایه‌وه،
بتی پووچی بێ كه‌ڵك. - 20
- ئایا مرۆڤ به خۆی خوداوه‌ند دروستده‌كات؟
به‌ڵێ، به‌ڵام خودا نین!» - 21
- «له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌تا پێیان ده‌ناسێنم،
ئه‌م جاره ده‌سه‌ڵات و هێزی خۆمیان
پێ ده‌ناسێنم.
ئینجا ئه‌وان ده‌زانن
كه ناوم یه‌زدانه.