عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- براكانی یوسف بۆ میسر ده‌چن
- 1
- كاتێك یاقوب زانی كه له میسر گه‌نم هه‌یه، ئیتر یاقوب به كوڕه‌كانی خۆی گوت: «بۆ سه‌یری یه‌كتری ده‌كه‌ن؟»
- 2
- گوتی: «بیستوومه وا له میسر گه‌نم هه‌یه. بڕۆنه ئه‌وێ و له‌وێ بۆمان بكڕن، بۆ ئه‌وه‌ی بژین و نه‌مرین.»
- 3
- ئیتر ده برای یوسف به‌ره‌و خوار چوون بۆ كڕینی گه‌نم له میسر.
- 4
- به‌ڵام یاقوب بنیامینی برای یوسفی له‌گه‌ڵ براكانی نه‌نارد، چونكه گوتی نه‌وه‌ك تووشی به‌ڵایه‌ك بێت.
- 5
- ئیتر كوڕانی ئیسرائیل هاتن بۆ كڕینی گه‌نم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هاتبوون، چونكه له خاكی كه‌نعان قاتوقڕی هه‌بوو.
- 6
- یوسف خۆی ده‌سه‌ڵاتدار بوو له‌سه‌ر خاكه‌كه، خۆی فرۆشیار بوو بۆ هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی. ئینجا براكانی یوسف هاتن و كڕنۆشیان بۆ برد و سه‌ریان خسته سه‌ر زه‌وی.
- 7
- كه یوسف ته‌ماشای براكانی خۆی كرد، ئه‌وانی ناسییه‌وه. به‌ڵام خۆی لێ گۆڕین و به ڕه‌قی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن، لێی پرسین: «له‌كوێوه هاتوون؟»
ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: «له خاكی كهنعانهوه بۆ خۆراك كڕین.» - 8
- هه‌رچه‌نده یوسف براكانی خۆی ناسییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌میان نه‌ناسییه‌وه.
- 9
- ئینجا یوسف ئه‌و خه‌ونانه‌ی هاته‌وه یاد كه به ئه‌وانییه‌وه‌ی بینیبوو، پێی گوتن: «ئێوه سیخوڕن! بۆ ئه‌وه هاتوون هه‌تا ڕووتی خاكه‌كه ببینن.»
- 10
- ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: «نه‌خێر گه‌وره‌م، به‌ڵكو خزمه‌تكاره‌كانت بۆ ئه‌وه هاتوون خۆراك بكڕن.
- 11
- ئێمه هه‌موومان كوڕی پیاوێكین، كه‌سانێكی سه‌رڕاستین، خزمه‌تكاره‌كانت سیخوڕ نین.»
- 12
- ئه‌ویش پێی گوتن: «نه‌خێر، به‌ڵكو هاتوون هه‌تا ڕووتی خاكه‌كه ببینن.»
- 13
- به‌ڵام ئه‌وان گوتیان: «خزمه‌تكاره‌كانت دوازده بران. ئێمه كوڕی پیاوێكین له خاكی كه‌نعان. ئه‌مڕۆ بچووكه‌كه‌مان له‌لای باوكمانه، یه‌كێكیشمان بێ سه‌روشوێنه.»
- 14
- یوسفیش پێی گوتن: «ئه‌وه‌یه كه پێم گوتن، ئێوه سیخوڕن.
- 15
- ئا به‌مه‌ش تاقی ده‌كرێنه‌وه، به گیانی فیرعه‌ون، لێره ناچنه ده‌ره‌وه ته‌نها به هاتنی برا بچووكهكهتان نه‌بێت بۆ ئێره.
- 16
- یه‌كێك له خۆتان بنێرن هه‌تا براكه‌تان بهێنێت، ئێوه‌ش به‌ند ده‌كرێن، ئیتر قسه‌كه‌تان تاقی ده‌كرێته‌وه كه ئایا ڕاستگۆییتان تێدایه؟ ئه‌گینا به گیانی فیرعه‌ون ئێوه سیخوڕن.»
- 17
- ئیتر سێ ڕۆژ پێكه‌وه له زیندانی كردن.
- 18
- له ڕۆژی سێیه‌م یوسف پێی گوتن: «ئه‌مه بكه‌ن و بژین، من له‌خواترسم.
- 19
- ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌رڕاستن، با برایه‌كتان له زیندانهكهتان زیندانی بكرێت، ئێوه‌ش بڕۆن و گه‌نم ببه‌نه‌وه بۆ برسیێتی ماڵه‌كانتان.
- 20
- به‌ڵام ده‌بێت برا بچووكهكهتانم بۆ بهێنن، ئیتر ڕاستی قسه‌كانتان ده‌رده‌كه‌وێت و نامرن.» ئه‌وانیش به‌م جۆره‌یان كرد.
- 21
- به یه‌كتریشیان گوت: «به‌ڕاستی به‌رامبه‌ر به براكه‌مان تاوانبارین. كاتێك په‌رێشانی گیانیمان بینی، لێمان پاڕایه‌وه به‌ڵام گوێمان لێی نه‌گرت، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌م ته‌نگانه‌یه‌مان به‌سه‌رهات.»
