عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فه‌رمایشتێك سه‌باره‌ت به چیاكانی ئیسرائیل
- 1
- هه‌روه‌ها فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ڕووت له چیاكانی ئیسرائیل بكه و له‌سه‌ری پێشبینی بكه.
- 3
- بڵێ: ”ئه‌ی چیاكانی ئیسرائیل گوێ له فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌ست بگرن. یه‌زدانی باڵاده‌ست به چیاكان و به گرده‌كان، به شیوه‌كان و به دۆڵه‌كان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من خه‌ریكم شمشێرێكتان به‌سه‌ردا ده‌هێنم و نزرگه‌كانی سه‌ر بهرزاییهكانتان له‌ناوده‌به‌م.
- 4
- جا قوربانگاكانتان وێران ده‌بن و قوربانگا‌كانی بخوورتان ده‌شكێن و كوژراوه‌كانتان فڕێده‌ده‌مه به‌رده‌م بته‌كانتان.
- 5
- لاشه‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌به‌رده‌م بته‌كانیان داده‌نێم و ئێسكهكانتان له ده‌وری قوربانگاكانتان بڵاو ده‌كه‌مه‌وه.
- 6
- له هه‌موو نشینگهكانتان شارۆچكه‌كان چۆڵ ده‌بن، نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزاییه‌كان كاول ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی قوربانگاكانتان چۆڵ و وێران بن، بتهكانیشتان ده‌شكێن و نامێنن، قوربانگا‌كانی خۆرتان ده‌بڕێنه‌وه، دروستكراوهكانتان ده‌سڕێنه‌وه.
- 7
- خه‌ڵكانێك له‌نێوتان ده‌كوژرێن، ئیتر ئێوه ده‌زانن كه من یه‌زدانم.
- 8
- «”له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاشماوه‌تان لێ ده‌هێڵمه‌وه، كاتێك له‌نێو خاك و نه‌ته‌وه‌كاندا په‌رته‌وازه ده‌بن و له شمشێر ده‌رباز ده‌بن.
- 9
- ده‌ربازبووانی ئه‌وان له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی بۆیان ڕاپێچ كرابوون یادم ده‌كه‌نه‌وه و دێته‌وه یادیان كه چۆن به‌هۆی دڵه سۆزانییهكهیان و چاویان كه ئاره‌زووی بتیان ده‌كرد و به‌هۆی بێوه‌فاییان به‌رامبه‌ر به من دڵیان شكاندم. ئه‌و كاته ڕقیان له خۆیان ده‌بێته‌وه له‌به‌ر ئه‌و خراپه‌ی كردوویانه و له‌به‌ر هه‌موو نه‌ریته قێزه‌ونه‌كانیان.
- 10
- ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم، له‌خۆڕایی نه‌مفه‌رموو كه ئه‌م كاره‌ساته‌یان به‌سه‌ردا ده‌هێنم.
- 11
- «”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: به ده‌ستت لێ بده و به پێیه‌كانت بكوته و بڵێ، ’ئای به داخه‌وه!‘ له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و نه‌ریته خراپ و قێزه‌ونانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، كه به‌هۆیه‌وه به شمشێر و قاتوقڕی و ده‌رد ده‌مرن.
- 12
- ئه‌وه‌ی دووره به ده‌رد ده‌مرێت و ئه‌وه‌ی نزیكه به شمشێر ده‌كوژرێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه و پارێزراوه به قاتوقڕی ده‌مرێت. جا تووڕه‌ییم به‌سه‌ریاندا هه‌ڵده‌ڕێژم.
- 13
- ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم، كاتێك كوژراوه‌كانیان له‌نێو بته‌كانیان له چوارده‌وری قوربانگاكانیان ده‌كه‌ون، له‌سه‌ر هه‌موو گردێكی به‌رز، له‌سه‌ر لووتكه‌ی هه‌موو چیاكان، له‌ژێر هه‌موو دارێكی سه‌وز و دار به‌ڕووێكی گه‌ڵادار، له هه‌ر شوێنێك بخووری بۆنخۆشیان پێشكه‌ش به بته‌كانیان ده‌كرد.
- 14
- ده‌ستم بۆیان درێژ ده‌كه‌م و خاكه‌كه چۆڵ و كاول ده‌كه‌م، له چۆڵه‌وانییه‌وه هه‌تا دیڤله، له هه‌موو نشینگهكانیان. ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم.“»