عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سه‌رۆك كاهینی په‌یمانی نوێ
- 1
- گرنگترین خاڵ له‌وه‌ی گوترا ئه‌مه‌یه: ئێمه سه‌رۆك كاهینێكی ئاوامان هه‌یه كه له ئاسماندا له ده‌سته‌ڕاستی ته‌ختی پایه‌به‌رزی دانیشت،
- 2
- خزمه‌تكاری پیرۆزگا[a] و چادری په‌رستنی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌وه‌ی مه‌سیحی باڵاده‌ست دایناوه نه‌ك مرۆڤ.
- 3
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر سه‌رۆك كاهینێك بۆ پێشكه‌شكردنی به‌خشین و قوربانی دانراوه، هه‌ر بۆیه پێویست بوو ئه‌ویش شتێكی هه‌بێت كه پێشكه‌شی بكات.
- 4
- ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بووایه، نه‌ده‌بووه كاهین، چونكه كه‌سانێكی هه‌یه به‌گوێره‌ی ته‌ورات قوربانی بكات.
- 5
- ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی وێنه و سێبه‌ری شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، كه موساش به‌ته‌مابوو چادری په‌رستن دروستبكات، ئاگادار كرایه‌وه: {بڕوانه كه هه‌موو شتێك له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه دروستبكه‌ی كه له‌سه‌ر كێوه‌كه پیشانت دراوه.}[b]
- 6
- به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه عیسا وه‌ریگرت له خزمه‌تی ئه‌وان زۆر نایابتره، به‌و ئاسته‌ی كه خۆی په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌ره بۆ په‌یمانێكی باشتر، چونكه په‌یمانه نوێیه‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌ڵێنی باشتر بنیاد نراوه.
- 7
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یمانی یه‌كه‌م بێ كه‌موكوڕی بووایه، ئیتر شوێن بۆ دووه‌م داوا نه‌ده‌كرا.
- 8
- به‌ڵام خودا كه‌موكوڕی له گه‌له‌كه‌ی دۆزییه‌وه، بۆیه پێیان ده‌فه‌رموێ:
{یه‌زدان ده‌فه‌رموێ: ئه‌وه‌تا سه‌رده‌مێك دێت،
په‌یمانێكی نوێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل و بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودا ده‌به‌ستم. - 9
- نه‌ك وه‌كو ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانیاندا به‌ستم
ئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌ستی ئه‌وانم گرت بۆ ئه‌وه‌ی له خاكی میسر ده‌ریانبهێنم،
چونكه له‌سه‌ر په‌یمانه‌كه‌م نه‌ڕۆیشتن،
ئیتر منیش پشتگوێم خستن،
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 10
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: ئه‌مه ئه‌و په‌یمانه‌یه كه له‌دوای ئه‌و ڕۆژانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل‌دا ده‌یبه‌ستم،
فێركردنه‌كانم ده‌خه‌مه ناو بیركردنه‌وه‌یان و
له‌سه‌ر دڵیان ده‌ینووسم،
من ده‌بم به خودای ئه‌وان و
ئه‌وانیش ده‌بن به گه‌لی من. - 11
- له‌مه‌ودوا كه‌س هاوڕێكه‌ی خۆی یان
براكه‌ی خۆی فێرناكات و بڵێت، «یه‌زدان بناسه،»
چونكه هه‌موویان ده‌مناسن،
له بچووكیانه‌وه هه‌تا گه‌وره‌یان، - 12
- چونكه له تاوانه‌كانیان خۆشده‌بم، چیتر
گوناهه‌كانیان به‌بیری خۆم ناهێنمه‌وه.}[c] - 13
- كاتێك باسی ئه‌م په‌یمانه ده‌كات و ده‌فه‌رموێ: «نوێ»، په‌یمانی یه‌كه‌م كۆن ده‌كات. شتێكیش كه كۆن بوو و پیر بوو، ئه‌وا له فه‌وتان نزیكه.
- a. 8:2 شوێنه پیرۆزه‌كانی ئاسمان.
- b. 8:5 \+xt ده‌رچوون 25:40.\+xt*
- c. 8:12 \+xt یه‌رمیا 31:31-34\+xt*