عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- لستی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان
- 1
- ئه‌مانه‌ش گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان و ئه‌وانه‌ن كه له‌گه‌ڵیاندا تۆماركراون، ئه‌وانه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌رته‌حشه‌سته‌ی پاشادا له‌گه‌ڵ من له بابله‌وه گه‌ڕانه‌وه:
- 2
- له نه‌وه‌ی فینه‌حاس، گێرشۆم؛
له نه‌وه‌ی ئیتامار، دانیال؛
له نه‌وه‌ی داود، حه‌توش - 3
- له نه‌وه‌ی شه‌خه‌نه‌یا.
له نه‌وه‌ی په‌رعۆش، زه‌كه‌ریا و سه‌د و په‌نجا نێرینه‌ش له‌گه‌ڵیدا تۆمار كران. - 4
- له نه‌وه‌ی په‌حه‌تمۆئاب، ئه‌لیهۆعێینه‌ی كوڕی زه‌ره‌حیا، دوو سه‌د نێرینه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 5
- له نه‌وه‌ی زه‌تو، شه‌خه‌نه‌یا كوڕی یه‌حه‌زیێل و سێ سه‌د نێرێنه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 6
- له نه‌وه‌ی عادین، عه‌به‌دی كوڕی یۆناتان، په‌نجا نێرینه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 7
- له نه‌وه‌ی ئیلام، یه‌شه‌عیای كوڕی عه‌ته‌لیا، حه‌فتا نێرینه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 8
- له نه‌وه‌ی شه‌فه‌تیا، زه‌ڤه‌دیای كوڕی میكائیل، هه‌شتا نێرینه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 9
- له نه‌وه‌ی یۆئاب عۆبه‌دیای كوڕی یه‌حیێل، دوو سه‌د و هه‌شتا نێرینه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 10
- له نه‌وه‌ی بانی، شه‌لۆمیت كوڕی یۆسیفیا، سه‌د و شه‌ست نێرینه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 11
- له نه‌وه‌ی بێڤه‌ی، زه‌كه‌ریای كوڕی بێڤه‌ی، بیست و هه‌شت نێرینه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 12
- له نه‌وه‌ی عه‌زگاد، یۆحانانی كوڕی هه‌قاتان سه‌د و ده نێرینه‌ش له‌گه‌ڵی.
- 13
- له نه‌وه‌ی ئه‌دۆنیقام، ئه‌وانه‌ی كۆتایی ئه‌مه ناوهكانیانه، ئه‌لیفه‌له‌ت و یه‌عوئێل و شه‌مه‌عیا، شه‌ست نێرینه‌ش له‌گه‌ڵیان.
- 14
- له نه‌وه‌ی بیگڤه‌ی، عوته‌ی و زه‌كور، حه‌فتا نێرینه‌ش له‌گه‌ڵیان.
- گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆرشه‌لیم
- 15
- جا بۆ لای ئه‌و نۆكهندهی به‌ره‌و ئه‌هه‌ڤا ده‌ڕوات كۆمكردنه‌وه و سێ ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه، له گه‌ل و كاهینه‌كان ورد بوومه‌وه، به‌ڵام كه‌سم له لێڤییهكان له‌وێ به‌دی نه‌كرد.
- 16
- له‌به‌ر ئه‌وه ناردم بۆ لای ئه‌لیعه‌زه‌ر و ئه‌ریێل و شه‌مه‌عیا و ئه‌لناتان و یاریڤ و ئه‌لناتان و ناتان و زه‌كه‌ریا و مه‌شولام، كه له ڕابه‌ره‌كان بوون، هه‌روه‌ها یۆیاریڤ و ئه‌لناتان كه تێگه‌یشتوو بوون.
- 17
- هه‌موویانم نارد بۆ لای ئیدۆی ڕابه‌ر له‌و شوێنه‌ی ناوی كاسیفیا بوو، پێم گوتن له كاسیفیا چی به ئیدۆ و برا كۆیله ته‌رخانكراوه‌كان بڵێن، تاوه‌كو خزمهتكارانمان بۆ بهێنن بۆ ماڵی خودامان.
- 18
- ئینجا به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌ستی چاكی خودا له‌سه‌رمان بوو، پیاوێكی وریایان بۆمان هێنا كه ناوی شێرێڤیا بوو، له نه‌وه‌ی مه‌حلی كوڕی لێڤی كوڕی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی شێرێڤیا و براكانی كه هه‌موویان هه‌ژده پیاو بوون؛
- 19
- هه‌روه‌ها حه‌شه‌ڤیا له‌گه‌ڵ یه‌شه‌عیا له نه‌وه‌ی مه‌راری و براكانی و كوڕه‌كانیان بیست كه‌س بوون.
- 20
- له كۆیله تهرخانكراوهكانیش، له‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه داود و كاربه‌ده‌سته‌كان دایانمه‌زراندبوون، دوو سه‌د و بیست پیاویان هێنا. هه‌موویان به ناوی خۆیانه‌وه دیاری كران.