- 22
- ڕه‌ئوبێنیش وه‌ڵامی دانه‌وه: «ئه‌ی پێم نه‌گوتن گوناه به‌رامبه‌ر به‌و كوڕه مه‌كه‌ن؟ به‌ڵام ئێوه گوێتان نه‌گرت! ئێستا خوێنه‌كه‌ی داوا ده‌كرێت.»
- 23
- نه‌شیانده‌زانی یوسف له قسه‌كانیان ده‌گات، چونكه له ڕێگه‌ی زمانزانه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن.
- 24
- ئیتر لێیان جیا بووه‌وه و ده‌ستی به گریان كرد، به‌ڵام دوای ئه‌وه گه‌ڕایه‌وه لایان و كه‌وته‌وه قسه‌كردن له‌گه‌ڵیان. ئینجا شیمۆنی لێسه‌ندن و له‌پێش چاویان به‌ستییه‌وه.
- 25
- دوای ئه‌وه یوسف فه‌رمانی دا جهواڵهكانیان پڕ بكرێت له گه‌نم، زیوی هه‌ریه‌كه‌شیان بخرێته‌وه هه‌گبه‌كه‌ی خۆی، ئازووقه‌شیان پێبدرێت بۆ ڕێگا. ئیتر وایان بۆ كرا.
- 26
- گه‌نمه‌كه‌یان له گوێدرێژه‌كانیان باركرد و له‌وێ ڕۆیشتن.
- 27
- له‌و شوێنه‌ی بۆ مانه‌وه‌ی شه‌و لێی ڕاوه‌ستان، یه‌كێكیان هه‌گبه‌كه‌ی خۆی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئالیك بداته گوێدرێژه‌كه‌ی، بینی زیوه‌كه‌ی وا له ده‌می ههگبهكهیهتی.
- 28
- به براكانی خۆی گوت: «زیوهكهم بۆ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، وا له ههگبهكهمدایه.»
ئه‌وانیش دڵهكوتێیان تێكه‌وت و به ترس و له‌رزه‌وه به یه‌كتریان گوت: «ئه‌مه چییه خودا به ئێمه‌ی كردووه؟» - 29
- ئینجا هاتنه لای یاقوبی باوكیان له خاكی كه‌نعان، هه‌رچییه‌كیان به‌سه‌رهاتبوو بۆیان گێڕایه‌وه و گوتیان:
- 30
- «ئه‌و پیاوه‌ی گه‌وره‌ی خاكه‌كه‌یه به ڕه‌قییه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردین و وای داناین سیخوڕی خاكه‌كه بین.
- 31
- به‌ڵام ئێمه پێمان گوت: ”ئێمه سه‌رڕاستین و سیخوڕ نین.
- 32
- ئێمه دوازده برای كوڕی باوكێكین. یه‌كێكمان نه‌ماوه و بچووكهكهشمان ئه‌مڕۆ له‌لای باوكمانه له خاكی كه‌نعان.“
- 33
- «ئه‌و پیاوه‌ش كه گه‌وره‌ی خاكه‌كه‌یه پێی گوتین: ”به‌مه ده‌زانم ئێوه سه‌رڕاستن، با یه‌كێك له براكانتان له‌لای من بمێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی بۆ برسیێتی ماڵه‌كانتان پێویسته بیبه‌ن و بڕۆن.
- 34
- ئینجا برا بچووكهكهتانم بۆ بهێنن. ئیتر ده‌زانم ئێوه سیخوڕ نین، به‌ڵكو سه‌رڕاستن. براكهشتان پێده‌ده‌مه‌وه و له خاكه‌كه‌ش بازرگانی خۆتان بكه‌ن.“»
- 35
- ئه‌وه بوو كاتێك ههگبهكانیان به‌تاڵ ده‌كرده‌وه، كیسه‌ی زیوی هه‌ریه‌كه‌یان له هه‌گبه‌كه‌ی خۆیدا بوو! ئیتر كه كیسه‌ی زیوه‌كانیان بینی، خۆیان و باوكیان ترسیان لێ نیشت.
- 36
- یاقوبی باوكیشیان پێی گوتن: «منتان بێبه‌ش كرد. یوسف نه‌ما و شیمۆنیش نه‌ما، ئێستاش بنیامین ده‌به‌ن. هه‌مووی به‌سه‌ر مندا شكاوه‌ته‌وه.»
- 37
- ڕه‌ئوبێن به باوكی گوت: «ئه‌گه‌ر بۆم نه‌هێنایته‌وه هه‌ردوو كوڕه‌كه‌م بكوژه. بیده ده‌ستی من، خۆم بۆتی ده‌هێنمه‌وه.»
- 38
- به‌ڵام یاقوب گوتی: «كوڕی من له‌گه‌ڵ ئێوه نایه‌ت، چونكه براكه‌ی مردووه و ئه‌ویش به ته‌نها ماوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆن تووشی شتێك بێت، ئه‌وا سه‌ری سپیم به خه‌مه‌وه ده‌نێنه ناو جیهانی مردووانه‌وه.»