عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دانپێدانانی گه‌ل به‌ گوناهه‌كانیان 
1
كه‌ عه‌زرا نوێژی ده‌كرد و دانی پێدا ده‌نا و به‌ گریانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ماڵی خودا كه‌وتبوو، كۆمه‌ڵێكی ئێجگار زۆر له‌ ئیسرائیل، له‌ پیاو و ئافره‌ت و منداڵ لێی كۆبوونه‌وه‌، چونكه‌ گه‌ل گریانێكی به‌كوڵ ده‌گریان.
2
ئینجا شه‌خه‌نه‌یای كوڕی یه‌حیێل له‌ نه‌وه‌ی ئیلام وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و به‌ عه‌زرای گوت: «ئێمه‌ ناپاكیمان له‌گه‌ڵ خودامان كرد، ژنی بێگانه‌مان له‌ گه‌لانی خاكه‌كه‌وه‌ هێنا. به‌ڵام له‌مه‌ودوا ئیسرائیل هیوای هه‌یه‌:
3
با ئێستا په‌یمانێك له‌گه‌ڵ خوداماندا ببه‌ستین، كه‌ هه‌موو ژنه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌وان له‌دایك بوونه‌ ده‌ریانبكه‌ین، به‌پێی ڕاوێژی گه‌وره‌م و ئه‌وانه‌ی له‌ فه‌رمانه‌كانی خودامان ده‌ترسن، با به‌پێی ته‌ورات كار بكرێت.
4
هه‌سته‌! چونكه‌ ئه‌م كاره‌ له‌سه‌ر تۆیه‌ و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتداین. ئازابه‌ و ده‌ستبه‌كاربه‌!»
5
ئیتر عه‌زرا هه‌ستا و كاهینه‌ باڵاكان و لێڤی و هه‌موو ئیسرائیلی سوێند دا كه‌ كار به‌م پێشنیاره‌ بكه‌ن، ئه‌وانیش سوێندیان خوارد.
6
پاشان عه‌زرا له‌به‌رده‌م ماڵی خودا هه‌ستا و چووه‌ ژووره‌كه‌ی یه‌هۆحانانی كوڕی ئه‌لیاشیڤ. به‌ره‌و ئه‌وێ چوو، بێ ئه‌وه‌ی نان بخوات و ئاو بخواته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی ناپاكی ڕاپێچكراوه‌كانه‌وه‌ شینی ده‌گێڕا.
7
ئینجا له‌ یه‌هودا و ئۆرشه‌لیم بانگه‌وازیان كرد بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ڕاپێچكراوی گه‌ڕابوونه‌وه‌ تاوه‌كو له‌ ئۆرشه‌لیم كۆببنه‌وه‌،
8
به‌پێی ڕاوێژی كاربه‌ده‌سته‌كان و پیران، هه‌ركه‌سێك له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژدا ئاماده‌ نه‌بێت، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یدا ده‌گیرێت و خۆشی له‌ كۆمه‌ڵی ڕاپێچكراوه‌كان جیا ده‌كرێته‌وه‌.
9
له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌كه‌ هه‌موو پیاوانی یه‌هودا و بنیامین له‌ ئۆرشه‌لیم كۆبوونه‌وه‌، واته‌ له‌ بیستی مانگی نۆ، له‌ ئۆرشه‌لیم كۆبوونه‌وه‌ و هه‌موو گه‌ل به‌ ترسه‌وه‌ له‌ناو گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ماڵی خودا دانیشتن، له‌به‌ر بابه‌ته‌كه‌ و له‌به‌ر بارانه‌كه‌.
10
ئینجا عه‌زرای كاهین هه‌ستا و پێی گوتن: «ئێوه‌ ناپاكیتان كرد، ژنی بێگانه‌تان هێنا بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر خراپه‌ی ئیسرائیل.
11
ئێستا له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانتان دانی پێدا بنێن و ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ پێی خۆشه‌، خۆتان له‌ گه‌لانی خاكه‌كه‌ و له‌ ژنه‌ بێگانه‌كان داببڕن.»
12
هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «چۆنت پێ گوتین، ئاوا ده‌كه‌ین.
13
به‌ڵام گه‌له‌كه‌ زۆرن و كاته‌كه‌ش كاتی بارانه‌ و توانای ئه‌وه‌مان نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ڕاوه‌ستین، كاره‌كه‌ش كاری یه‌ك دوو ڕۆژ نییه‌، چونكه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ یاخیبوونی زۆرمان كردووه‌.
14
تكایه‌ با كاربه‌ده‌سته‌كانمان له‌ جێی هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كه‌ ڕاوه‌ستن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ شارۆچكه‌كانمان ژنی بێگانه‌یان هێناوه‌، با له‌ كاتی دیاریكراودا له‌گه‌ڵ پیران و دادوه‌رانی شاره‌كه‌ی خۆیان بێن، هه‌ر شاره‌ و به‌ ته‌نها، هه‌تا گڕی تووڕه‌یی خودامان كه‌ به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه‌یه‌ لێمان دامركێته‌وه‌.»
15
ته‌نها یۆناتانی كوڕی عه‌ساهێل و یه‌حزه‌یای كوڕی تیقڤا له‌ دژی ئه‌مه‌ ڕاوه‌ستان، مه‌شولام و شه‌به‌ته‌ی كه‌ هه‌ردووكیان لێڤی بوون پشتگیرییان كردن.
