عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بته‌كانی میخا 
1
پیاوێك له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ئه‌فرایم هه‌بوو ناوی میخا بوو.
2
به‌ دایكی گوت: «ئه‌و هه‌زار و سه‌د شاقل[a] زیوه‌ی له‌ تۆ دزرا و منیش گوێم لێبوو نه‌فره‌تت له‌ دزه‌كه‌ی كرد، ئه‌وه‌تا زیوه‌كه‌ له‌لای منه‌ و من بردم.»
دایكیشی گوتی: «یه‌زدان به‌ره‌كه‌تدارت بكات كوڕم!»
3
كاتێك هه‌زار و سه‌د شاقل زیوه‌كه‌ی بۆ دایكی گه‌ڕانده‌وه‌، دایكی گوتی: «به‌ ده‌ستی خودی خۆم زیوه‌كه‌م بۆ یه‌زدان ته‌رخان كردووه‌ له‌ پێناوی كوڕه‌كه‌م، بۆ دروستكردنی په‌یكه‌رێكی داتاشراو و بتێكی له‌قاڵبدراو. ئێستاش ده‌یگه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆت.»
4
جا كاتێك زیوه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ دایكی، دایكیشی دوو سه‌د شاقل زیوی[b] برد و دای به‌ زیوگه‌رێك، ئه‌ویش په‌یكه‌رێكی داتاشراو و بتێكی له‌قاڵبدراوی لێ دروستكردن و هه‌ردووكیان له‌ ماڵی میخادا بوون.
5
جا میخا بتخانه‌ی هه‌بوو، ئێفۆد[c] و بتی[d] دروستكرد و ئه‌ركی به‌ یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی سپارد و كردی به‌ كاهین بۆ خۆی.
6
له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هیچ پاشایه‌ك له‌ناو ئیسرائیلدا نه‌بوو، هه‌ركه‌س ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ له‌به‌رچاوی خۆی ڕاست بوو.
7
گه‌نجێك له‌ بێت‌له‌حمی یه‌هودا هه‌بوو له‌ناو هۆزی یه‌هودا، خۆی لێڤی بوو و له‌وێ نیشته‌جێ بوو.
8
له‌ شارۆچكه‌كه‌وه‌ له‌ بێت‌له‌حمی یه‌هوداوه‌ ڕۆیشت هه‌تا له‌ هه‌ركوێیه‌ك بۆی ڕێك بكه‌وێت له‌وێ نیشته‌جێ بێت. كاتێك به‌ڕێوه‌ بوو، هات بۆ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ئه‌فرایم بۆ ماڵی میخا.
9
میخاش پێی گوت: «له‌كوێوه‌ هاتوویت؟»
ئه‌ویش گوتی: «من لێڤیم و خه‌ڵكی بێت‌له‌حمی یه‌هودام و ده‌ڕۆم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ركوێیه‌ك بۆم ڕێك بكه‌وێت له‌وێ نیشته‌جێ بم.»
10
میخاش پێی گوت: «له‌لای من بمێنه‌وه‌ و ببه‌ به‌ باوك و كاهینم، له‌ ساڵێكدا ده‌ شاقل[e] زیو و ده‌ستێك جل و خواردنت ده‌ده‌مێ.» جا لێڤییه‌كه‌ش له‌گه‌ڵی چوو و
11
ڕازی بوو له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌، گه‌نجه‌كه‌ بۆی بووه‌ یه‌كێكی وه‌ك كوڕه‌كانی.
12
ئینجا میخا لێڤییه‌كه‌ی دامه‌زراند و گه‌نجه‌كه‌ بووه‌ كاهینی و له‌ناو ماڵه‌كه‌ی ژیا.
13
جا میخا گوتی: «ئێستا زانیم یه‌زدان چاكه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌كات، چونكه‌ لێڤییه‌كه‌ بووه‌ به‌ كاهینم.»
  1. a. 17‏:2 نزیكه‌ی 13 كیلۆگرام.
  2. b. 17‏:4 نزیكه‌ی 2,3 كیلۆگرام.
  3. c. 17‏:5 ئێفۆد: جلوبه‌رگێك بووه‌ كه‌ هێمای نوێنه‌رایه‌تی كاهین بوو بۆ گه‌لی خودا. بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 28‏:12‏\+xt*‏.
  4. d. 17‏:5 له‌ زمانی عیبری ئه‌م وشه‌یه‌ مه‌به‌ستی له‌ جۆرێك بت بووه‌ له‌ناو ماڵه‌وه‌، له‌ شێوه‌ی مرۆڤ بووه‌.
  5. e. 17‏:10 نزیكه‌ی 110 گرام.