عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
تۆبه‌كردن بۆ وه‌رگرتنی به‌ره‌كه‌ت 
1
ئه‌ی ئیسرائیل، بۆ لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆتان بگه‌ڕێنه‌وه‌،
چونكه‌ به‌ تاوانی خۆتان تێكشكان!
2
ئه‌م قسانه‌ له‌گه‌ڵ خۆتان ببه‌ن و
بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای یه‌زدان،
پێی بڵێن:
«له‌ هه‌موو تاوانێك خۆشبه‌ و
به‌ چاكه‌ی خۆت وه‌رمانبگره‌،
به‌روبوومی لێوه‌كانمان سوپاسكردنی تۆ ده‌بێت.[a]
3
ئاشور ڕزگارمان ناكات.
سواری ئه‌سپ نابین،
جارێكی دیكه‌ به‌ ده‌ستكرده‌كانمان ناڵێین،
”خوداوه‌نده‌كانمان،“
چونكه‌ له‌لایه‌ن تۆ هه‌تیو به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌وێت.»
4
«من هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یان چاك ده‌كه‌مه‌وه‌،
به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ ئه‌وانم خۆشده‌وێت،
چونكه‌ تووڕه‌ییم له‌وان دامركایه‌وه‌.
5
بۆ ئیسرائیل وه‌ك شه‌ونم ده‌بم،
ئه‌ویش وه‌ك سه‌وسه‌ن گوڵ ده‌كات و
وه‌ك دار ئورزی لوبنان ڕه‌گ داده‌كوتێت،
6
چڵه‌كانی درێژ ده‌بنه‌وه‌،
جوانییه‌كه‌ی وه‌ك دار زه‌یتوون ده‌بێت و
وه‌كو دار ئورزی لوبنان بۆندار ده‌بێت.
7
نیشته‌جێبووان له‌ سایه‌ی سێبه‌ره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.
وه‌ك دانه‌وێڵه‌ ده‌ژیێته‌وه‌ و
وه‌ك مێو ده‌گه‌شێته‌وه‌.
ناوبانگی وه‌ك شه‌رابی لوبنان ده‌بێت.
8
ئه‌ی ئه‌فرایم، له‌مه‌ولا چ په‌یوه‌ندییه‌كم به‌ بته‌وه‌ هه‌یه‌؟
من وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌ و چاودێریت ده‌كه‌م،
من وه‌ك دار سنه‌وبه‌رێكی سه‌وزم،
به‌روبوومه‌كه‌ت له‌لایه‌ن منه‌وه‌یه‌.»
9
كێ دانایه‌ و له‌ ئه‌مانه‌ تێده‌گات؟
كێ تێگه‌یشتووه‌ و ده‌یانزانێت؟
چونكه‌ ڕێگاكانی یه‌زدان ڕاستن و
ڕاستودروستان پێیدا ده‌ڕۆن،
به‌ڵام یاخیبووه‌كان ساتمه‌ی تێدا ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ون.
  1. a. 14‏:2 لێوه‌كانمان ستایشی تۆ ده‌كه‌ن، بڕوانه‌ \+xt عیبرانییه‌كان 13‏:15‏\+xt*‏.