عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خۆده‌رخستنی یوسف
- 1
- ئیتر یوسف نه‌یتوانی خۆی ڕابگرێت له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌لای ڕاوه‌ستابوون، هاواری كرد: «هه‌مووان له‌لام بڕۆنه ده‌ره‌وه!» ئیتر كه‌سی لێ نه‌مابوو كاتێك خۆی به براكانی ناساند.
- 2
- به ده‌نگێكی وا به‌رز گریا كه میسرییه‌كان گوێیان لێ‌بوو، ماڵی فیرعه‌ونیش ئه‌مه‌ی بیست.
- 3
- یوسف به براكانی گوت: «من یوسفم. ئایا باوكم هێشتا ماوه؟»
به‌ڵام براكانی نه‌یانتوانی وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، چونكه له‌به‌رده‌م یوسف تۆقین. - 4
- ئینجا یوسف به براكانی گوت: «لێم وه‌رنه پێشه‌وه.» ئه‌وانیش هاتنه پێشه‌وه، ئه‌میش گوتی: «من یوسفی براتانم كه به میسرتان فرۆشت.
- 5
- ئێستاش نه داخ هه‌ڵبكێشن و نه له‌سه‌ر دڵیشتان گران بێت كه منتان به ئێره فرۆشتووه، چونكه بۆ مانه‌وه‌ی ژیان بوو كه خودا منی پێش ئێوه نارد.
- 6
- ئه‌مه دوو ساڵه له خاكه‌كه قاتوقڕی هه‌یه، بۆ پێنج ساڵی دیكه‌ش نه كێڵان ده‌بێت و نه دروێنه.
- 7
- به‌ڵام خودا منی پێش ئێوه نارد بۆ دابینكردنی پاشه‌ڕۆژتان له زه‌وی، بۆ ژیان بۆتان، بۆ ده‌ربازبوونێكی مه‌زن.
- 8
- «ئێستاش ئێوه نین كه منتان بۆ ئێره نارد، به‌ڵكو خودایه منی كردووه‌ته باوك بۆ فیرعه‌ون و گه‌وره‌ی هه‌موو ماڵه‌كه‌ی و فه‌رمانڕه‌وای هه‌موو خاكی میسر.
- 9
- په‌له بكه‌ن و بڕۆنه لای باوكم و پێی بڵێن: ”یوسفی كوڕت وای گوت، خودا منی كردووه به گه‌وره‌ی هه‌موو میسر. به‌ره‌و خوار وه‌ره بۆ لام و ڕامه‌وه‌سته.
- 10
- له ناوچه‌ی گۆشه‌ن نیشته‌جێ ده‌بیت و له من نزیك ده‌بیت، خۆت و كوڕه‌كانت و كوڕی كوڕه‌كانت و ڕانه مهڕهكهت و گاگهلهكهت و هه‌رچییه‌كت هه‌یه.
- 11
- له‌وێ خۆم به‌خێوت ده‌كه‌م، چونكه قاتوقڕییه‌كه هێشتا پێنج ساڵی ماوه. ئه‌گینا خۆت و ماڵه‌كه‌ت و هه‌رچیشت هه‌یه هه‌ژار ده‌بن.“
- 12
- «وا به چاوی خۆتان ده‌بینن، هه‌روه‌ها چاوی بنیامینی براشم، كه به‌ڕاستی ده‌می منه قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
- 13
- هه‌موو مه‌زنی من له میسر به باوكم ڕابگه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌ی بینیوتانه، به په‌له‌ش باوكم بۆ ئێره بهێنن.»
- 14
- ئینجا خۆی به‌سه‌ر شانی بنیامین دادا و گریا، بنیامینیش له‌سه‌ر شانی گریا.
- 15
- ئینجا هه‌موو براكانی ماچكرد و له‌گه‌ڵیان گریا. له‌دوای ئه‌وه براكانی قسه‌یان له‌گه‌ڵی كرد.
- 16
- هه‌واڵه‌كه له ماڵی فیرعه‌ون بیسترا و گوترا، «براكانی یوسف هاتوون،» فیرعه‌ون و ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی پێیان باش بوو.
- 17
- فیرعه‌ون به یوسفی گوت: «به براكانت بڵێ: ”ئه‌مه بكه‌ن: وڵاخهكانتان بار بكه‌ن و بڕۆن بۆ خاكی كه‌نعان.
- 18
- باوكتان و ماڵتان هه‌ڵبگرن و وه‌رنه لام، منیش باشترین خاكی میسرتان ده‌ده‌مێ، له چه‌وری زه‌وییه‌كه بخۆن.“
- 19
- «هه‌روه‌ها تۆ فه‌رمانت پێكراوه فه‌رمانیان پێبكه: ”ئه‌مه بكه‌ن: له خاكی میسره‌وه عه‌ره‌بانه ببه‌ن بۆ ژن و منداڵه‌كانتان، باوكیشتان سه‌ربخه‌ن و وه‌رن.
- 20
- با چاویشتان له‌دوای كه‌لوپه‌له‌كانتان نه‌بێت، چونكه چاكی هه‌موو خاكی میسر بۆ ئێوه ده‌بێت.“»
- 21
- كوڕه‌كانی ئیسرائیلیش به‌م جۆره‌یان كرد. یوسفیش له‌سه‌ر زاری فیرعه‌ون، عه‌ره‌بانه‌ی دانێ، هه‌روه‌ها ئازووقه‌شی دانێ بۆ ڕێگا.
- 22
- هه‌ریه‌كه‌یان قاتێك جلی دانێ، به‌ڵام بۆ بنیامین سێ سه‌د شاقل زیو[a] و پێنج قات جلی دایێ.
- 23
- ئه‌مانه‌شی بۆ باوكی نارد، ده گوێدرێژی باركراو له خێروبێری میسر، ده ماكه‌ری باركراو له گه‌نم و نان و خۆراك بۆ ڕێگا بۆ باوكی.
- 24
- ئینجا براكانی به‌ڕێ كرد و ڕۆیشتن، پێشی گوتن: «له ڕێگا به‌گژ یه‌كدا مه‌چن!»
- 25
- ئه‌وانیش له میسره‌وه چوون و هاتنه‌وه خاكی كه‌نعان بۆ لای یاقوبی باوكیان.
- 26
- پێیان ڕاگه‌یاند و گوتیان: «یوسف هێشتا زیندووه، خۆی فه‌رمانڕه‌وای هه‌موو خاكی میسره!» یاقوبیش بوورایه‌وه، چونكه بڕوای پێ نه‌كردن.
- 27
- به‌ڵام كاتێك هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی یوسفیان پێ گوت كه پێی گوتبوون، چاویشی به عه‌ره‌بانه‌كان كه‌وت كه یوسف ناردبوونی بۆ ئه‌وه‌ی بیهێننه میسر، به‌وه‌ش ڕۆحی یاقوبی باوكیان ژیایه‌وه.
- 28
- ئیسرائیل گوتی: «به‌سه! یوسفی كوڕم هێشتا ماوه، ده‌چم و پێش ئه‌وه‌ی بمرم ده‌یبینم.»
- a. 45:22 نزیكه‌ی 5,3 كیلۆگرام.