عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- دوو خوشكی داوێنپیس
- 1
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، دوو ئافره‌ت هه‌بوون، كچی یه‌ك دایك بوون،
- 3
- به هه‌رزه‌كاری له میسر له‌شفرۆشیان كرد، له‌وێ ختووكه‌ی مه‌مكیان درا و گۆی مه‌مكی پاكیزهییان ده‌ستبازی پێ كرا.
- 4
- گه‌وره‌كه‌یان ناوی ئۆهۆلا بوو و خوشكه‌كه‌شی ئۆهۆلیڤا. ئه‌وان هی من بوون و كوڕ و كچیان بوو، ناوه‌كانیشیان، ئۆهۆلا سامیره‌یه و ئۆهۆلیڤا ئۆرشه‌لیمه.
- 5
- «ئۆهۆلا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هی من بوو له‌شفرۆشی كرد و هه‌وه‌سبازی له‌گه‌ڵ دۆستانی كرد، له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه‌كانی ئاشور،
- 6
- ئه‌وانه‌ی جلی مۆریان پۆشیوه، فه‌رمانڕه‌وا و پارێزگاره‌كان، هه‌موویان گه‌نجی هه‌وه‌سدار و ئه‌سپ سوارن.
- 7
- له‌شی خۆی به هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كانی نه‌وه‌ی ئاشور فرۆشت، به هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌وه‌سبازی له‌گه‌ڵ كردن گڵاو بوو، به هه‌موو بته‌كانیان.
- 8
- وازی له له‌شفرۆشییه‌كه‌ی میسریش نه‌هێنا، چونكه به هه‌رزه‌كاری له‌گه‌ڵی جووت بوون و ده‌ستبازییان به گۆی مه‌مكی پاكیزه‌یی كرد و هه‌وه‌سی خۆیان به‌سه‌ریدا ڕشت.
- 9
- «له‌به‌ر ئه‌وه دامه ده‌ست دۆسته‌كانی، ده‌ست نه‌وه‌ی ئاشور كه به عه‌شقی بۆیان سووتا بوو.
- 10
- ئه‌وان ڕووتییهكهیان ده‌رخست، كوڕ و كچه‌كانیان برد و ئه‌ویشیان به شمشێر كوشت. جا بۆ ژنان بوو به په‌ند، حوكمی به‌سه‌ردا درا و جێبه‌جێ كرا.
- 11
- «ئۆهۆلیڤای خوشكی ئه‌مه‌ی بینی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌نده‌ڵی و ههوهسبازییهكهی و له‌شفرۆشییه‌كه‌ی زیاتر بوو له له‌شفرۆشی خوشكه‌كه‌ی.
- 12
- هه‌وه‌سی چووه سه‌ر نه‌وه‌ی ئاشور، فه‌رمانڕه‌وا و پارێزگاره‌كان، پاڵه‌وانه‌كان، كه نایابترین جلیان له‌به‌ردایه، ئه‌سپ سوارن و هه‌موو گه‌نجی هه‌وه‌سدارن.
- 13
- بینیم ئه‌ویش گڵاو بوو، هه‌ردووكیان یه‌ك ڕێگایان گرتبووه به‌ر.
- 14
- «به‌ڵام ئۆهۆلیڤا له‌شفرۆشییه‌كه‌ی زیاتر كرد، كاتێك له‌سه‌ر دیوارێك وێنه‌ی پیاوه بابلییه‌كانی بینی كه به سووری ئاڵ وێنه‌یان كێشرابوو،
- 15
- پشتێن به ناوقه‌دیانه‌وه و مێزهرهكانیان به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه شۆڕ بووه‌ته‌وه. هه‌موویان به ڕوخسار له فه‌رمانده ده‌چن، له شێوه‌ی بابلییه‌كان كه كلدان خاكی لهدایكبوونیانه.
- 16
- هه‌ر كه چاوی پێیان كه‌وت، هه‌وه‌سی چووه سه‌ریان، نێردراوی بۆ لایان نارد بۆ خاكی كلدانییه‌كان.
- 17
- نه‌وه‌كانی بابلیش بۆ ناو نوێنی خۆشه‌ویستی بۆی هاتن و به هه‌وه‌سبازی خۆیان گڵاویان كرد. پاش ئه‌وه‌ی پێیان گڵاو بوو پشتی لێ‌كردن.
- 18
- له‌شفرۆشی و ڕووتی خۆی به‌ده‌رخست، جا پشتم لێ‌كرد، وه‌ك چۆن پشتم له خوشكه‌كه‌شی كردبوو.
