عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ئه‌وانه‌ی له‌ ڕاپێچكراوی گه‌ڕانه‌وه‌ 
1
ئه‌مانه‌ش خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ ڕاپێچكراوی گه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابل بۆ بابل ڕاپێچی كردبوون، گه‌ڕانه‌وه‌ ئۆرشه‌لیم و یه‌هودا، هه‌ریه‌كه‌ بۆ شارۆچكه‌كه‌ی خۆی.
2
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ زروبابل هاتنه‌وه‌، یه‌شوع، نه‌حه‌میا، سه‌رایا، ڕه‌عێلایا، مۆرده‌خای، بیلشان، میسپار، بیگڤه‌ی، ڕه‌حوم و به‌عه‌نا.
ژماره‌ی پیاوانی گه‌لی ئیسرائیل:
3
نه‌وه‌ی په‌رعۆش، دوو هه‌زار و سه‌د و حه‌فتا و دوو؛
4
نه‌وه‌ی شه‌فه‌تیا، سێ سه‌د و حه‌فتا و دوو؛
5
نه‌وه‌ی ئاره‌ح، حه‌وت سه‌د و حه‌فتا و پێنج؛
6
نه‌وه‌ی په‌حه‌ت‌مۆئاب له‌ نه‌وه‌ی یێشوع و یۆئاب، دوو هه‌زار و هه‌شت سه‌د و دوازده‌؛
7
نه‌وه‌ی ئیلام، هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا و چوار؛
8
نه‌وه‌ی زه‌تو، نۆ سه‌د و چل و پێنج؛
9
نه‌وه‌ی زه‌كای، حه‌وت سه‌د و شه‌ست؛
10
نه‌وه‌ی بانی، شه‌ش سه‌د و چل و دوو؛
11
نه‌وه‌ی بێڤه‌ی، شه‌ش سه‌د و بیست و سێ؛
12
نه‌وه‌ی عه‌زگاد، هه‌زار و دوو سه‌د و بیست و دوو؛
13
نه‌وه‌ی ئه‌دۆنیقام، شه‌ش سه‌د و شه‌ست و شه‌ش؛
14
نه‌وه‌ی بیگڤه‌ی، دوو هه‌زار و په‌نجا و شه‌ش؛
15
نه‌وه‌ی عادین، چوار سه‌د و په‌نجا و چوار؛
16
نه‌وه‌ی ئاتێر له‌ حه‌زقیا، نه‌وه‌د و هه‌شت؛
17
نه‌وه‌ی بێسای، سێ سه‌د و بیست و سێ؛
18
نه‌وه‌ی یۆرا، سه‌د و دوازده‌؛
19
نه‌وه‌ی حاشوم، دوو سه‌د و بیست و سێ؛
20
نه‌وه‌ی گیبار، نه‌وه‌د و پێنج.
21
پیاوانی بێت‌له‌حم، سه‌د و بیست و سێ؛
22
پیاوانی نه‌تۆفا، په‌نجا و شه‌ش؛
23
پیاوانی عه‌ناتۆت، سه‌د و بیست و هه‌شت؛
24
پیاوانی عه‌زماڤه‌ت، چل و دوو؛
25
پیاوانی قیریه‌ت یه‌عاریم، كه‌فیرا و بئێرۆت، حه‌وت سه‌د و چل و سێ؛
26
پیاوانی ڕامه‌ و گه‌ڤه‌ع، شه‌ش سه‌د و بیست و یه‌ك؛
27
پیاوانی میخماس، سه‌د و بیست و دوو؛
28
پیاوانی بێت‌ئێل و عای، دوو سه‌د و بیست و سێ؛
29
پیاوانی نه‌بۆ، په‌نجا و دوو؛
30
پیاوانی مه‌گبیش، سه‌د و په‌نجا و شه‌ش؛
31
پیاوانی ئیلامه‌كه‌ی دیكه‌، هه‌زار و دوو سه‌د و په‌نجا و چوار؛
32
پیاوانی حاریم، سێ سه‌د و بیست؛
33
پیاوانی لۆد، حادید و ئۆنۆ، حه‌وت سه‌د و بیست و پێنج؛
34
پیاوانی ئه‌ریحا، سێ سه‌د و چل و پێنج؛
35
پیاوانی سه‌نائا، سێ هه‌زار و شه‌ش سه‌د و سی.
36
كاهینه‌كان:
نه‌وه‌ی یه‌دایا له‌ بنه‌ماڵه‌ی یێشوع، نۆ سه‌د و حه‌فتا و سێ.
37
نه‌وه‌ی ئیمێر، هه‌زار و په‌نجا و دوو.
38
نه‌وه‌ی په‌شحور، هه‌زار و دوو سه‌د و چل و حه‌وت.
39
نه‌وه‌ی حاریم، هه‌زار و حه‌ڤده‌.
40
لێڤییه‌كان:
نه‌وه‌ی یێشوع و قه‌دمیێل له‌ نه‌وه‌ی هۆده‌یڤاهو، حه‌فتا و چوار.
41
گۆرانیبێژه‌كان:
نه‌وه‌ی ئاساف، سه‌د و بیست و هه‌شت.
42
نه‌وه‌ی ده‌رگاوانه‌كانی په‌رستگا:
نه‌وه‌كانی
شه‌لوم، ئاتێر، ته‌لمۆن، عه‌قوڤ، حه‌تیتا و شۆڤای، هه‌موویان سه‌د و سی و نۆ.
