عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ژووری كاهینان 
1
ئینجا به‌ ڕێگای لای باكوور منی هێنایه‌ خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌، بردمییه‌ ئه‌و ژوورانه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر شوێنه‌ جیاكراوه‌كه‌ن، ژووره‌كانی به‌رامبه‌ر بیناكه‌ له‌لای باكوور.
2
درێژی ئه‌و ته‌لاره‌ كه‌ ده‌رگاكه‌ی ڕووی له‌ باكوور بوو سه‌د باڵ، پانییه‌كه‌شی په‌نجا باڵ بوو.
3
له‌و به‌شه‌ی كه‌ دووری له‌ حه‌وشه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ بیست باڵ بوو، هه‌روه‌ها له‌و به‌شه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر شۆسته‌ی خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بوو، هۆڵ به‌رامبه‌ر هۆڵ بوو له‌ هه‌ر سێ نهۆمه‌كه‌.
4
به‌رامبه‌ر به‌ ژووره‌كانیش ڕێڕه‌وێك هه‌بوو، پانییه‌كه‌ی ده‌ باڵ و درێژییه‌كه‌ی سه‌د باڵ بوو، به‌ره‌و حه‌وشه‌كه‌ی ناوه‌وه‌ و ده‌رگای ژووره‌كانیش ڕووه‌و باكوور بوون.
5
شوێنی ژووره‌كان به‌ر هۆڵه‌كان كه‌وتبوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ژووره‌كانی سه‌ره‌وه‌ له‌ ژووره‌كانی ناوه‌ڕاست و خواره‌وه‌ی بیناكه‌ ته‌سكتر بوون.
6
بیناكه‌ سێ نهۆم بوو، ژووره‌كانی نهۆمی سێیه‌م كۆڵه‌كه‌یان نه‌بوو وه‌ك كۆڵه‌كه‌ی حه‌وشه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ زه‌مینه‌كه‌یان له‌ نهۆمی خواره‌وه‌ و ناوه‌ڕاست كه‌متر بوو.
7
ئه‌و دیواره‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ بوو له‌گه‌ڵ ژووره‌كان ڕووه‌و خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆ به‌رده‌م ژووره‌كان، درێژییه‌كه‌ی په‌نجا باڵ بوو.
8
درێژی ژووره‌كان له‌لای خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ په‌نجا باڵ بوو، به‌ڵام درێژی لای پیرۆزگاكه‌ سه‌د باڵ بوو.
9
له‌ژێر ئه‌م ژوورانه‌شه‌وه‌ داڵانێك هه‌بوو له‌لای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌، ئه‌وه‌ی له‌ خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ بۆی ده‌هاتنه‌ ژووره‌وه‌.
10
ژووره‌كان به‌ درێژایی دیواری حه‌وشه‌كه‌ بوون به‌ره‌و باشوور له‌به‌رده‌م شوێنه‌ جیاكراوه‌كه‌ و به‌رامبه‌ر بیناكه‌.
11
له‌به‌رده‌می ژووره‌كان ڕێڕه‌وێك هه‌بوو، وه‌ك داڵانه‌كانی ئه‌و ژوورانه‌ی كه‌ به‌ره‌و باكوور بوون، هه‌مان درێژی و پانی و شوێنی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ و شێوه‌ و ده‌رگایان هه‌بوو.
12
وه‌ك داڵانی ژووره‌كانی ڕووه‌و باشووریش، داڵانێك له‌ سه‌ره‌تای ڕێڕه‌وه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دیواره‌كه‌ی ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵات هه‌بوو، كه‌ له‌وێوه‌ بۆی دێته‌ ژووره‌وه‌.
13
پێی فه‌رمووم: «ژووره‌كانی باكوور و ژووره‌كانی باشوور كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شوێنه‌ جیاكراوه‌كه‌ن ژووره‌ ته‌رخانكراوه‌كانن، كه‌ كاهینه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ یه‌زدان نزیك ده‌بنه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌ هه‌ره‌پیرۆزه‌كان ده‌خۆن. پێشكه‌شكراوی هه‌ره‌پیرۆز و پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه‌ و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان داده‌نێن، چونكه‌ شوێنه‌كه‌ پیرۆزه‌.
14
كاتێك كاهینه‌كان ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌، نابێت له‌ شوێنی پیرۆزه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ خانه‌كانی ده‌ره‌وه‌، هه‌تا جله‌كانیان كه‌ خزمه‌تی پێ ده‌كه‌ن له‌وێی داده‌نێن، چونكه‌ جله‌كانیان ته‌رخانكراون، ئینجا جلێكی دیكه‌ له‌به‌ر ده‌كه‌ن و ده‌چنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی گه‌ل لێی كۆده‌بنه‌وه‌.»
15
كه‌ پێوانه‌ی دیوی ناوه‌وه‌ی په‌رستگای ته‌واو كرد منی هێنایه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵاته‌ و چوارده‌وره‌كه‌ی پێوا،
16
لای ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ قامیشی پێوانه‌كه‌ پێوا، پێنج سه‌د باڵ[a] بوو.
17
لای باكووریشی پێوا، پێنج سه‌د باڵ به‌ قامیشی پێوانه‌.
18
لای باشووریشی پێوا، پێنج سه‌د باڵ به‌ قامیشی پێوانه‌.
19
ئینجا به‌لای ڕۆژئاوا سووڕایه‌وه‌ و پێنج سه‌د باڵی به‌ قامیشی پێوانه‌ پێوا.
20
له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ پێوای، شوورایه‌كی به‌ چوارده‌وری بوو كه‌ پێنج سه‌د باڵ درێژییه‌كه‌ی و پێنج سه‌د باڵ پانییه‌كه‌ی بوو، بۆ جیاكردنه‌وه‌ له‌نێوان پیرۆز و پیرۆزنه‌كراو.
  1. a. 42‏:16 لێره‌ مه‌به‌ست له‌ باڵی ئاساییه‌، كه‌ نزیكه‌ی نیو مه‌تر بوو.