عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئینجا پیاوه‌كه‌ منی هێنایه‌ شوێنی پیرۆز و دینگه‌كانی پێوا، ئه‌ستوورایی دینگه‌كان له‌ هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ شه‌ش باڵ بوو.
2
پانی به‌رده‌رگاكه‌ش ده‌ باڵ، ناوبڕه‌كانیشی له‌ هه‌ر لایه‌ك پێنج باڵ بوو. هه‌روه‌ها شوێنه‌ پیرۆزه‌كه‌ی پێوا، درێژییه‌كه‌ی چل باڵ و پانییه‌كه‌ی بیست باڵ بوو.
3
پاشان چووه‌ ناو شوێنی هه‌ره‌پیرۆز، دینگه‌كانی به‌رده‌رگاكه‌ی پێوا، هه‌ریه‌كه‌یان دوو باڵ بوو. پانی به‌رده‌رگاكه‌ش شه‌ش باڵ، ناوبڕه‌كانیشی له‌ هه‌ر لایه‌ك حه‌وت باڵ بوو.
4
شوێنه‌ هه‌ره‌پیرۆزه‌كه‌ی پێوا، درێژییه‌كه‌ی بیست باڵ، پانییه‌كه‌شی ته‌ریب بوو له‌گه‌ڵ شوێنه‌ پیرۆزه‌كه‌ و بیست باڵ بوو، پێی فه‌رمووم: «ئه‌مه‌ شوێنه‌ هه‌ره‌پیرۆزه‌كه‌یه‌.»
5
كه‌ ئه‌ستوورایی دیواری پیرۆزگاكه‌ی پێوا شه‌ش باڵ بوو. پانی ژووره‌ لاته‌نیشته‌كانیشی پێوا كه‌ له‌ سێ لای پیرۆزگاكه‌ هه‌بوون، هه‌ر یه‌كێكیان چوار باڵ بوو.
6
ژووره‌ لاته‌نیشته‌كانیش به‌ سێ نهۆم هه‌بوون، له‌ هه‌ر نهۆمێكیش سی ژوور هه‌بوون. بنچینه‌ی ژووره‌كان له‌سه‌ر دیواری پیرۆزگاكه‌ خۆی دروستنه‌كرابوون، به‌ڵكو له‌سه‌ر لێواری دیواری ژووره‌كان كه‌ بۆ پته‌وكردنی ژووره‌كان دروستكرا بوون.
7
ئه‌گه‌ر له‌ نهۆمێكه‌وه‌ بۆ نهۆمێك سه‌ربكه‌وتبووای، ژووره‌ لاته‌نیشته‌كان به‌رینتر ده‌بوون، به‌پێی لێواره‌كه‌ له‌ نهۆمێكه‌وه‌ بۆ نهۆمێك له‌ سێ لای پیرۆزگاكه‌. پێپلیكانه‌یه‌كیش هه‌بوو، له‌ خواره‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ و به‌ نهۆمی ناوه‌ڕاستدا تێده‌په‌ڕی. [a]
8
بینیم له‌ چوارده‌وری پیرۆزگاكه‌ بادلۆیه‌كی به‌رز هه‌بوو، كه‌ بناغه‌ی ژووره‌ لاته‌نیشته‌كان بوو، درێژییه‌كه‌شی به‌قه‌د درێژی قامیشێك بوو، شه‌ش باڵ درێژی بوو.
9
ئه‌ستوورایی دیواری ژووره‌ لاته‌نیشته‌كان له‌ دیوی ده‌ره‌وه‌ پێنج باڵ بوو. حه‌وشه‌یه‌ك هه‌بوو له‌نێوان ژووره‌ لاته‌نیشته‌كانی پیرۆزگاكه‌ و
10
ژووره‌كانی كاهینان، پانییه‌كه‌ی بیست باڵ بوو به‌ ده‌وری پیرۆزگاكه‌دا.
11
ده‌روازه‌ی ژووره‌ لاته‌نیشته‌كان له‌ كۆڵانێكه‌وه‌ یه‌كێكی ڕووه‌و باكوور و یه‌كێكیشی ڕووه‌و باشوور بوو. پانی بادلۆكه‌ له‌ ده‌وری پیرۆزگاكه‌ پێنج باڵ بوو.
12
ئه‌و بینایه‌ش كه‌ له‌به‌رده‌م شوێنه‌ جیاكراوه‌كه‌ بوو، له‌ لایه‌كه‌وه‌ ڕووه‌و ڕۆژئاوا، پانی حه‌فتا باڵ بوو. ئه‌ستوورایی دیواری بیناكه‌ش پێنج باڵ بوو به‌ چوارده‌وریدا، درێژییه‌كه‌شی نه‌وه‌د باڵ بوو.
13
پیرۆزگاكه‌شی پێوا، سه‌د باڵ درێژ بوو، شوێنه‌ جیاكراوه‌كه‌ و بیناكه‌ و دیواره‌كانی سه‌د باڵ درێژ بوون.
