عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
چادری په‌رستن 
1
«چادری په‌رستنیش له‌ پڵاسی[a] كه‌تانی ڕستراو دروستبكه‌، هه‌روه‌ها به‌ ڕیسی مۆر و ئه‌رخه‌وانی و سووری ئاڵ و به‌ ده‌ستكردی جۆڵایه‌كی شاره‌زا وێنه‌ی كه‌ڕوبه‌كانی له‌سه‌ر بكه‌.
2
درێژایی هه‌ر پڵاسێك بیست و هه‌شت باڵ[b] و پانییه‌كه‌ی چوار باڵ[c] بێت، یه‌ك ئه‌ندازه‌ش بۆ هه‌موو پڵاسه‌كان.
3
پێنج پڵاس پێكه‌وه‌ ببه‌سته‌ و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌ش پێكه‌وه‌.
4
ئه‌ڵقه‌ له‌ ڕیسی مۆر له‌سه‌ر لێواری پڵاسه‌ لاوه‌كییه‌كانی پارچه‌ی یه‌كه‌م دروستبكه‌، هه‌مان شت بۆ لێواری پڵاسه‌ لاوه‌كییه‌كانی پارچه‌ی دووه‌م بكه‌.
5
په‌نجا ئه‌ڵقه‌ بۆ پڵاسی یه‌كه‌م دروستده‌كه‌یت و په‌نجا ئه‌ڵقه‌ی دیكه‌ش بۆ لای ئه‌و پڵاسه‌ی كه‌ له‌ پارچه‌كه‌ی دووه‌مه‌، ئه‌ڵقه‌كانیش به‌رامبه‌ر یه‌كتری بن.
6
په‌نجا فاقی زێڕیش دروستبكه‌. به‌ فاقه‌كان پڵاسه‌كان هه‌ریه‌كه‌ و له‌وه‌ی ته‌نیشتی ببه‌سته‌وه‌. ئیتر چادری په‌رستن ده‌بێته‌ یه‌ك پارچه‌.
7
«ڕه‌شماڵێك له‌ یازده‌ پڵاس له‌ مووی بزن دروستبكه‌ و سه‌ری چادری په‌رستنی پێ بگره‌،
8
درێژایی هه‌ر پڵاسێك سی باڵ[d] و پانی چوار باڵ[e] بێت، یه‌ك ئه‌ندازه‌ش بۆ هه‌ر یازده‌ پڵاسه‌كه‌.
9
پێنج له‌ پڵاسه‌كان پێكه‌وه‌ ببه‌سته‌وه‌ و شه‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش پێكه‌وه‌، پڵاسی شه‌شه‌میش به‌ڕووی چادره‌كه‌دا بنووشتێنه‌وه‌.
10
په‌نجا ئه‌ڵقه‌ له‌سه‌ر لێواری پڵاسی كۆتایی پارچه‌ی یه‌كه‌م دروستبكه‌، په‌نجا ئه‌ڵقه‌ش له‌سه‌ر لێواری پڵاسی كۆتایی پارچه‌ی دووه‌م.
11
په‌نجا فاقی بڕۆنزیش دروستبكه‌ و فاقه‌كان بخه‌ ناو ئه‌ڵقه‌كان، چادره‌كه‌ پێكه‌وه‌ ببه‌سته‌وه‌ و ده‌بێته‌ یه‌ك پارچه‌.
12
ئه‌وه‌ش كه‌ شۆڕده‌بێته‌وه‌ و له‌ پڵاسه‌كانی چادره‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، نیوه‌ی ئه‌و پڵاسه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ به‌سه‌ر كۆتایی چادره‌كه‌ی په‌رستندا شۆڕی بكه‌وه‌.
13
باڵێك[f] له‌م لا، باڵێك له‌و لا له‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ درێژایی پڵاسی چادره‌كه‌ شۆڕ بكرێنه‌وه‌ به‌سه‌ر دوو لای چادره‌كه‌ی په‌رستندا، له‌م لاو له‌و لاوه‌ بۆ داپۆشینی.
14
پۆشه‌رێكیش له‌ پێستی به‌رانی ڕه‌نگكراو به‌ ڕه‌نگی سوور بۆ چادره‌كه‌ دروستبكه‌، پۆشه‌رێكیش له‌ پێستی مانگای ده‌ریا له‌ سه‌ره‌وه‌.
15
«چوارچێوه‌ش له‌ داری ئه‌كاسیا به‌ ستوونی بۆ چادره‌كه‌ی په‌رستن دروستبكه‌.
16
درێژایی هه‌ر چوارچێوه‌یه‌ك ده‌ باڵ[g] و پانی باڵ و نیوێك[h] بێت.
17
دوو زمانه‌ش بۆ هه‌ر چوارچێوه‌یه‌ك دروستبكه‌ بۆ جووتكردنی له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌كه‌ی ته‌نیشتی، بۆ هه‌ریه‌ك له‌ چوارچێوه‌كانی چادره‌كه‌ی په‌رستن ئاوا بكه‌.
18
چوارچێوه‌كانی چادره‌كه‌ی په‌رستنیش، بیستیان له‌لای باشوور دروستبكه‌،
19
چل بنكه‌ی زیویش له‌ژێر بیست چوارچێوه‌كه‌ دروستبكه‌، دوو بنكه‌ له‌ژێر هه‌ر چوارچێوه‌یه‌ك بۆ دوو پێچكه‌كه‌ی.
20
بیست چوارچێوه‌ی بۆ لای باكووری چادره‌كه‌ی په‌رستن دروستبكه‌.
21
چل بنكه‌ی زیویشی هه‌بێت، دوو بنكه‌ له‌ژێر چوارچێوه‌یه‌ك و دوو بنكه‌ له‌ژێر چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌.
