عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پشتگیری كۆرش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاپێچكراوه‌كان 
1
له‌ ساڵی یه‌كه‌می كۆرشی پاشای فارس، بۆ به‌دیهێنانی په‌یامی یه‌زدان كه‌ له‌سه‌ر زاری یه‌رمیاوه‌ فه‌رمووبووی، یه‌زدان ڕۆحی كۆرشی پاشای فارسی هه‌ژاند. ئینجا بانگه‌وازێكی به‌ناو هه‌موو شانشینه‌كه‌یدا ڕاگه‌یاند، هه‌روه‌ها به‌ نووسراویش فه‌رمانی دا:
2
«كۆرشی پاشای فارس ئاوا ده‌ڵێت:
«”یه‌زدان، خودای ئاسمان هه‌موو شانشینه‌كانی زه‌وی داوه‌ته‌ ده‌ستم، ڕایسپاردووم په‌رستگایه‌كی له‌ ئۆرشه‌لیمی یه‌هودا بۆ بنیاد بنێم.
3
كێ له‌ ئێوه‌ سه‌ر به‌ گه‌له‌كه‌ی ئه‌وه‌، با خودای خۆی له‌گه‌ڵ بێت و به‌ره‌و ئۆرشه‌لیمی یه‌هودا بڕوات، په‌رستگاكه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل بنیاد بنێته‌وه‌. ئه‌و ئه‌و خودایه‌یه‌ كه‌ له‌ ئۆرشه‌لیمه‌.
4
هه‌ركه‌سێكیش له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ تێیدا ئاواره‌یه‌ و ماوه‌ته‌وه‌، با دانیشتووانی شوێنه‌كه‌ی به‌ زێڕ و زیو و كه‌لوپه‌ل و ئاژه‌ڵی ماڵی یارمه‌تی بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌خشینه‌ ئازادانه‌ی[a] كه‌ ده‌یبه‌خشن بۆ په‌رستگای خودا له‌ ئۆرشه‌لیم.“»
5
ئینجا گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی یه‌هودا و بنیامین له‌گه‌ڵ كاهین و لێڤییه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی خودا ڕۆحی هه‌ژاندن، هه‌ستان بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ ئۆرشه‌لیم تاكو له‌وێ ماڵه‌كه‌ی یه‌زدان بنیاد بنێنه‌وه‌.
6
هه‌موو دراوسێكانیان به‌ قاپوقاچاغی زێڕ و زیو، به‌ كه‌لوپه‌ل و ئاژه‌ڵی ماڵی و به‌ دیاری نایاب یارمه‌تییان دان، سه‌رباری هه‌موو به‌خشینه‌ ئازاده‌كان.
7
كۆرشی پاشاش قاپوقاچاغه‌كانی په‌رستگای یه‌زدانی ده‌رهێنا، ئه‌وانه‌ی نه‌بوخودنه‌سر له‌ ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ ده‌ریهێنابوون و له‌ په‌رستگای خوداوه‌نده‌كه‌ی خۆی داینابوو.
8
كۆرشی پاشای فارس له‌سه‌ر ده‌ستی میتره‌داتی خه‌زنه‌دار ده‌ریهێنا و بۆ شێشبه‌چه‌ری میری یه‌هودای ژماردن.
9
ئه‌مه‌ش ژماره‌كه‌یانه‌:
سی له‌گه‌نی زێڕین و هه‌زار له‌گه‌نی زیوین؛
بیست و نۆ تاوه‌ی زیوین؛
10
سی په‌رداخی زێڕین له‌گه‌ڵ چوار سه‌د و ده‌ په‌رداخی زیوین؛
هه‌زار پارچه‌ قاپوقاچاغی دیكه‌.
11
هه‌موو ئه‌و قاپوقاچاغه‌نه‌ی له‌ زێڕ و زیو بوون، پێنج هه‌زار و چوار سه‌د پارچه‌ بوون. له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی ڕاپێچكراوه‌كان له‌ بابله‌وه‌ بۆ ئۆرشه‌لیم شێشبه‌چه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنا.
  1. a. 1‏:4 به‌خشینه‌ ئازاد: بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 35‏:29 و 36‏:3.‏\+xt*‏