عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
مردنی سارا 
1
هه‌موو ته‌مه‌نی سارا سه‌د و بیست و حه‌وت ساڵ بوو.
2
ئینجا سارا له‌ قیریه‌ت ئه‌ربه‌ع كه‌ حه‌برۆنه‌ له‌ خاكی كه‌نعان مرد. ئیبراهیمیش هات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ سارا بلاوێنێته‌وه‌ و به‌سه‌ریدا بگریێت.
3
ئیبراهیم له‌به‌رده‌م مردووه‌كه‌ی هه‌ستا و له‌گه‌ڵ حیتییه‌كان قسه‌ی كرد، گوتی:
4
«من له‌نێو ئێوه‌ نامۆ و میوانم. له‌لای خۆتان گۆڕێكم به‌ موڵك بده‌نێ، هه‌تا بتوانم مردووه‌كه‌م له‌به‌رده‌مم بنێژم.»
5
حیتییه‌كان وه‌ڵامی ئیبراهیمیان دایه‌وه‌ و پێیان گوت:
6
«گه‌وره‌م، گوێمان لێ بگره‌، تۆ له‌نێوانمان میرێكی به‌ توانایت. مردووه‌كه‌ی خۆت له‌ باشترین گۆڕی ئێمه‌ بنێژه‌. هیچ پیاوێكیش له‌ ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تۆ ده‌ست به‌ گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ ناگرێت، هه‌تا مردووه‌كه‌تی تێدا نه‌نێژیت.»
7
ئیبراهیمیش هه‌ستا و كڕنۆشی بۆ خه‌ڵكی خاكه‌كه‌ برد، بۆ حیتییه‌كان.
8
ئینجا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردن، گوتی: «ئه‌گه‌ر ڕازین به‌وه‌ی مردووه‌كه‌م كه‌ له‌به‌رده‌ممه‌ بینێژم، ئه‌وا گوێم لێ بگرن و له‌ عه‌فرۆنی كوڕی چۆحه‌ر داوام بۆ بكه‌ن.
9
ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی مه‌خپێله‌م پێ بفرۆشێت كه‌ هی ئه‌وه‌ و ده‌كه‌وێته‌ كه‌نار كێڵگه‌كه‌ی. با به‌ نرخی ته‌واوی خۆشی بمداتێ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو ئێوه‌دا بۆ گۆڕ ببێته‌ موڵكم.»
10
عه‌فرۆنی حیتی له‌نێو حیتییه‌كان دانیشتبوو، له‌به‌رچاوی هه‌موو حیتییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاتبوونه‌ ناو ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌ی، وه‌ڵامی ئیبراهیمی دایه‌وه‌:
11
«نا گه‌وره‌م، گوێت لێم بێت، كێڵگه‌كه‌ت پێ ده‌فرۆشم به‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ناویشییه‌وه‌. له‌به‌رچاوی گه‌له‌كه‌م پێم به‌خشیت. مردووه‌كه‌ی خۆت بنێژه‌.»
12
ئیبراهیمیش له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی خاكه‌كه‌ كڕنۆشی برد و
13
له‌به‌رچاوی خه‌ڵكی خاكه‌كه‌ به‌ عه‌فرۆنی گوت: «به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ ڕازیت، ئه‌وا حه‌ز ده‌كه‌م گوێشم لێ بگریت: نرخی كێڵگه‌كه‌ت ده‌ده‌مێ. له‌ منی وه‌ربگره‌، ئینجا مردووه‌كه‌ی خۆم له‌وێ ده‌نێژم.»
14
عه‌فرۆنیش وه‌ڵامی ئیبراهیمی دایه‌وه‌:
15
«گوێم لێ بگره‌ گه‌وره‌م، زه‌وییه‌كه‌ بایی چوار سه‌د شاقل[a] زیوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ له‌نێوان من و تۆ چییه‌! مردووه‌كه‌ی خۆت بنێژه‌.»
16
ئیبراهیمیش گوێی له‌ عه‌فرۆن گرت و له‌به‌رچاوی حیتییه‌كان ئه‌و بڕه‌ زیوه‌ی بۆ عه‌فرۆن كێشا. چوار سه‌د شاقل زیو، به‌و كێشانه‌ی له‌لای بازرگانه‌كان باوبوو.
17
ئیتر كێڵگه‌كه‌ی عه‌فرۆن، ئه‌وه‌ی له‌ مه‌خپێله‌یه‌، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م مه‌مرێیه‌، كێڵگه‌كه‌ و ئه‌شكه‌وته‌كه‌ كه‌ له‌ناوییه‌تی، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و دارانه‌ی له‌ناو كێڵگه‌كه‌یه‌ و له‌ سنووری ده‌وروبه‌ریه‌تی، بووه‌
18
موڵكی ئیبراهیم، له‌به‌رچاوی هه‌موو حیتییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاتبوونه‌ ناو ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌.
19
دوای ئه‌وه‌ ئیبراهیم سارای ژنی له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی كێڵگه‌ی مه‌خپێله‌ ناشت كه‌ له‌به‌رده‌م مه‌مرێیه‌، ئه‌وه‌ش حه‌برۆنه‌ له‌ خاكی كه‌نعان.
20
ئیتر كێڵگه‌كه‌ و ئه‌شكه‌وته‌كه‌ی ناوی بووه‌ موڵكی ئیبراهیم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای حیتییه‌كان ببێته‌ گۆڕستان.
  1. a. 23‏:15 نزیكه‌ی 800 مسقاڵ، 4,5 كیلۆگرام.