عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یاقوب به‌ره‌كه‌تی ئیسحاق وه‌رده‌گرێت
- 1
- كاتێك ئیسحاق پیر بوو و چاوه‌كانی كز بوون بۆ بینین، عیسۆی كوڕه گه‌وره‌ی خۆی بانگ‌كرد و پێی گوت: «كوڕی خۆم.»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌وه‌تام.» - 2
- ئیسحاق گوتی: «ئه‌وا پیر بووم و ڕۆژی مردنی خۆم نازانم.
- 3
- ئێستاش چه‌كه‌كه‌ت، تیردانهكهت و كه‌وانه‌كه‌ت هه‌ڵبگره و بڕۆ بۆ ده‌شتوده‌ر، نێچیرێكم بۆ ڕاو بكه.
- 4
- ئه‌و خواردنه‌ی حه‌زم لێیه‌تی بۆم ئاماده بكه و بیهێنه تاكو بیخۆم، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ی بمرم داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ بكه‌م.»
- 5
- ڕڤقه گوێی لێ‌بوو كاتێك ئیسحاق قسه‌ی له‌گه‌ڵ عیسۆ ده‌كرد. ئینجا عیسۆ چوو بۆ ده‌شتوده‌ر تاكو نێچیرێك ڕاو بكات و بیهێنێته‌وه.
- 6
- ڕڤقه له‌گه‌ڵ یاقوبی كوڕی قسه‌ی كرد و گوتی: «وا گوێم له باوكت بوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ عیسۆی برات ده‌كرد و گوتی:
- 7
- ”نێچیرێكم بۆ بهێنه و خواردنم بۆ ئاماده بكه، به‌ر له مردنم ده‌یخۆم و له‌به‌رده‌م یه‌زدان داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ ده‌كه‌م.“
- 8
- ئێستاش، كوڕی خۆم، گوێم لێ بگره، له‌وه‌ی من فه‌رمانت پێده‌ده‌م:
- 9
- بڕۆ له‌لای مێگه‌له‌كه دوو گیسكی ناسكم بۆ بهێنه، هه‌تا لێیان بنێم بۆ باوكت، وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌زی لێیه‌تی.
- 10
- ئینجا بۆ باوكتی ده‌به‌یت و ده‌یخوات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له مردنی داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ بكات.»
- 11
- یاقوبیش به ڕڤقه‌ی دایكی گوت: «به‌ڵام عیسۆی برام پیاوێكی تووكنه و منیش پیاوێكی كۆسه‌م.
- 12
- ڕه‌نگه باوكم ده‌ستم لێ بدات؟ خۆ له‌به‌رچاوی ده‌بمه فێڵباز و ئیتر نه‌فره‌ت به‌سه‌ر خۆمدا ده‌هێنم، نه‌ك به‌ره‌كه‌ت.»
- 13
- دایكیشی پێی گوت: «كوڕی خۆم، با نهفرهتهكهت له من بكه‌وێت. ته‌نها گوێ له من بگره و بڕۆ بیانهێنه بۆم.»
- 14
- ئیتر ئه‌ویش چوو كاریله‌كانی گرت و هێنانی بۆ دایكی. دایكیشی خواردنی دروستكرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی باوكی حه‌زی لێ ده‌كرد.
- 15
- ئینجا ڕڤقه جلوبه‌رگه باشه‌كه‌ی عیسۆی كوڕه گه‌وره‌ی هێنا، كه له ماڵه‌وه له‌لای خۆی بوو، له‌به‌ر یاقوبی كوڕه بچووكی كرد.
- 16
- ده‌سته‌كانی و ئه‌و به‌شه‌ی ملی كه لووسه به پێستی گیسكهكان دایپۆشی.
- 17
- ئینجا خواردنه‌كه و نانه‌كه‌ی دروستی كردبوون دایه ده‌ست یاقوبی كوڕی.
- 18
- یاقوب هاته لای باوكی و گوتی: «باوكه.»
ئه‌ویش گوتی: «ئه‌وه‌تام، تۆ كیێت كوڕم؟» - 19
- یاقوبیش به باوكی گوت: «من عیسۆی نۆبه‌ره‌تم. ئه‌وه‌ی پێت گوتم كردم. هه‌سته، دابنیشه و له ڕاوهكهم بخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی داوای به‌ره‌كه‌تم بۆ بكه‌یت.»
