عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بانگكردنی ئه‌برام له‌لایه‌ن خوداوه‌ 
1
یه‌زدان به‌ ئه‌برامی فه‌رموو: «خاك و كه‌سوكار و ماڵی باوكت به‌جێبهێڵه‌ و بڕۆ بۆ ئه‌و خاكه‌ی پیشانت ده‌ده‌م.
2
«جا ده‌تكه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زن،
به‌ره‌كه‌تدارت ده‌كه‌م،
ناوت مه‌زن ده‌كه‌م،
ده‌بیته‌ به‌ره‌كه‌ت.
3
ئه‌وانه‌ی داوای به‌ره‌كه‌تت بۆ ده‌كه‌ن به‌ره‌كه‌تداریان ده‌كه‌م،
نه‌فره‌تیش له‌ نه‌فره‌تكارانت ده‌كه‌م.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌ویش
له‌ ڕێگه‌ی تۆوه‌ به‌ره‌كه‌تدار ده‌بن.»
4
ئیتر ئه‌برام ڕۆیشت، هه‌روه‌ك یه‌زدان پێی فه‌رموو، ڵوتیش له‌گه‌ڵی چوو. ئه‌برام له‌ ته‌مه‌نی حه‌فتا و پێنج ساڵیدا بوو كه‌ حه‌ڕانی به‌جێهێشت.
5
ئه‌برام سارای ژنی و ڵوتی برازای و هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ حه‌ڕان به‌ده‌ستیان هێنابوو، له‌گه‌ڵ خۆیدا بردنی، ئیتر ڕۆیشتن و چوونه‌ خاكی كه‌نعان. گه‌یشتنه‌ خاكی كه‌نعان.
6
ئه‌برام به‌ خاكه‌كه‌دا تێپه‌ڕی هه‌تا گه‌یشته‌ دار به‌ڕووه‌كه‌ی مۆره‌ له‌ شه‌خه‌م. له‌و كاته‌ كه‌نعانییه‌كان له‌ خاكه‌كه‌ بوون.
7
یه‌زدان بۆ ئه‌برام ده‌ركه‌وت و فه‌رمووی: «ئه‌م خاكه‌ ده‌ده‌مه‌ نه‌وه‌ی تۆ.» ئه‌ویش له‌وێ قوربانگایه‌كی بۆ یه‌زدان دروستكرد كه‌ بۆی ده‌ركه‌وتبوو.
8
له‌وێشه‌وه‌ گواستییه‌وه‌ بۆ چیاكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی بێت‌ئێل و چادره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵدا. بێت‌ئێل كه‌وتبووه‌ ڕۆژئاوایه‌وه‌، عای له‌ ڕۆژهه‌ڵاتییه‌وه‌ بوو. له‌وێ قوربانگایه‌كی بۆ یه‌زدان دروستكرد و به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌ نزای كرد.
9
پاشان ئه‌برام ڕووه‌و نه‌قه‌ب[a] به‌رده‌وام بوو له‌ كۆچكردن.
ئه‌برام له‌ میسر 
10
له‌و كاته‌دا قاتوقڕی له‌ خاكه‌كه‌دا هه‌بوو، جا ئه‌برام چوو بۆ میسر، تاكو له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌ك ئاواره‌ بێت، چونكه‌ قاتوقڕییه‌كه‌ زۆر گه‌وره‌ بوو.
11
كاتێكیش نزیك بوو بچێته‌ ناو میسر، به‌ سارای ژنی گوت: «به‌ڕاستی من ده‌زانم كه‌ تۆ ژنێكی ڕوخسار جوانیت.
12
كاتێك میسرییه‌كان ده‌تبینن، ده‌ڵێن: ”ئه‌مه‌ ژنه‌كه‌یه‌تی.“ ئه‌و كاته‌ من ده‌كوژن به‌ڵام تۆ ده‌هێڵنه‌وه‌.
13
بڵێ كه‌ تۆ خوشكی منیت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی تۆوه‌ به‌ چاكی ڕه‌فتارم له‌گه‌ڵ بكه‌ن، له‌به‌ر تۆش گیانم به‌ زیندوویی ده‌مێنێته‌وه‌.»
14
كاتێك ئه‌برام هاته‌ میسر، میسرییه‌كان بینییان كه‌ سارای زۆر جوانه‌.
15
كه‌ كاربه‌ده‌ستانی فیرعه‌ون بینییان، له‌لای فیرعه‌ون ستایشیان كرد، ئیتر ژنه‌كه‌یان برده‌ ماڵی فیرعه‌ون.
16
ئه‌ویش به‌هۆی ژنه‌كه‌ به‌ باشی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌برام كرد. ئیتر بووه‌ خاوه‌نی مه‌ڕ و مانگا و نێره‌كه‌ر و ماكه‌ر و خزمه‌تكار و كه‌نیزه‌ و وشتر.
17
به‌ڵام یه‌زدان به‌هۆی سارای ژنی ئه‌برامه‌وه‌ فیرعه‌ون و ماڵه‌كه‌ی تووشی ده‌ردی گران كرد.
18
ئیتر فیرعه‌ون به‌دوای ئه‌برامدا ناردی و گوتی: «ئه‌مه‌ چییه‌ تۆ به‌ منت كرد؟ بۆچی پێت ڕانه‌گه‌یاندم كه‌ ئه‌و ژنی تۆیه‌؟
19
بۆچی گوتت ”ئه‌و خوشكمه‌،“ هه‌تا بردم بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ژنم؟ ئێستاش ئه‌وه‌تا ژنه‌كه‌ت. بیبه‌ و بڕۆ!»
20
ئینجا فیرعه‌ون هه‌ندێك پیاوی ڕاسپارد بۆ به‌ڕێكردنی ئه‌برام و ژنه‌كه‌ی و هه‌رچییه‌كی هه‌یانبوو.
  1. a. 12‏:9 عیبری: \+tl نه‌گه‌ڤ\+tl*. له‌و ڕۆژانه‌دا خاكێكی نیمچه‌ وشك بووه‌ له‌ باشووری كه‌نعان.