عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ئیبراهیم و ئه‌بیمه‌له‌خ 
1
ئیبراهیم له‌وێوه‌ به‌ره‌و زه‌وی نه‌قه‌ب كۆچی كرد و له‌نێوان قادێش و شووردا نیشته‌جێ بوو، له‌ گرار ئاواره‌ بوو.
2
ئیبراهیم سه‌باره‌ت به‌ سارای ژنی گوتی: «ئه‌و خوشكمه‌.» ئینجا ئه‌بیمه‌له‌خی پاشای گرار ناردی و سارای برد.
3
ئینجا خودا هاته‌ خه‌وی ئه‌بیمه‌له‌خ و پێی فه‌رموو: «ئه‌وا تۆ به‌هۆی ئه‌و ژنه‌ی بردووته‌ ده‌مریت، چونكه‌ ئه‌و ژنێكی به‌ مێرده‌.»
4
به‌ڵام هێشتا ئه‌بیمه‌له‌خ له‌ سارای نزیك نه‌كه‌وتبووه‌وه‌، گوتی: «ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئایا نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێتاوان ده‌كوژیت؟
5
ئه‌ی ئیبراهیمش پێی نه‌گوتم ”ئه‌و خوشكمه‌،“ ساراش خۆی نه‌یگوت ”ئه‌و برامه‌“؟ من ئه‌مه‌م به‌ دڵسافی و ده‌ستی پاكه‌وه‌ كردووه‌.»
6
خوداش له‌ خه‌ونه‌كه‌دا پێی فه‌رموو: «منیش ده‌زانم تۆ ئه‌مه‌ت به‌ دڵسافییه‌وه‌ كردووه‌، هه‌ر خۆشم ڕێگام لێ گرتیت كه‌ گوناهم به‌رامبه‌ر بكه‌یت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ نه‌مهێشت ده‌ستی بۆ ببه‌یت.
7
ئێستاش ژنی پیاوه‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌، له‌ پێناوی تۆ نزا ده‌كات و ده‌ژیت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌شیگه‌ڕێنیته‌وه‌، ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ بێگومان ده‌مریت، خۆت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هی تۆن.»
8
سبه‌ی ئه‌بیمه‌له‌خ به‌یانی زوو له‌ خه‌و هه‌ستا و هه‌موو خزمه‌تكاره‌كانی بانگكرد و هه‌موو ئه‌م شتانه‌ی پێیان گوت، پیاوه‌كانیش زۆر ترسان.
9
ئینجا ئه‌بیمه‌له‌خ ئیبراهیمی بانگكرد و پێی گوت: «ئه‌مه‌ چییه‌ به‌ ئێمه‌ت كرد؟ چ گوناهێكم به‌رامبه‌رت كردووه‌ تاكو خۆم و شانشینه‌كه‌م تووشی تاوانێكی وا گه‌وره‌ بكه‌یت؟ ئه‌و كاره‌ی كه‌ ناشێت به‌ منت كرد.»
10
ئه‌بیمه‌له‌خ به‌ ئیبراهیمی گوت: «چیت بینی هه‌تا ئه‌م كاره‌ت كرد؟»
11
ئیبراهیمیش گوتی: «چونكه‌ گوتم: ”له‌م شوێنه‌دا هیچ له‌خواترسی نییه‌، له‌به‌ر ژنه‌كه‌شم من ده‌كوژن.“
12
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ ڕاستیدا ئه‌و خوشكمه‌، كچی باوكمه‌، به‌ڵام كچی دایكم نییه‌. ئیتر بووه‌ ژنم.
13
كاتێكیش خودا له‌ ماڵی باوكمه‌وه‌ ئاواره‌ی كردم، به‌ ژنه‌كه‌مم گوت: ”ئه‌مه‌ ئه‌و چاكه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵمدا ده‌كه‌یت، چووینه‌ هه‌ر شوێنێك، سه‌باره‌ت به‌ من بڵێ: ئه‌و برامه‌.“»
14
ئیتر ئه‌بیمه‌له‌خ مه‌ڕ و مانگا و خزمه‌تكار و كه‌نیزه‌ی هێنا و دایه‌ ئیبراهیم، سارای ژنیشی بۆ گه‌ڕانده‌وه‌.
15
ئینجا ئه‌بیمه‌له‌خ گوتی: «زه‌وییه‌كه‌م وا له‌به‌رده‌می تۆیه‌، هه‌ركوێیه‌كیت پێ باشه‌ له‌وێ دابنیشه‌.»
16
به‌ ساراشی گوت: «من ئێستا هه‌زار شاقل زیو[a] ده‌ده‌مه‌ براكه‌ت. ئه‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌ ئابڕووبردنه‌كه‌ی تۆیه‌ له‌به‌رده‌م هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵتن و له‌لای هه‌موو كه‌سێك، ئیتر تۆ ته‌واو ڕوو سپیت.»
17
ئینجا ئیبراهیم له‌ خودا پاڕایه‌وه‌، خوداش ئه‌بیمه‌له‌خ و ژنه‌كه‌ی و كه‌نیزه‌كانی چاككرده‌وه‌ و منداڵیان بوو،
18
چونكه‌ هه‌رچی منداڵدانی ماڵی ئه‌بیمه‌له‌خ هه‌بوو، یه‌زدان به‌ ته‌واوی به‌ستبووی، به‌هۆی سارای ژنی ئیبراهیمه‌وه‌.
  1. a. 20‏:16 نزیكه‌ی 12 كیلۆگرام.