- 20
- ئیسحاقیش به كوڕه‌كه‌ی گوت: «ئه‌وه چۆن وا خێرا په‌یدات كرد، كوڕی خۆم؟»
ئه‌ویش گوتی: «یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت بۆی هێنام.» - 21
- ئینجا ئیسحاق به یاقوبی گوت: «وه‌ره پێشه‌وه با ده‌ستت لێ بده‌م، كوڕی خۆم، بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئایا تۆ عیسۆی كوڕی منیت یان نا.»
- 22
- یاقوبیش له ئیسحاقی باوكی چووه پێشه‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی لێدا و گوتی: «ده‌نگه‌كه ده‌نگی یاقوبه، به‌ڵام ده‌سته‌كان ده‌ستی عیسۆن.»
- 23
- ئیتر نه‌یناسییه‌وه، چونكه ده‌سته‌كانی وه‌ك ده‌سته‌كانی عیسۆی برای تووكن بوون، ئه‌ویش داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كرد.
- 24
- پێی گوت: «ئایا تۆ عیسۆی كوڕی منی؟»
ئه‌ویش گوتی: «منم.» - 25
- ئینجا گوتی: «بیهێنه پێشم با له ڕاوی كوڕه‌كه‌م بخۆم، بۆ ئه‌وه‌ی داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ بكه‌م.»
ئیتر یاقوب هێنایه پێشی و خواردی، شه‌رابی بۆ هێنا و خواردیه‌وه. - 26
- ئیسحاقی باوكی پێی گوت: «وه‌ره پێشه‌وه و ماچم بكه، كوڕی خۆم.»
- 27
- ئه‌ویش چووه پێشه‌وه و ماچی كرد. ئیتر ئیسحاق بۆنی جله‌كانی كرد، داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كرد و گوتی:
«بڕوانه، بۆنی كوڕه‌كه‌م
وه‌ك بۆنی ده‌شتوده‌ره
كه یه‌زدان به‌ره‌كه‌تداری كردووه. - 28
- با خودا له شه‌ونمی ئاسمان و
له چه‌وری زه‌ویت بداتێ،
هه‌روه‌ها دانه‌وێڵه‌ی زۆر و شه‌رابی نوێ. - 29
- با گه‌لان ببنه خزمه‌تكارت،
نه‌ته‌وه‌كانیش كڕنۆشت بۆ ببه‌ن.
ببه به سه‌روه‌ری براكانت،
كوڕانی دایكت كڕنۆشت بۆ ببه‌ن.
با نه‌فره‌ت لێكهرانت نه‌فره‌ت لێكراو بن و
ئه‌وانه‌ی داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ ده‌كه‌ن به‌ره‌كه‌تدار ده‌بن.» - 30
- پاش ئه‌وه‌ی ئیسحاق له داواكردنی به‌ره‌كه‌ت بووه‌وه بۆ یاقوب، یاقوب له‌لای ئیسحاقی باوكی چووه ده‌ره‌وه، عیسۆی برای له ڕاوه‌كه‌ی هاته‌وه.
- 31
- ئه‌ویش خواردنی ئاماده كرد و بۆ باوكی برده ژووره‌وه، به باوكی گوت: «باوكه، هه‌سته له ڕاوی كوڕه‌كه‌ت بخۆ، تاكو داوای به‌ره‌كه‌تم بۆ بكه‌یت.»
- 32
- ئیسحاقی باوكیشی پێی گوت: «تۆ كێیت؟»
ئه‌ویش گوتی: «من كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی خۆتم، عیسۆ.» - 33
- ئیتر ئیسحاق له‌رزینێكی زۆر توند له‌رزی و گوتی: «ئه‌ی كێ بوو ئه‌وه‌ی كه نێچیرێكی ڕاوكردبوو و بۆی هێنام؟ منیش له هه‌موویم خوارد، پێش ئه‌وه‌ی تۆ بێیت داوای به‌ره‌كه‌تیشم بۆ كرد، هه‌روه‌ها بهرهكهتداریش ده‌بێت.»
- 34
- عیسۆ كه قسه‌كانی باوكی بیست هاواری كرد، هاوارێكی به‌رز و زۆر خه‌مبار، به باوكی گوت: «باوكه، ده داوای به‌ره‌كه‌ت بۆ منیش بكه!»