43
كۆیله‌ ته‌رخانكراوه‌كان[a] :
نه‌وه‌كانی
چیحا، حه‌سوفا، ته‌باعۆت،
44
قێرۆس، سیعه‌ها، پادۆن،
45
له‌ڤانا، حه‌گاڤا، عه‌قوڤ،
46
حاگاڤ، شه‌لمای، حانان،
47
گیدێل، گه‌حه‌ر، ڕه‌ئایا،
48
ڕه‌چین، نه‌قۆدا، گه‌زام،
49
عوزه‌، پاسێیه‌ح، بێسه‌ی،
50
ئه‌سنا، مه‌عونیم، نه‌فوسیم،
51
به‌قبوق، حه‌قوفا، حه‌رحور،
52
به‌چلوت، مه‌حیدا، حه‌رشا،
53
به‌رقۆس، سیسرا، ته‌مه‌ح،
54
نه‌چیه‌ح و حه‌تیفا.
55
نه‌وه‌ی خزمه‌تكاره‌كانی سلێمان:
نه‌وه‌كانی
سۆته‌ی، هه‌سۆفه‌ره‌ت، په‌رودا،
56
یه‌علا، ده‌رقۆن، گیدێل،
57
شه‌فه‌تیا، حه‌تیل،
پۆخه‌ره‌ت‌هه‌چه‌ڤایم و ئامی.
58
سه‌رجه‌م كۆیله‌ ته‌رخانكراوه‌كان و نه‌وه‌كانی خزمه‌تكارانی سلێمان، سێ سه‌د و نه‌وه‌د و دوو بوون.
59
ئه‌مانه‌ش ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ شارۆچكه‌كانی تێل‌مه‌له‌ح، تێل‌حه‌رشا، كه‌روڤ، ئه‌دۆن و ئیمێره‌وه‌ سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام نه‌یانتوانی پێناسه‌ی بنه‌ماڵه‌ و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان دیاری بكه‌ن كه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیلن:
60
نه‌وه‌كانی
ده‌لایا، تۆڤییا و نه‌قۆدا، شه‌ش سه‌د و په‌نجا و دوو.
61
له‌ نه‌وه‌ی كاهینه‌كانیش:
نه‌وه‌كانی
حۆڤه‌یا، هه‌قۆچ و به‌رزلای، كه‌ كچێكی به‌رزیله‌یی گلعادی هێنا و به‌ نازناوی ئه‌وانه‌وه‌ ناونرا.
62
ئه‌مانه‌ به‌دوای ڕه‌چه‌ڵه‌كنامه‌كانیاندا گه‌ڕان، به‌ڵام نه‌دۆزرانه‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ كاهینیێتی قه‌ده‌غه‌ كران.
63
پارێزگاره‌كه‌ پێی گوتن، نابێت له‌ هه‌ره‌پیرۆزه‌كان بخۆن هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كاهینێك بۆ ئوریم و تومیم[b] داده‌نرێت.
64
هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ پێكه‌وه‌ چل و دوو هه‌زار و سێ سه‌د و شه‌ست كه‌س بوون،
65
جگه‌ له‌ خزمه‌تكار و كاره‌كه‌ره‌كانیان كه‌ حه‌وت هه‌زار و سێ سه‌د و سی و حه‌وت كه‌س بوون، هه‌روه‌ها دوو سه‌د گۆرانیبێژی پیاو و ژنیان هه‌بوو.
66
حه‌وت سه‌د و سی و شه‌ش ئه‌سپ، دوو سه‌د و چل و پێنج هێستر،
67
چوار سه‌د و سی و پێنج وشتر و شه‌ش هه‌زار و حه‌وت سه‌د و بیست گوێدرێژیشیان له‌گه‌ڵدا بوو.
68
هه‌ندێك له‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان له‌ كاتی گه‌یشتنیان بۆ ماڵی یه‌زدان له‌ ئۆرشه‌لیم، به‌ خواستی دڵی خۆیان به‌خشینی ئازادیان پێشكه‌ش كرد بۆ ماڵی یه‌زدان، بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ماڵی یه‌زدان له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆی.
69
به‌پێی توانای خۆیان به‌ گه‌نجینه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كه‌یان به‌خشی، شه‌ست و یه‌ك هه‌زار درهه‌می زێڕ و پێنج هه‌زار مه‌نای[c] زیو، له‌گه‌ڵ سه‌د كراس بۆ كاهینه‌كان.
70
كاهین و لێڤی و گۆرانیبێژ و ده‌رگاوان و كۆیله‌ ته‌رخانكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك كه‌سانی دیكه‌، له‌ شارۆچكه‌كانی خۆیاندا نیشته‌جێ بوون، پاشماوه‌ی ئیسرائیلییه‌كانیش له‌ شارۆچكه‌كانی خۆیان نیشته‌جێ بوون.
  1. a. 2‏:43 نه‌ریتێك بووه‌ كۆیله‌ ده‌به‌خشرایه‌ په‌رستگا بۆ خزمه‌تكردن.
  2. b. 2‏:63 دوو به‌ردی گرانبه‌ها بوون، له‌ كاتی بڕیاردان بۆ زانینی خواستی خودا به‌كارهێنراون، بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 28‏:30 و یه‌كه‌م ساموئێل 23‏:9‏-12.‏\+xt*‏
  3. c. 2‏:69 پێنج هه‌زار مه‌نا: نزیكه‌ی 2900 كیلۆگرام.