14
ڕووی په‌رستگا و شوێنه‌ جیاكراوه‌كه‌ی ڕووه‌و ڕۆژهه‌ڵات پانییه‌كه‌ی سه‌د باڵ بوو.
15
ئینجا درێژی بیناكه‌ و هۆڵه‌كانی پێوا، بیناكه‌ش له‌به‌رده‌م شوێنه‌ جیاكراوه‌كه‌ له‌ پشتی پیرۆزگاكه‌ بوو، له‌ لایه‌كه‌وه‌ بۆ لایه‌كه‌ی دیكه‌، سه‌د باڵ بوو.
شوێنی پیرۆز و هه‌ره‌پیرۆز و ڕووی هه‌یوانه‌كه‌ به‌ لای حه‌وشه‌كه‌دا،
16
له‌گه‌ڵ به‌رده‌رگاكان و كڵاوڕۆژنه‌[b] كه‌تیبه‌داره‌كان و هۆڵه‌كانی چوارده‌وری سێ نهۆمه‌كه‌، به‌رامبه‌ر به‌رده‌رگاكه‌ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ته‌خته‌ی لێ درابوو. له‌ زه‌وییه‌كه‌وه‌ هه‌تا كڵاوڕۆژنه‌كه‌، كڵاوڕۆژنه‌كه‌ش داپۆشرابوو.
17
له‌ سه‌ره‌وه‌، ناوبه‌ناو له‌سه‌ر دیوی ده‌ره‌وه‌ی داڵانه‌كه‌ی شوێنی هه‌ره‌پیرۆز، دیواره‌كه‌ به‌ چوارده‌وری شوێنی پیرۆز و هه‌ره‌پیرۆز،
18
نه‌خشی كه‌ڕوبه‌كان و دار خورمای له‌سه‌ر كرابوو. دار خورمایه‌ك له‌نێوان كه‌ڕوبێك و كه‌ڕوبێكی دیكه‌، هه‌ر كه‌ڕوبێكیش دوو ڕووی هه‌بوو،
19
ڕووێكی مرۆڤ ڕووه‌و دار خورمایه‌ك و ڕووی جوانه‌ شێرێك ڕووه‌و دار خورمایه‌كی دیكه‌. كه‌ هه‌موو چوارده‌وری پیرۆزگاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ نه‌خشێنرابوو.
20
هه‌روه‌ها دیواری شوێنی پیرۆزیش له‌ زه‌وییه‌وه‌ هه‌تا سه‌ر داڵانه‌كه‌ به‌ كه‌ڕوب و دار خورماكان نه‌خشێنرابوون.
21
چوارچێوه‌ی ده‌رگای شوێنه‌ پیرۆزه‌كه‌ش لاكێشه‌یی بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه‌ له‌پێشی شوێنی هه‌ره‌پیرۆزه‌كه‌ بوو هه‌مان شێوه‌ی هه‌بوو.
22
قوربانگاكه‌ له‌ دار دروستكرابوو، به‌رزی سێ باڵ بوو، درێژی و پانییه‌كه‌ی دوو باڵ بوون، گۆشه‌ و بنكه‌ و دیواره‌كانی له‌ دار بوون. پیاوه‌كه‌ پێی گوتم: «ئه‌مه‌ ئه‌و مێزه‌یه‌ كه‌ له‌به‌رده‌م یه‌زدانه‌.»
23
شوێنی پیرۆز و شوێنی هه‌ره‌پیرۆزیش ده‌رگایه‌كی دوو ده‌ری هه‌بوو.
24
هه‌ر ده‌روازه‌یه‌كیش دوو ده‌ری بوو، له‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ده‌كرانه‌وه‌.
25
كه‌ڕوب و دار خورما له‌سه‌ر ڕووی ده‌رگاكانی شوێنی پیرۆزیش نه‌خشێنرا بوون، به‌ هه‌مان شێوه‌ دیواره‌كانیش نه‌خشێنرابوون، تارمه‌یه‌كی دارینیش له‌پێش هه‌یوانه‌كه‌ هه‌بوو.
26
له‌سه‌ر دیواری لاته‌نیشته‌كانی هه‌یوانه‌كه‌ و ژووره‌ لاته‌نیشته‌كانی پیرۆزگاكه‌ ده‌لاقه‌ی كه‌تیبه‌دار هه‌بوو كه‌ لایه‌كانی به‌ نه‌خشی دار خورما ڕازێنرابووه‌وه‌.
  1. a. 41‏:7 \+xt بڕوانه‌ یه‌كه‌م پاشایان 6‏:5‏-8.‏\+xt*‏
  2. b. 41‏:16 وه‌ك په‌نجه‌ره‌یه‌، ده‌لاقه‌یه‌كه‌ بۆ هاتوچۆی هه‌وا و گێڕانه‌وه‌ی تیشكی خۆر.