عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قوربانگای قوربانی سووتاندن
- 1
- «قوربانگاش له داری ئه‌كاسیا دروستبكه، درێژییه‌كه‌ی پێنج باڵ[a] و پانییه‌كه‌ی پێنج باڵ بێت، قوربانگاكه چوارگۆشه بێت، بهرزاییهكهشی سێ باڵ[b] بێت.
- 2
- قۆچهكانیشی له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌كه‌ی بێت، قۆچهكان له خۆی بێت و به بڕۆنز ڕووكه‌شی بكه.
- 3
- تهشتهكانی كه بۆ هه‌ڵگرتنی خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها خاكه‌ناز، تاس[c] ، چه‌نگاڵ، مه‌قه‌ڵی و هه‌موو قاپوقاچاغهكهی له بڕۆنز دروستبكه.
- 4
- كه‌تیبه‌یه‌كی وه‌ك تۆڕیشی بۆ دروستبكه له بڕۆنز، له‌سه‌ر تۆڕه‌كه‌ش چوار ئه‌ڵقه‌ی بڕۆنز له‌سه‌ر هه‌ر چوار لایه‌كه‌ی دروستبكه.
- 5
- بیخه ژێر لێواری قوربانگاكه و تۆڕه‌كه‌ش هه‌تا ناوه‌ڕاستی قوربانگاكه بێت.
- 6
- دوو داریش بۆ قوربانگاكه له داری ئه‌كاسیا دروستبكه و به بڕۆنز ڕووكه‌شیان بكه.
- 7
- دوو داره‌كه‌ش بخه‌ره ناو ئهڵقهكانهوه، ئیتر داره‌كان به هه‌ردوو لای قوربانگاكه‌وه ده‌بن له كاتی هه‌ڵگرتنی.
- 8
- قوربانگاكهش له ته‌خته دروستبكه و ناوه‌كه‌ی بۆش بێت. هه‌روه‌ك له كێوه‌كه پیشانت درا ئاوای دروستبكه.
- حه‌وشه‌ی چادره‌كه‌ی په‌رستن
- 9
- «حه‌وشه‌ی چادره‌كه‌ی په‌رستنیش له‌لای باشوور دروستبكه، بۆ حه‌وشه‌كه چه‌ند په‌رده‌یه‌ك ده‌بێت له كه‌تانی ڕستراو به درێژی سه‌د باڵ[d] بۆ یه‌ك لا،
- 10
- كۆڵهكهكانیشی بیست دانه و بیست بنكه‌ی بڕۆنزیشی هه‌بێت. قولاپی كۆڵه‌كه‌كان و ئهڵقهكانیشی له زیو بن.
- 11
- ئاواش بۆ لای باكوور له درێژیدا په‌رده‌كان سه‌د باڵ درێژ بن، كۆڵهكهكانیشی بیست دانه بن و بیست بنكه‌ی بڕۆنزیشی بێت. قولاپی كۆڵه‌كه‌كان و ئهڵقهكانیشی له زیو بن.
- 12
- «له پانی حه‌وشه‌كه‌ش به‌ره‌و ڕۆژئاوا چه‌ند په‌رده‌یه‌ك به درێژایی په‌نجا باڵ[e] و كۆڵه‌كه‌كانی ده دانه و بنكهكانیشی ده.
- 13
- له پانی حه‌وشه‌كه‌ش له‌لای ڕۆژهه‌ڵات و ڕووه‌و خۆر هه‌ڵاتن په‌نجا باڵ.
- 14
- چه‌ند پهردهیهكیش بۆ لایه‌كی به درێژی پازده باڵ[f] ، كۆڵه‌كه‌كانی سێ و بنكهكانیشی سێ بن.
- 15
- بۆ لایه‌كه‌ی دیكه‌ش چه‌ند په‌رده‌یه‌ك به درێژایی پازده باڵ، كۆڵه‌كه‌كانی سێ و بنكهكانیشی سێ بن.
- 16
- «بۆ ده‌روازه‌ی حه‌وشه‌كه‌ش په‌رده‌یه‌ك كه بیست باڵ[g] درێژ و له ڕیسی مۆر و ئه‌رخه‌وانی و سووری ئاڵ و كه‌تانی ڕستراو، چنراو به ده‌ستكردی جۆڵایهك و كۆڵه‌كه‌كانی چوار و بنكهكانیشی چوار بن.
- 17
- هه‌موو كۆڵه‌كه‌كانی حه‌وشه‌كه‌ش ئه‌ڵقه‌ی زیویان هه‌بێت به ده‌وریان و قولاپهكانی له زیو و بنكه‌كانی له بڕۆنز بن.
- 18
- درێژایی حه‌وشه‌كه سه‌د باڵ بێت و پانییه‌كه‌ی په‌نجا به په‌نجایه و بهرزاییهكهشی پێنج باڵ[h] و له كه‌تانی ڕستراو و بنكهكانیشی له بڕۆنز بن.
- 19
- هه‌موو ئه‌و قاپوقاچاغانه‌ی دیكه كه له خزمه‌تی چادره‌كه‌ی په‌رستن به‌كارده‌هێنرێن، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌كاردێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو سنگهكانی چادره‌كه‌ی په‌رستن و حه‌وشه‌كه، ده‌بێت له بڕۆنز دروستكرابن.
- زه‌یت بۆ چرادانهكه
- 20
- «تۆش فه‌رمان به نه‌وه‌ی ئیسرائیل بكه با زه‌یتی زه‌یتوونی ساده و گوشراوت بۆ ڕووناكی بۆ بهێنن، هه‌تا چرا به‌رده‌وام داگیرساو بێت.
- 21
- له‌ناو چادری چاوپێكه‌وتن[i] له ده‌ره‌وه‌ی په‌رده‌كه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م سندوقی په‌یمانه[j] ، هارون و كوڕه‌كانی له ئێواره‌وه هه‌تا به‌یانی له‌به‌رده‌م یه‌زدان ڕێكی بخه‌ن، فه‌رزێكی هه‌تاهه‌تاییه بۆ نه‌وه‌كانیان له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
- a. 27:1 پێنج باڵ: نزیكه‌ی 2,3 مه‌تر.
- b. 27:1 سێ باڵ: نزیكه‌ی 1,4 مه‌تر.
- c. 27:3 كاهین ئه‌م تاسانه‌ی بۆ پرژاندنی خوێنی قوربانی به‌كارده‌هێنا، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانی خه‌ڵك. \+xt بڕوانه 29:20 و زه‌كه‌ریا 9:15؛ 14:20 و عیبرانییه‌كان 9:13\+xt*.
- d. 27:9 سه‌د باڵ: نزیكه‌ی 46 مه‌تر.
- e. 27:12 په‌نجا باڵ: نزیكه‌ی 23 مه‌تر.
- f. 27:14 پازده باڵ: نزیكه‌ی 6,9 مه‌تر.
- g. 27:16 بیست باڵ: نزیكه‌ی 9 مه‌تر.
- h. 27:18 پێنج باڵ: نزیكه‌ی 2,3 مه‌تر.
- i. 27:21 لێره مه‌به‌ستی له چادره‌كه‌ی په‌رستنه كه له به‌شی 26 باسكراوه.
- j. 27:21 عیبری: شایه‌تییه‌كه.