عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
میره‌كه‌، لێڤی و كاهینه‌كان 
1
ئینجا پیاوه‌كه‌ منی هێنایه‌وه‌ بۆ ڕێگای ده‌روازه‌ی ده‌ره‌وه‌ی پیرۆزگا كه‌ ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵات بوو، ده‌رگاكانی داخرا بوون.
2
یه‌زدان پێی فه‌رمووم: «ئه‌م ده‌روازه‌یه‌ به‌ داخراوی ده‌مێنێته‌وه‌، ناكرێته‌وه‌ و كه‌س پێیدا ناچێته‌ ژووره‌وه‌، چونكه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل پێیدا چووه‌ ژووره‌وه‌، جا داخراو ده‌بێت.
3
ته‌نها میری فه‌رمانڕه‌وا خۆی تێیدا داده‌نیشێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م یه‌زدان نان بخوات. له‌ ڕێگای هه‌یوانی ده‌روازه‌كه‌وه‌ دێته‌ ژووره‌وه‌ و له‌ هه‌مان ڕێگاوه‌ ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.»
4
ئینجا پیاوه‌كه‌ له‌ ڕێگای ده‌روازه‌ی باكووره‌وه‌ منی هێنایه‌ به‌رده‌م پیرۆزگاكه‌، منیش ته‌ماشام كرد ئه‌وه‌تا شكۆمه‌ندی یه‌زدان پیرۆزگاكه‌ی پڕكردووه‌. جا به‌سه‌ر ڕوومدا كه‌وتم.
5
یه‌زدانیش پێی فه‌رمووم: «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، به‌ چاوت ببینه‌، هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یفه‌رمووم به‌ گوێیه‌كانت بیبیسته‌ و مێشكت بخه‌ره‌ سه‌ر هه‌موو فه‌رزه‌كانی په‌رستگای یه‌زدان و هه‌موو فێركردنه‌كانی. هه‌روه‌ها مێشكت بخه‌ره‌ سه‌ر شوێنی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی په‌رستگاكه‌ و سه‌ر هه‌موو شوێنه‌كانی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی پیرۆزگاكه‌.
6
به‌ یاخیبووه‌كان، به‌ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، ئێوه‌ هه‌موو ئه‌و نه‌ریته‌ قێزه‌ونانه‌ی خۆتان به‌سه‌.
7
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بێگانه‌ به‌ دڵ و له‌ش خه‌ته‌نه‌ نه‌كراوه‌كانتان هێنایه‌ ناو پیرۆزگای من، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رستگای مندا بن و پیسی بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ی كه‌ پیو[a] و خوێن ده‌كرێنه‌ قوربانی و وه‌ك خواردن پێشكه‌ش به‌ من ده‌كرێن. به‌و هه‌موو نه‌ریته‌ قێزه‌ونانه‌تان په‌یمانی منتان شكاند.
8
ئه‌ركی خۆتان بۆ شته‌ پیرۆزكراوه‌كانی من به‌جێنه‌گه‌یاند، به‌ڵكو كه‌سانی دیكه‌تان دانا له‌ جێی خۆتان بۆ پارێزگاریكردنی پیرۆزگاكه‌م.
9
یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: نابێت هیچ بێگانه‌یه‌كی دڵ و له‌ش خه‌ته‌نه‌ نه‌كراو بێته‌ ناو پیرۆزگای من، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌نێو ئیسرائیلییه‌كانیشدا نیشته‌جێن.
10
«”به‌ڵكو لێڤییه‌كان كه‌ له‌ من دووركه‌وتنه‌وه‌ كاتێك نه‌وه‌ی ئیسرائیل گومڕابوون، له‌ سایه‌ی بته‌كانیانه‌وه‌ ئه‌وانیش گومڕا بوون، تاوانی خۆیان له‌ ئه‌ستۆی خۆیان ده‌گرن.
11
له‌ پیرۆزگاكه‌م ده‌بن به‌ خزمه‌تكار و به‌ پاسه‌وانی ده‌روازه‌كانی په‌رستگا و خزمه‌تكارانی په‌رستگا. ئه‌وان قوربانی سووتاندن و قوربانی سه‌ربڕاو بۆ گه‌ل سه‌رده‌بڕن و ئه‌وان له‌به‌رده‌میان ڕاده‌وه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تیان بكه‌ن.
12
به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م بته‌كانیان خزمه‌تی گه‌لیان كرد و بوون به‌ كۆسپی تاوانكاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ سوێندم خواردووه‌ كه‌ تاوانی خۆیان له‌ ئه‌ستۆی خۆیان ده‌بێت. ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته‌.
13
له‌ من نزیك نابنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاهینیێتیم بۆ بكه‌ن و له‌ هیچ یه‌كێك له‌ شته‌ پیرۆزكراوه‌كانم یان پێشكه‌شكراوه‌ هه‌ره‌پیرۆزه‌كانم نزیك نابنه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت شه‌رمه‌زاری نه‌ریته‌ قێزه‌ونه‌كانیان هه‌ڵبگرن.
14
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رپرسیاریێتی پارێزگاری په‌رستگا بۆ هه‌موو خزمه‌تێك و بۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی تێیدا ده‌كرێت ده‌ده‌م به‌ ئه‌وان.