- 19
- كاتێك ڕۆژانی هه‌رزه‌كاری به‌بیر هاته‌وه كه تێیدا له خاكی میسر له‌شی خۆی فرۆشت له‌شفرۆشی خۆی زیاتر كرد.
- 20
- هه‌وه‌سی چووه سه‌ر ههوهسبازهكانیان، ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌یان وه‌ك هی نێره‌كه‌ره و په‌ڕینیان وه‌ك په‌ڕینی ئه‌سپه.
- 21
- بیری به‌دڕه‌وشتی سه‌رده‌می ههرزهكاریت كرد كه میسرییه‌كان ده‌ستبازییان به گۆی مه‌مكت ده‌كرد له‌به‌ر مه‌مكی ههرزهكاریت.
- 22
- «ئه‌ی ئۆهۆلیڤا، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من دۆسته‌كانی خۆت لێ هانده‌ده‌م، ئه‌وانه‌ی پشتت لێ‌كردن، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌یانهێنمه سه‌رت،
- 23
- نه‌وه‌كانی بابل و هه‌موو كلدانییه‌كان، په‌قۆد و شوه‌ع و قوه‌ع، هه‌موو نه‌وه‌ی ئاشوریش له‌گه‌ڵیان، گه‌نجه ههوهسدارهكان، هه‌موویان فه‌رمانڕه‌وا و پارێزگارن، فه‌رمانده و پاڵه‌وانن، هه‌موو ئه‌سپ سوارن.
- 24
- جا به كۆمه‌ڵی نه‌ته‌وه‌كانه‌وه دێنه سه‌رت، به چه‌ك و گالیسكه و عه‌ره‌بانه‌وه، به قه‌ڵغانی گه‌وره و بچووك و به كڵاوی ئاسنینه‌وه ده‌وره‌ت ده‌گرن. منیش سزاكه‌ت ده‌ده‌مه ده‌ست ئه‌وان و به حوكمه‌كانی خۆیان سزات ده‌ده‌ن.
- 25
- ئیرهییهكهم له دژی تۆ ده‌بێت، به تووڕه‌ییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، لووت و گوێت ده‌بڕن و پاشماوهكهت به شمشێر ده‌كوژرێت. كوڕ و كچه‌كانت ده‌به‌ن و پاشماوهكهت به ئاگر هه‌ڵده‌لووشرێت.
- 26
- هه‌روه‌ها جلت له‌به‌ر داده‌ماڵن و كه‌ره‌سته‌ی ڕازاندنهوهكهت ده‌به‌ن.
- 27
- كۆتایی به به‌دڕه‌وشتی و لهشفرۆشییهكهت ده‌هێنم كه له خاكی میسره‌وه ده‌ستت پێكرد. ئینجا چاوت به‌رز ناكه‌یته‌وه بۆیان و ئیتر میسرت له‌بیر نابێت.
- 28
- «چونكه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئۆهۆلیڤا من خه‌ریكم ده‌تده‌مه ده‌ست ئه‌وانه‌ی ڕقت لێیان بووه‌وه، به ده‌ست ئه‌وانه‌ی پشتت لێ‌كردن،
- 29
- جا به قینه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتت له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، هه‌موو به‌ری ڕه‌نجت ده‌به‌ن و به ڕووت‌وقووتی به‌جێت ده‌هێڵن، بێ شه‌رمی له‌شفرۆشیت و به‌دڕه‌وشتی و ههوهسبازییهكهت ئاشكرا ده‌كرێت.
- 30
- ئه‌مه‌یان به‌سه‌رت هێناوه، چونكه به‌دوای نه‌ته‌وه‌كانه‌وه هه‌وه‌سبازیت كرد و به بته‌كانیان خۆتت گڵاوكرد.
- 31
- ڕێگای خوشكت گرته‌به‌ر، له‌به‌ر ئه‌وه جامه‌كه‌ی ئه‌و ده‌ده‌مه ده‌ستی تۆ.
- 32
- «یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«تۆ له جامی خوشكت ده‌خۆیته‌وه،
كه قووڵ و به‌رینه،
جامه‌كه‌ش ده‌بیته مایه‌ی گاڵته‌جاڕی و سووكایه‌تی پێكردن،
چونكه زۆر ده‌گرێت. - 33
- پڕ ده‌بیت له مه‌ستی و خه‌م،
چونكه جامی سامیره‌ی خوشكته،
جامی واقوڕمان و وێرانییه. - 34
- جا ده‌یخۆیته‌وه هه‌تا چۆڕبڕی ده‌كه‌یت،
پاشان پارچه‌پارچه‌ی ده‌كه‌یت و
مه‌مكی خۆت لهتوكوت ده‌كه‌یت،
چونكه من قسه‌م كرد، ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته. - 35
- «له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: چونكه منت له‌بیر كرد و پشت گوێت خستم، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رگه‌ی به‌دڕه‌وشتی و لهشفرۆشییهكهت بگره.»