16
ئینجا ئه‌وانه‌ی له‌ ڕاپێچكراوی گه‌ڕانه‌وه‌ ئاوایان كرد، عه‌زرای كاهین و ئه‌و پیاوانه‌ی گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان بوون جیا بوونه‌وه‌، به‌پێی بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌موویان به‌ ناوی خۆیان، له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی ده‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌ دانیشتن.
17
له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی یه‌ك له‌ بابه‌تی هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ بوونه‌وه‌ كه‌ ژنی بێگانه‌یان هێنابوو.
ئه‌وانه‌ی ژنی بێگانه‌یان هێنابوو 
18
له‌نێو كاهینه‌كان چه‌ند كه‌سێكیان بینییه‌وه‌ كه‌ ژنی بێگانه‌یان هێنابوو:
له‌ نه‌وه‌ی یه‌شوعی كوڕی یۆچاداق و براكانی: مه‌عسێیاهو، ئه‌لیعه‌زه‌ر، یاریڤ و گه‌ده‌لیاهو.
19
به‌ڵێنیان دا كه‌ ژنه‌ بێگانه‌كانیان ده‌ربكه‌ن و له‌به‌ر تاوانه‌كه‌یان به‌رانێكی مێگه‌لیان پێشكه‌ش كرد.
20
له‌ نه‌وه‌ی ئیمێر:
حه‌نانی و زه‌ڤه‌دیا.
21
له‌ نه‌وه‌ی حاریم:
مه‌عسێیاهو، ئه‌لیاس، شه‌مه‌عیا، یه‌حیێل و عوزیا.
22
له‌ نه‌وه‌ی په‌شحور:
ئه‌لیۆعێنه‌ی، مه‌عسێیاهو، ئیسماعیل، نه‌ته‌نێل، یۆزاڤاد و ئه‌لعاسا.
23
له‌ لێڤییه‌كان:
یۆزاڤاد، شیمعی، قێلایا كه‌ قه‌لیتایه‌، په‌ته‌حیا، یه‌هودا و ئه‌لیعه‌زه‌ر.
24
له‌ گۆرانیبێژه‌كان:
ئه‌لیاشیڤ.
له‌ ده‌رگاوانه‌كان:
شه‌لوم، ته‌له‌م و ئوری.
25
له‌نێو ئیسرائیلییه‌كانی دیكه‌ش:
له‌ نه‌وه‌ی په‌رعۆش:
ڕه‌میا، یه‌زییا، مه‌لكیا، میامین، ئه‌لعازار، مه‌لكیا و به‌نایا.
26
له‌ نه‌وه‌ی ئیلام:
مه‌ته‌نیا، زه‌كه‌ریا، یه‌حیێل، عه‌بدی، یه‌رێمۆت و ئه‌لیاس.
27
له‌ نه‌وه‌ی زه‌تو:
ئه‌لیۆعێنه‌ی، ئه‌لیاشیڤ، مه‌ته‌نیا، یه‌رێمۆت، زاڤاد و عه‌زیزا.
28
له‌ نه‌وه‌ی بێڤه‌ی:
یه‌هۆحانان، حه‌نه‌نیا، زه‌به‌ی و عه‌تلای.
29
له‌ نه‌وه‌ی بانی:
مه‌شولام، مه‌لوخ، عه‌دایا، یاشوڤ، شه‌ئال و یه‌رێمۆت.
30
له‌ نه‌وه‌ی په‌حه‌ت‌مۆئاب:
عه‌دنا، كه‌لال، به‌نایا، مه‌عسێیاهو، مه‌ته‌نیا، به‌سه‌لئێل، به‌نوی و مه‌نه‌شه‌.
31
له‌ نه‌وه‌ی حاریم:
ئه‌لیعه‌زه‌ر، یه‌شییا، مه‌لكیا، شه‌مه‌عیا، شیمه‌عۆن،
32
بنیامین، مه‌لوخ و شه‌مه‌ریاهو.
33
له‌ نه‌وه‌ی حاشوم:
مه‌ته‌نه‌ی، مه‌ته‌تا، زاڤاد، ئه‌لیفه‌له‌ت، یه‌رێمه‌ی، مه‌نه‌شه‌ و شیمعی.
34
له‌ نه‌وه‌ی بانی:
مه‌عه‌ده‌ی، عه‌مرام، ئوئێل،
35
به‌نایا، بێده‌یا، كه‌لووهی،
36
ڤه‌نیا، مه‌رێمۆت، ئه‌لیاشیڤ،
37
مه‌ته‌نیا، مه‌ته‌نه‌ی و یه‌عه‌سۆ.
38
له‌ نه‌وه‌ی به‌نوی:
شیمعی،
39
شه‌له‌میاهو، ناتان، عه‌دایا،
40
مه‌خنه‌ده‌ڤه‌ی، شاشه‌ی، شارای،
41
عه‌زه‌رئێل، شه‌له‌میاهو، شه‌مه‌ریاهو،
42
شه‌لوم، ئه‌مه‌ریا و یوسف.
43
له‌ نه‌وه‌ی نه‌بۆ:
یه‌عیێل، مه‌تیسیا، زاڤاد، زه‌ڤینا، یه‌ده‌ی، یۆئێل و به‌نایا.
44
هه‌موو ئه‌وانه‌ ژنی بێگانه‌یان هێنابوو، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌ ژنه‌كان منداڵیان ببوو.