15
«”به‌ڵام كاهینه‌ لێڤییه‌كانی نه‌وه‌ی سادۆق، ئه‌وانه‌ی به‌ دڵسۆزییه‌وه‌ ئه‌ركی پارێزگاری پیرۆزگاكه‌ی منیان له‌ ئه‌ستۆ گرت، كاتێك نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ من گومڕابوون، ئه‌وان له‌ من نزیك ده‌بنه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنم و له‌به‌رده‌مم ڕاده‌وه‌ستن هه‌تا پیو و خوێن بۆ من بكه‌ن به‌ قوربانی. ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته‌.
16
ئه‌وانه‌ دێنه‌ ناو پیرۆزگاكه‌م و له‌ مێزه‌كه‌م نزیك ده‌كه‌ونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تم بكه‌ن و پارێزگاری له‌ نه‌ریته‌كه‌م بكه‌ن.
17
«”كاتێك دێنه‌ ناو ده‌روازه‌كانی حه‌وشه‌كه‌ی ناوه‌وه‌، جلی كه‌تان له‌به‌ر ده‌كه‌ن، له‌ كاتی خزمه‌تكردن له‌ ده‌روازه‌كانی حه‌وشه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ له‌ناو په‌رستگاكه‌ نابێت جلی خورییان له‌به‌ردا بێت.
18
با مێزه‌ری كه‌تان به‌سه‌ریانه‌وه‌ بێت و ده‌رپێی كه‌تان له‌به‌ر بكه‌ن، شتێك به‌ ناوقه‌دیانه‌وه‌ نه‌به‌ستن كه‌ ئاره‌قه‌ی پێ بكه‌ن.
19
كاتێك ده‌چن بۆ لای گه‌ل له‌ خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌، جلی خزمه‌تكردن داده‌كه‌نن و له‌ ژووره‌ ته‌رخانكراوه‌كان دایده‌نێن، ئینجا جلی دیكه‌ له‌به‌ر ده‌كه‌ن نه‌وه‌ك گه‌ل ده‌ستیان به‌ر جله‌ ته‌رخانكراوه‌كانیان بكه‌وێت.
20
«”پرچی سه‌ریان نه‌ به‌ موس ده‌تاشن و نه‌ ده‌یهێڵنه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ ڕێكوپێكی كورتی ده‌كه‌نه‌وه‌.
21
كاهین كه‌ چووه‌ ناو حه‌وشه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ نابێت شه‌راب بخواته‌وه‌.
22
نابێت بێوه‌ژن و ژنی ته‌ڵاقدراو بهێنن، به‌ڵكو ده‌بێت كچی پاكیزه‌ له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل یان بێوه‌ژنی كاهینێك بهێنن.
23
جیاوازی نێوان پیرۆز و پیرۆزنه‌كراو، گڵاو و پاك به‌ گه‌له‌كه‌م پیشان ده‌ده‌ن و فێریان ده‌كه‌ن.
24
«”له‌ ناكۆكیدا ئه‌وان ده‌بن به‌ ناوبژیوان و به‌پێی حوكمه‌كانم حوكم ده‌ده‌ن، له‌ جه‌ژنه‌كان فێركردن و فه‌رزه‌كانم به‌جێده‌هێنن، هه‌روه‌ها شه‌ممه‌كانم پیرۆز ڕاده‌گرن.
25
«”كاهین له‌ مرۆڤی مردوو نزیك نابێته‌وه‌ نه‌وه‌ك گڵاو بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مردووه‌كه‌ باوك یان دایك یان كوڕ یان كچ یان براكه‌ی بێت، یان خوشكه‌كه‌ی كه‌ شووی نه‌كردبێت، ئه‌وا ده‌توانێت خۆی گڵاو بكات.
26
پاش پاكبوونه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆژی بۆ ده‌ژمێرن.
27
له‌ ڕۆژی چوونه‌ ناو پیرۆزگاوه‌ بۆ ناو حه‌وشه‌كه‌ی ناوه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پیرۆزگا خزمه‌ت بكات، قوربانییه‌كه‌ی گوناهی پێشكه‌ش ده‌كات. ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته‌.
28
«”هیچ میراتێك بۆ كاهین نابێت بێجگه‌ له‌ من، له‌ ئیسرائیل هیچ موڵكیان ناده‌نێ، من موڵكی ئه‌وان ده‌بم.
29
پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان و هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ ئیسرائیلدا كه‌ بۆ یه‌زدان ته‌رخانكراوه‌[b] بۆ ئه‌وانه‌.
30
له‌ هه‌موو یه‌كه‌مین به‌رهه‌م و پیتاكه‌ پیرۆزه‌كان، باشترینیان بۆ كاهین ده‌بن. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م هه‌ویرتان به‌ كاهینه‌كان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌ت بكه‌وێته‌ ماڵتان.
31
كاهینه‌كان نه‌ گۆشتی ئاژه‌ڵی مردار و نه‌ گۆشتی نێچیر ده‌خۆن، نه‌ باڵنده‌ و نه‌ ئاژه‌ڵ.
  1. a. 44‏:7 پیو: واته‌ به‌ز، لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 15.
  2. b. 44‏:29 له‌ زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شتێك یان كه‌سێك كه‌ ده‌به‌خشرێت به‌ یه‌زدان.