- 35
- به‌ڵام ئیسحاق گوتی: «ئاخر براكه‌ت به فێڵبازی هات و به‌ره‌كه‌تی تۆی برد.»
- 36
- عیسۆ گوتی: «ئایا له جێی خۆیدا نییه كه ناونراوه ”یاقوب“[a] ؟ ئه‌وه دوو جاره فێڵم لێ ده‌كات، نۆبهرایهتییهكهی منی برد، وا ئێستاش به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی منی برد.» ئینجا گوتی: «ئه‌ی هیچ بهرهكهتێكت بۆ من نه‌هێشتووه‌ته‌وه؟»
- 37
- ئیسحاق وه‌ڵامی دایه‌وه و به عیسۆی گوت: «وا ئه‌وم كردووه به سه‌روه‌ری تۆ و هه‌موو كهسوكاریشیم داوه‌تێ بۆ ئه‌وه‌ی ببنه خزمه‌تكاری ئه‌و، به دانه‌وێڵه و شه‌رابی نوێ پشتگیریم كردووه. ئیتر بۆ تۆ چی بكه‌م، كوڕم؟»
- 38
- عیسۆش به باوكی گوت: «ئایا ته‌نها یه‌ك به‌ره‌كه‌تت هه‌یه؟ هه‌روه‌ها بۆ منیش داوای به‌ره‌كه‌ت بكه باوكه.» ئیتر عیسۆ ده‌نگی هه‌ڵبڕی و گریا.
- 39
- ئیسحاقی باوكی وه‌ڵامی دایه‌وه:
«نشینگه‌كه‌ت دوور له ده‌وڵه‌مه‌ندی زه‌وییه‌وه ده‌بێت،
دوور له شه‌ونمی ئاسمان له سه‌ره‌وه. - 40
- له‌سه‌ر شمشێره‌كه‌ت ده‌ژیت و
ده‌بیته خزمه‌تكاری براكه‌ت.
به‌ڵام كاتێك سه‌ركێش بوویت،
نیرهكهی[b] ده‌شكێنیت كه به ملته‌وه‌یه.» - ڕاكردنی یاقوب بۆ لای لابان
- 41
- ئیتر عیسۆ ڕقی له یاقوب هه‌ڵگرت، به‌هۆی ئه‌و بهرهكهتدارییهی كه باوكی داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كردبوو. عیسۆ له دڵی خۆیدا گوتی: «ڕۆژانی پرسه‌ی باوكم نزیكه، ئینجا یاقوبی برام ده‌كوژم.»
- 42
- ڕڤقه‌ش له‌م قسانه‌ی عیسۆی كوڕه گه‌وره‌ی ئاگادار كرایه‌وه، ئیتر ناردی به‌دوای یاقوبی كوڕه بچووكیدا و پێی گوت: «عیسۆی برات وا دڵخۆشی خۆی به‌وه ده‌داته‌وه كه تۆ ده‌كوژێت.
- 43
- ئێستاش كوڕی خۆم، گوێ له قسه‌ی من بگره و ڕابكه بۆ لای لابانی برام له حه‌ڕان.
- 44
- بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لای ئه‌و بمێنه‌وه هه‌تا ڕقی براكه‌ت هێور ده‌بێته‌وه.
- 45
- كاتێكیش تووڕه‌یی براكه‌ت به‌رامبه‌ر به تۆ هێور ده‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی له‌بیر كرد كه پێت كردووه، ئه‌وا ده‌نێرم و له‌وێ ده‌تهێنمه‌وه. ئیتر بۆ به یه‌ك ڕۆژ هه‌ردووكتانم له‌كیس بچێت؟»
- 46
- ئینجا ڕڤقه به ئیسحاقی گوت: «له‌به‌ر كچانی حیتییهكان له ژیانی خۆم بێزارم، خۆ ئه‌گه‌ر یاقوبیش ژنێكی وه‌ك ئه‌مانه له كچانی حیتییهكانی ئه‌م خاكه بهێنێت، ئیتر ژیانم بۆ چییه؟»
- a. 27:36 یاقوب واته پاژنه ده‌گرێت، واتایه‌كی مه‌جازییه واتا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت. \+xt بڕوانه 25:26\+xt*.
- b. 27:40 مه‌به‌ستی له بارگرانییه.