عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فه‌رمایشتێك سه‌باره‌ت به گۆگ
- 1
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ڕووی خۆت له گۆگ بكه له خاكی ماگۆگ، ئه‌و كه سه‌رۆكی میرانی مه‌شه‌ك و توباله، پێشبینی له‌سه‌ر بكه و
- 3
- بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی گۆگی سه‌رۆكی میرانی مه‌شه‌ك و توبال، من له دژی تۆم.
- 4
- ڕووت وه‌رده‌گێڕم و ئه‌ڵقه ده‌كه‌مه شه‌ویلگه‌ت و خۆت و هه‌موو سوپاكهت ده‌رده‌كه‌م، به ئه‌سپ و ئه‌سپ سواره‌وه، هه‌موویان چه‌كدارن، ئاپۆره‌یه‌كی مه‌زن به قه‌ڵغانی گه‌وره و بچووكه‌وه، هه‌موو شمشێر به‌ده‌ستن.
- 5
- فارس و كوش و پووت، هه‌ریه‌كه به قه‌ڵغان و كڵاوی ئاسنینه‌وه له‌گه‌ڵیان ده‌بن.
- 6
- هه‌روه‌ها گۆمه‌ر و هه‌موو له‌شكره‌كانی، بێتتۆگه‌رماش له‌وپه‌ڕی باكوور به هه‌موو له‌شكره‌كه‌یه‌وه، گه‌لانێكی زۆر له‌گه‌ڵ تۆدا ده‌بن.
- 7
- «”له سه‌رپێ به و خۆت ئاماده بكه، تۆ و هه‌موو ئاپۆره‌ی سوپاكهت كه لێت كۆبوونه‌ته‌وه، ببه سوپاسالاریان.
- 8
- له‌دوای ڕۆژانێكی زۆر بۆ جه‌نگ بانگ ده‌كرێیت، له ساڵانی داهاتوودا هێرش ده‌به‌یته سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه له‌دوای جه‌نگ ئاوه‌دان بووه‌ته‌وه، خاكێك كه گه‌له‌كه‌ی له چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆر كۆكرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به ئارامی له چیاكانی ئیسرائیل‌دا نیشته‌جێ بن، كه ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ وێرانه بوون.
- 9
- تۆش خۆت و لهشكرهكانت و گه‌لانێكی زۆر كه له‌گه‌ڵ تۆن سه‌رده‌كه‌ون، وه‌ك گه‌رده‌لوول به‌ره‌و پێش ده‌چیت، دێیت و وه‌ك هه‌ورێك زه‌وی داده‌پۆشیت.
- 10
- «”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌و ڕۆژه‌دا شتی خراپ به‌بیرتدا دێت و پیلان ده‌گێڕیت.
- 11
- ده‌ڵێیت: ’ده‌چمه سه‌ر خاكێك كه گونده‌كانی بێ شووران؛ هێرش بۆ سه‌ر خه‌ڵكێكی ئاشتیخواز و ئاسووده ده‌به‌م، هه‌موو به‌بێ شوورا نیشته‌جێن، نه ده‌روازه و نه شمشیره‌یان[a] هه‌یه.
- 12
- تاڵانی و ڕاووڕووت ده‌كه‌م، ده‌ستدرێژی ده‌كه‌مه سه‌ر شاره كاوله ئاوهدانكراوهكان و ئه‌و گه‌له‌ی كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه، كه له چه‌قی خاكه‌كه‌دا نیشته‌جێن، كه خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و سه‌روه‌ت و سامانن.‘
- 13
- شه‌با و دیدان و بازرگانه‌كانی ته‌رشیش و هه‌موو به‌چكه شێره‌كانی پێت ده‌ڵێن: ’ئایا بۆ ڕاووڕووت و تاڵانی هاتوویت؟ ئایا ئاپۆره‌ی سوپاكهتت كۆكرده‌وه بۆ بردنی زێڕ و زیو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر ئاژه‌ڵ و كه‌لوپه‌لدا بگریت، بۆ ڕاووڕووتێكی گه‌وره؟‘“
- 14
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی بكه و به گۆگ بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌و ڕۆژه‌دا، كاتێك ئیسرائیلی گه‌لم به ئاسووده‌یی نیشته‌جێن، ئایا ئاگات لێ نییه؟
- 15
- له شوێنی خۆته‌وه له‌وپه‌ڕی باكووره‌وه دێیت، گه‌لانێكی زۆرت له‌گه‌ڵه، هه‌موو ئه‌سپ سوارن، ئاپۆره‌یه‌كی خه‌ڵك و له‌شكرێكی زۆر.
- 16
- وه‌ك هه‌ورێك زه‌وی داپۆشێت، سهردهكهویته سه‌ر ئیسرائیلی گه‌لم. ئه‌ی گۆگ، له ڕۆژانی داهاتوودا، ده‌تهێنمه سه‌ر خاكه‌كه‌م هه‌تا نه‌ته‌وه‌كان بمناسن، كاتێك له‌به‌رچاویان له ڕێگه‌ی تۆوه پیرۆزی خۆم ده‌رده‌خه‌م!
- 17
- «”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئایا تۆ ئه‌وه‌ی كه له ڕۆژگاری كۆندا له‌سه‌ر زمانی به‌نده‌كانم، پێغه‌مبه‌رانی ئیسرائیله‌وه باسم كردیت؟ ئه‌وانه‌ی له‌و ڕۆژگارانه‌دا بۆ ساڵانێك پێشبینییان كرد، كه من تۆ ده‌هێنمه سه‌ریان.
- 18
- له‌و ڕۆژه‌دا، له ڕۆژی هاتنی گۆگ بۆ سه‌ر خاكی ئیسرائیل، تووڕه‌ییم دێته جۆش. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.
- 19
- له ئیره‌یی خۆم و له ئاگری تووڕه‌ییمدا، قسه‌م كرد كه له‌و ڕۆژه‌دا بوومهلهرزهیێكی گه‌وره له خاكی ئیسرائیل‌دا ده‌بێت.
- 20
- جا ماسی ده‌ریا و باڵنده‌ی ئاسمان و گیانله‌به‌رانی ده‌شتوده‌ر و خشۆكه‌كان كه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌خشێن و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وین له‌به‌رده‌می من ده‌له‌رزن. چیاكان سه‌ره‌وژێر ده‌كرێن، هه‌ڵدێره‌كان ده‌ڕووخێن، هه‌موو شووراكان ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی.
- 21
- له هه‌موو چیاكانم بانگی شمشێر ده‌كه‌م بۆ سه‌ر گۆگ، جا شمشێری هه‌ریه‌كه‌یان له دژی براكه‌ی ده‌بێت. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.
- 22
- به ده‌رد و خوێن سزای ده‌ده‌م، بارانی به لێشاو و ته‌رزه‌ی به‌ردین و ئاگر و گۆگرد ده‌بارێنم، به‌سه‌ر خۆی و له‌شكره‌كه‌ی و ئه‌و گه‌له زۆره‌ی كه له‌گه‌ڵیدان.
- 23
- به‌م شێوه‌یه گه‌وره‌یی و پیرۆزیم ده‌رده‌خه‌م، له‌لای زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان خۆم ده‌ناسێنم، ئه‌و كاته ده‌زانن كه من یه‌زدانم.“
- a. 38:11 شمشیر، پارچه دارێك بووه له جیاتی قوفڵ له دواوه‌ی ده‌رگا به شێوه‌ی ئاسۆیی دانراوه بۆ داخستنی ده‌رگا.