- 21
- له‌وێدا له‌سه‌ر نۆكه‌ندی ئه‌هه‌ڤا بانگه‌وازی ڕۆژووگرتنم ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خوداكهماندا ملكه‌چ بین و داوای ڕێگایه‌كی ڕاستی لێ بكه‌ین بۆ خۆمان و منداڵه‌كانمان و هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌مانه.
- 22
- پێم شه‌رم بوو داوای سه‌رباز و سوار له پاشا بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگاكه‌دا له دوژمن بمانپارێزن، چونكه ئێمه به پاشامان گوتبوو كه خودای ئێمه چاكه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه ده‌كات كه پشتی پێ ده‌به‌ستن، زۆریش له‌وه تووڕه ده‌بێت كه وازی لێ بهێنێت.
- 23
- جا به ڕۆژوو بووین و ئه‌وه‌مان له خودامان داوا كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامی داینه‌وه.
- 24
- پاشان له كاهینانی باڵا دوازده كه‌سم جیا كرده‌وه: شێرێڤیا و حه‌شه‌ڤیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ده له براكانیان،
- 25
- زێڕ و زیو و قاپوقاچاغهكهشم بۆیان پێوا، كه بهخشینهكهی ماڵی خودامان ئه‌وه‌ی پاشا و ڕاوێژكاره‌كانی و كاربه‌ده‌سته‌كانی و هه‌موو ئه‌و ئیسرائیلییانه‌ی كه له‌وێ بوون به‌خشییان.
- 26
- شه‌ش سه‌د و په‌نجا تالنت[a] زیوم كێشا و خستمه ناو ده‌ستیان، سه‌د تالنتیش[b] له قاپوقاچاغی زیو له‌گه‌ڵ سه‌د تالنت زێڕ و
- 27
- بیست په‌رداخی زێڕ به هه‌زار درهه‌م[c] ، دوو قاپی بڕۆنزیش زۆر باش مشتوماڵكراو، كه وه‌ك زێڕ به نرخ بوون.
- 28
- به‌وانم گوت: «ئێوه ته‌رخانكراون بۆ یه‌زدان و قاپوقاچاغهكانیش ته‌رخانكراون و زێڕ و زیوه‌كه‌ش به‌خشینێكی ئازادن بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانتان.
- 29
- ئیتر پاسه‌وانیی بكه‌ن و بیپارێزن هه‌تا له‌به‌رده‌م كاهینانی باڵا و لێڤییهكان و گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی ئیسرائیل له ئۆرشه‌لیم بیكێشن، له ژووره‌كانی ماڵی یه‌زدان.»
- 30
- ئینجا كاهین و لێڤییهكان كێشی زێڕ و زیو و قاپوقاچاغهكهیان وه‌رگرت تاوه‌كو بۆ ئۆرشه‌لیمی بهێنن، بۆ ماڵی خوداكهمان.
- 31
- له دوازده‌ی مانگی یه‌ك له نۆكه‌ندی ئه‌هه‌ڤاوه به‌ڕێكه‌وتین تاكو بچینه ئۆرشه‌لیم، خوداشمان پشتگیری ده‌كردین، جا له ده‌ستی دوژمنی خۆماتكردوو له‌سه‌ر ڕێگا فریامان كه‌وت.
- 32
- ئینجا گه‌یشتینه ئۆرشه‌لیم و سێ ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه.
- 33
- له ڕۆژی چواره‌مدا زێڕ و زیو و قاپوقاچاغهكهم له‌ناو ماڵی خوداماندا له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌رێمۆتی كوڕی ئوریای كاهین كێشا. ئه‌لعازاری كوڕی فینه‌حاسیش له‌گه‌ڵی بوو، له‌گه‌ڵ یۆزاڤادی كوڕی یێشوع و نۆعه‌دیای كوڕی به‌نوی كه هه‌ردووكیان لێڤی بوون.
- 34
- به ژماره و كێش بۆ هه‌موویان، هه‌موو كێشه‌كه‌ش له‌و كاته‌دا نووسران.
- 35
- نه‌وه‌ی ڕاپێچكراوهكانیش ئه‌وانه‌ی له ڕاپێچكراوی گه‌ڕابوونه‌وه، قوربانی سووتاندنیان پێشكه‌شی خودای ئیسرائیل كرد، دوازده گا له‌بری هه‌موو ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌د و شه‌ش به‌ران، حه‌فتا و حه‌وت به‌رخی نێر، هه‌روه‌ها دوازده گیسكی نێری بۆ قوربانی گوناه، هه‌موو كرانه قوربانی سووتاندن بۆ یه‌زدان.
- 36
- هه‌روه‌ها یاساكانی پاشایان دایه ده‌ست میر و پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی ئه‌وبه‌ری فورات، ئه‌وانیش یارمه‌تی گه‌ل و ماڵی خودایان دا.
- a. 8:26 شه‌ش سه‌د و په‌نجا تالنت: نزیكه‌ی 22 ته‌نی زیو.
- b. 8:26 كه‌مێك زیاتر له 3,4 ته‌نی زیو ده‌بوو.
- c. 8:27 زێڕ به هه‌زار درهه‌م: نزیكه‌ی 8,5 كیلۆگرامی زێڕ.