- 36
- هه‌روه‌ها یه‌زدان پێی فه‌رمووم: «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ئایا حوكم به‌سه‌ر ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا ده‌ده‌یت؟ به‌ڵكو ڕووبه‌ڕووی نه‌ریته قێزه‌ونه‌كانی خۆیان بكه‌ره‌وه،
- 37
- چونكه له‌شی خۆیان فرۆشت و ده‌ستیان به خوێنه، له‌گه‌ڵ بته‌كانیان داوێنپیسییان كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و كوڕانه‌ی كه بۆ منیان بوو وه‌ك خۆراك بۆ بته‌كانیان به ئاگر سووتاندیانن.
- 38
- هه‌روه‌ها ئه‌مه‌شیان به من كرد: له‌و ڕۆژه‌دا پیرۆزگاكه‌ی منیان گڵاوكرد و شهممهكانی منیان پیس كرد.
- 39
- كه ڕۆڵه‌كانی خۆیان بۆ بته‌كانیان سه‌ربڕی، ئه‌و ڕۆژه بۆ پیرۆزگاكهم هاتن تاوه‌كو گڵاوی بكه‌ن. له‌وێ له‌ناوه‌ڕاستی ماڵه‌كه‌مدا ئه‌وه‌یان ئه‌نجام دا.
- 40
- «ته‌نانه‌ت نێردراویان نارد بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پیاوێك له دووره‌وه بێن، كاتێك هاتن، ئۆهۆلیڤا، تۆ خۆتت بۆیان شوشت و كلت له چاوان كرد و به خشڵ خۆتت ڕازانده‌وه.
- 41
- له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌كی نایاب له‌به‌رده‌م مێزێكی ئاماده‌كراو داده‌نیشتیت و بخوور و زه‌یتی منت له‌سه‌ر داده‌نا.
- 42
- «ده‌نگی كۆمه‌ڵێك بیسترا كه له ده‌وروبه‌ری ڕایانده‌بوارد، له‌گه‌ڵ زۆروبۆری خه‌ڵك. سهبئییهكان له چۆڵه‌وانییه‌وه هێنرابوون، ئه‌وانه‌ی بازنیان كرده ده‌ستی ئه‌و دووانه و تاجی جوانیان خسته سه‌ر سه‌ریان.
- 43
- ئینجا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له داوێنپیسی ماندوو بوو، فه‌رمووم: ”ئێستا با بۆ له‌شفرۆشی به‌كاریبهێنن، چونكه ئه‌و ته‌نها لهشفرۆشێكه.“
- 44
- جا بۆی چوونه ژووره‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ له‌شفرۆشێك بچنه ژووره‌وه. ئاوا چوونه ژووره‌وه، بۆ لای ئۆهۆلا و ئۆهۆلیڤا، دوو ژنه له‌شفرۆشه‌كه.
- 45
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داوێنپیسن و ده‌ست به خوێنن، دادوه‌رانی ڕاستودروست حوكمیان ده‌ده‌ن، حوكمی داوێنپیس و حوكمی خوێن‌ڕێژ، چونكه داوێنپیسن و ده‌ست به خوێنن.
- 46
- «یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: چه‌ته ده‌هێنمه سه‌ریان و ده‌یانده‌مه ده‌ست تۆقین و تاڵان.
- 47
- چه‌ته‌كان به‌ردبارانیان ده‌كه‌ن، به شمشێره‌كانیان له‌توپه‌تیان ده‌كه‌ن، كوڕ و كچه‌كانیان سه‌رده‌بڕن، خانووه‌كانیان به ئاگر ده‌سووتێنن.
- 48
- «جا كۆتایی به به‌دڕه‌وشتی ده‌هێنم له خاكه‌كه، هه‌موو ژنان په‌ندی لێ وه‌رده‌گرن و وه‌ك بهدڕهوشتییهكهی ئێوه ناكه‌ن.
- 49
- بهدڕهوشتییهكهی خۆتان به‌سه‌ر خۆتان ده‌گێڕنه‌وه، گوناهی بته‌كانتان هه‌ڵده‌گرن. ئیتر ئێوه ده‌زانن كه من یه‌زدانی باڵاده‌ستم.»