عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ڕۆژی خودا بۆ تۆڵه‌سه‌ندن و ڕزگاری
- 1
- ئه‌وه كێیه له ئه‌دۆمه‌وه دێت
به به‌رگی سوور له بۆزراوه،
ئه‌و شكۆمه‌نده‌ی به جلوبه‌رگه‌كه‌یه‌وه
به زۆری هێزه‌كه‌یه‌وه نمایش ده‌كات؟
«منم به ڕاستودروستی ده‌دوێم
مه‌زنم بۆ ڕزگاری.» - 2
- بۆچی به‌رگت سووره و
به‌رگت وه‌ك په‌ستێنه‌ری گوشه‌ری ترێیه؟ - 3
- «كه‌س له گه‌لان له‌گه‌ڵمدا نه‌بوو
به ته‌نها گوشه‌رم په‌سته‌وه.
له تووڕه‌ییدا ئه‌وانم پڵیشانده‌وه،
به هه‌ڵچوونی خۆم پێم لێنان.
جا خوێنیان به‌سه‌ر به‌رگمدا پرژا و
هه‌موو جله‌كه‌م له‌كه‌دار بوو. - 4
- چونكه ڕۆژی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دڵمدا بوو و
ساڵی كڕینه‌وه‌ی گه‌لم هات. - 5
- ته‌ماشام كرد به‌ڵام یارمه‌تیده‌ر نه‌بوو،
سه‌رسام بووم كه پشتگیری نه‌بوو،
به‌ڵام به هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم ده‌سته‌به‌ر كرد،
هه‌ڵچوونم پشتگیری كردم. - 6
- به تووڕه‌یی خۆم گه‌لانم په‌سته‌وه،
به هه‌ڵچوونی خۆم سه‌رخۆشم كردن،
خوێنی ئه‌وانم به‌سه‌ر زه‌ویدا ڕشت.» - نوێژ و ستایش
- 7
- باسی خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕی یه‌زدان ده‌كه‌م،
كاره‌كانی كه شایسته‌ی ستایشن،
بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی كه له پێناوی ئێمه‌دا كردی.
باسی چاكه مه‌زنه‌كه‌ی ده‌كه‌م بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل،
ئه‌وه‌ی پاداشتی پێدانه‌وه به‌پێی به‌زه‌ییه‌كه‌ی و
به‌پێی زۆری خۆشه‌ویستییه بێ سنووره‌كه‌ی. - 8
- فه‌رمووی: «به ڕاستی گه‌لی منن،
كوڕن، ناپاكیم له‌گه‌ڵ ناكه‌ن،»
جا بۆیان بوو به ڕزگاركه‌ر. - 9
- له هه‌موو ته‌نگانه‌كانیان ئه‌ویش ته‌نگاو بوو و
فریشته‌ی ئاماده‌بوونه‌كه‌ی[a] ڕزگاری كردن.
ئه‌و به خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی و به میهره‌بانی ئه‌وانی كڕییه‌وه،
به‌رزی كردنه‌وه و هه‌ڵیگرتن
هه‌موو ڕۆژانی كۆن. - 10
- به‌ڵام ئه‌وان یاخی بوون و
ڕۆحی پیرۆزی ئه‌ویان خه‌مبار كرد،
جا لێیان بوو به دوژمن و
له‌گه‌ڵیان كه‌وته جه‌نگه‌وه. - 11
- ئینجا گه‌ل ڕۆژانی كۆنیان به‌بیر هاته‌وه،
ڕۆژانی مو‌سا و گه‌له‌كه‌ی.
كوا ئه‌وه‌ی له ده‌ریاوه سه‌ری خستن
له‌گه‌ڵ شوانی مێگه‌له‌كه‌ی؟
كوا ئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆزی خۆی
له‌نێویان دانا؟ - 12
- كوا ئه‌وه‌ی له‌لای ده‌ستی ڕاستی مو‌سا
هێزه شكۆداره‌كه‌ی بازووی خۆی نارد،
ئه‌وه‌ی ئاوی له‌به‌رده‌میان دوو له‌ت كرد،
بۆ ئه‌وه‌ی ناوێكی هه‌تاهه‌تایی بۆ خۆی دروستبكات، - 13
- ئه‌وه‌ی به‌ناو ده‌ریا قووڵه‌كاندا بردنی؟
وه‌ك ئه‌سپ به چۆڵه‌وانیدا سه‌رسمیان نه‌دا، - 14
- وه‌ك دابه‌زینی ڕه‌شه‌وڵاخ به‌ره‌و ده‌شتایی،
ڕۆحی یه‌زدان پشووی پێدان.
ئاوا ڕێنمایی گهلهكهتت كرد
بۆ ئه‌وه‌ی ناوێكی شكۆمه‌ند بۆ خۆت دروستبكه‌یت. - 15
- له ئاسمانه‌وه ته‌ماشا بكه،
له نشینگه‌ی پیرۆز و شكۆمهندیتهوه ببینه،
كوا دڵگه‌رمی و پاڵهوانیێتییهكهت؟
ئاخ هه‌ڵكێشانی هه‌ناوت و به‌زه‌ییت له ئێمه بڕی. - 16
- به‌ڵام تۆ باوكی ئێمه‌ی،
ئه‌گه‌ر ئیبراهیم نه‌مانناسێت و
ئیسرائیلیش دانمان پێدا نه‌نێت.
ئه‌ی یه‌زدان تۆ باوكی ئێمه‌یت،
له ئه‌زه‌له‌وه ناوت دهمانكڕێتهوه. - 17
- ئه‌ی یه‌زدان، بۆچی له ڕێگاكانی خۆت وێڵت كردین،
بۆچی دڵت ڕه‌ق كردین هه‌تا لێت نه‌ترسین؟
بگه‌ڕێوه له پێناو خزمه‌تكاره‌كانت،
هۆزه‌كانی میراته‌كه‌ت. - 18
- بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌لی پیرۆزت خاوه‌نی پیرۆزگای تۆ بوون،
به‌ڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان كرد. - 19
- ئێمه له كۆنه‌وه گه‌لی تۆین،
ئێستا وامان لێ هاتووه كه تۆ فه‌رمانڕه‌وایی ئێمه‌ت نه‌كردووه،
وه‌ك چۆن هه‌رگیز به ناوی تۆوه ناو نه‌نرابین.
- a. 63:9 مه‌به‌ستی له ئه‌و فریشته‌یه كه هه‌میشه ئاماده‌یه له‌به‌رده‌می یه‌زدان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی.