عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
هاجه‌ر و ئیسماعیل 
1
سارای ژنی ئه‌برام هیچ منداڵی بۆ ئه‌برام نه‌بوو، به‌ڵام كه‌نیزه‌یه‌كی میسری هه‌بوو ناوی هاجه‌ر بوو.
2
سارای به‌ ئه‌برامی گوت: «یه‌زدان ڕێی منداڵبوونی لێ گرتووم. له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كه‌م بنوو، به‌ڵكو له‌وه‌وه‌ منداڵم بۆ ببێت.»
ئه‌برامیش به‌ قسه‌ی سارای كرد.
3
ئینجا سارای ژنی ئه‌برام هاجه‌ری كه‌نیزه‌ میسرییه‌كه‌ی هێنا، ئه‌مه‌ش پاش ده‌ ساڵ بوو له‌ نیشته‌جێبوونی ئه‌برام له‌ خاكی كه‌نعان، دایه‌ ئه‌برامی مێردی هه‌تا ببێته‌ ژنی.
4
ئیتر له‌گه‌ڵ هاجه‌ر نوست، ئه‌ویش سكی پڕ بوو.
كاتێك كه‌ زانی وا سكی هه‌یه‌، خانمه‌كه‌ی خۆی له‌به‌رچاو سووك بوو.
5
ئینجا سارای به‌ ئه‌برامی گوت: «ئه‌و سووكایه‌تییه‌ی به‌ من ده‌كرێ تۆ لێی به‌رپرسی. من كه‌نیزه‌كه‌ی خۆمم خسته‌ باوه‌شی تۆ، ئێستاش كه‌ زانی سكی هه‌یه‌، له‌به‌رچاویدا سووك بووم. با یه‌زدان دادوه‌ری نێوان من و تۆ بكات.»
6
ئه‌برامیش به‌ سارای گوت: «وا كه‌نیزه‌كه‌ت له‌به‌رده‌ستی خۆتدایه‌، چیت پێ باشه‌ وای لێ بكه‌.» ئیتر سارای هاجه‌ری زه‌لیل كرد، ئه‌ویش له‌ ده‌ستی هه‌ڵات.
7
ئینجا فریشته‌ی یه‌زدان هاجه‌ری له‌سه‌ر كانییه‌ك دۆزییه‌وه‌ له‌ چۆڵه‌وانی. له‌سه‌ر ئه‌و كانییه‌ی له‌ ڕێگای شووره‌.
8
فه‌رمووی: «ئه‌ی هاجه‌ری كه‌نیزه‌ی سارای، له‌كوێوه‌ هاتوویت و بۆ كوێ ده‌چیت؟»
ئه‌ویش گوتی: «له‌ده‌ست سارای خانمی خۆم ڕامكردووه‌.»
9
فریشته‌كه‌ی یه‌زدان پێی فه‌رموو: «بگه‌ڕێوه‌ لای خانمه‌كه‌ت و ژێرده‌سته‌ی به‌.»
10
هه‌روه‌ها فریشته‌كه‌ی یه‌زدان پێی فه‌رموو: «وه‌چه‌كانت بێ ئه‌ندازه‌ زۆر ده‌كه‌م كه‌ له‌به‌ر زۆرییان له‌ ژماردن نه‌یه‌ن.»
11
دیسان فریشته‌كه‌ی یه‌زدان پێی فه‌رموو:
«ئێستا سكت پڕه‌،
كوڕێكت ده‌بێت،
ناوی ده‌نێیت ئیسماعیل،
چونكه‌ یه‌زدان گوێی له‌ زه‌لیلی تۆ بوو.
12
ئه‌و ده‌بێته‌ مرۆڤێك وه‌ك كه‌ره‌كێوی[a] لێ دێت.
ده‌ستی له‌ دژی هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت و
ده‌ستی هه‌موو كه‌سێكیش له‌ دژی ئه‌و.
به‌رامبه‌ر هه‌موو براكانیشی نه‌یار ده‌بێت.»
13
ئینجا ئه‌م ناوه‌ی له‌ یه‌زدان نا كه‌ له‌گه‌ڵیدا دوا، «تۆ ئه‌و خودایه‌ی كه‌ ده‌بینیت،» چونكه‌ هاجه‌ر گوتی: «ئا لێره‌شدا ئه‌وم بینی كه‌ ده‌مبینێت.»
14
له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ كه‌ ئه‌و بیره‌[b] به‌ «بیری له‌حه‌ی ڕۆئی» ناونراوه‌، ئێستاش وا له‌نێوان قادێش[c] و به‌ره‌ده‌.
15
ئیتر هاجه‌ر كوڕێكی بۆ ئه‌برام بوو، ئه‌برامیش ئه‌و كوڕه‌ی خۆی كه‌ له‌ هاجه‌ر بوو ناوی لێنا ئیسماعیل.
16
ئه‌برام ته‌مه‌نی هه‌شتا و شه‌ش ساڵ بوو كاتێك هاجه‌ر ئیسماعیلی بۆ ئه‌برام بوو.
  1. a. 16‏:12 مه‌به‌ستی له‌ سووكایه‌تی نییه‌، به‌ڵكو باسی ئاكاری كه‌ره‌كێوی ده‌كات له‌ به‌هێزی و سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی ژیانی.
  2. b. 16‏:14 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوی كانییه‌كه‌ نه‌ما پێویست بوو كه‌ بیرێك لێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئاوه‌كه‌.
  3. c. 16‏:14 قادێش: بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 14‏:7.‏\+xt*‏