22
بۆ پشتی چادره‌كه‌ی په‌رستنیش به‌ره‌و ڕۆژئاوا شه‌ش چوارچێوه‌،
23
دوو چوارچێوه‌ش بۆ گۆشه‌كانی دواوه‌ی چادره‌كه‌ی په‌رستن دروستبكه‌.
24
ده‌بێت له‌ خواره‌وه‌ جووت بن و هه‌تا سه‌ره‌وه‌ یه‌ك بن، هه‌تا بازنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌، بۆ هه‌ردوو گۆشه‌كه‌ ئاوا بن.
25
ئینجا ده‌بێته‌ هه‌شت چوارچێوه‌ و بنكه‌ زیوه‌كانیشیان شازده‌ ده‌بێت، هه‌ردوو بنكه‌ له‌ژێر چوارچێوه‌یه‌ك و دوو بنكه‌ی دیكه‌ش له‌ژێر چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌.
26
«هه‌روه‌ها پێنج كاریته‌ له‌ داری ئه‌كاسیا بۆ چوارچێوه‌كانی لایه‌كی چادره‌كه‌ی په‌رستن دروستبكه‌،
27
پێنج كاریته‌ش بۆ چوارچێوه‌كانی لایه‌كه‌ی دیكه‌ی چادره‌كه‌ی په‌رستن، پێنج كاریته‌ش بۆ چوارچێوه‌كانی لای دواوه‌ی چادره‌كه‌ی په‌رستن له‌لای ڕۆژئاوا.
28
كاریته‌كه‌ی ناوه‌ڕاستیش به‌نێو چوارچێوه‌كاندا تێبپه‌ڕێت له‌م سه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌ر.
29
چوارچێوه‌كانیش به‌ زێڕ ڕووكه‌ش بكه‌ و بازنه‌كانیشی كه‌ كاریته‌كانی ده‌چنه‌ ناو له‌ زێڕ دروستبكه‌، كاریته‌كانیش به‌ زێڕ ڕووكه‌ش بكه‌.
30
«چادره‌كه‌ی په‌رستنیش له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ هه‌ڵبده‌ كه‌ له‌ كێوه‌كه‌ پیشانت دراوه‌.
31
«په‌رده‌یه‌كیش له‌ ڕیسی مۆر و ئه‌رخه‌وانی و سووری ئاڵ و كه‌تانی ڕستراو دروستبكه‌، به‌ ده‌ستكردی جۆڵایه‌كی شاره‌زاش وێنه‌ی كه‌ڕوبه‌كانی له‌سه‌ر دروستبكه‌.
32
بیخه‌ سه‌ر چوار كۆڵه‌كه‌ی[i] له‌ داری ئه‌كاسیا دروستكراو و به‌ زێڕ ڕووكه‌شكراو، قولاپه‌كانیشیان له‌ زێڕ بێت، له‌سه‌ر چوار بنكه‌ی زیو بن.
33
چه‌ند فاقێكیش به‌لای سه‌ره‌وه‌ی په‌رده‌كه‌وه‌ بكه‌ و سندوقی په‌یمانیش بهێنه‌ ئه‌وێ بۆ دیوی ژووره‌وه‌ی په‌رده‌كه‌. په‌رده‌كه‌ شوێنی پیرۆز و شوێنی هه‌ره‌پیرۆز[j] له‌ یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه‌ بۆتان.
34
قه‌پاغی كه‌فاره‌تیش له‌سه‌ر سندوقی په‌یمان له‌ شوێنی هه‌ره‌پیرۆز دابنێ.
35
مێزه‌كه‌ش له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رده‌كه‌ دابنێ و چرادانه‌كه‌ش به‌رامبه‌ر مێزه‌كه‌ له‌لایه‌كی چادره‌كه‌ی په‌رستن له‌لای باشوور دابنێ و مێزه‌كه‌ش له‌لای باكوور.
36
«په‌رده‌ی ده‌روازه‌ش بۆ ده‌رگای چادره‌كه‌ له‌ ڕیسی مۆر و ئه‌رخه‌وانی و سووری ئاڵ و كه‌تانی ڕستراو دروستبكه‌، چنراو به‌ ده‌ستكردی جۆڵایه‌ك.
37
بۆ په‌رده‌ی ده‌روازه‌كه‌ش پێنج ستوونی له‌ داری ئه‌كاسیا و به‌ زێڕ ڕووكه‌شكراو دروستبكه‌، قولاپه‌كانیشیان له‌ زێڕ بن و پێنج بنكه‌ی بڕۆنزیشیان بۆ دابڕێژه‌.
  1. a. 26‏:1 ئه‌و پارچه‌ ڕستراوانه‌ی كه‌ ڕه‌شماڵ یان چادری پێ دروستده‌كرێ.
  2. b. 26‏:2 بیست و هه‌شت باڵ: نزیكه‌ی 12,5 مه‌تر.
  3. c. 26‏:2 چوار باڵ: نزیكه‌ی 1,8 مه‌تر.
  4. d. 26‏:8 سی باڵ: نزیكه‌ی 13,5 مه‌تر.
  5. e. 26‏:8 چوار باڵ: نزیكه‌ی 1,8 مه‌تر.
  6. f. 26‏:13 باڵێك: نزیكه‌ی نیو مه‌تر.
  7. g. 26‏:16 ده‌ باڵ: نزیكه‌ی 4,5 مه‌تر.
  8. h. 26‏:16 باڵ و نیوێك: نزیكه‌ی 70 سانتیمه‌تر.
  9. i. 26‏:32 یان كۆڵه‌گه‌ی.
  10. j. 26‏:33 چادری چاوپێكه‌وتن پێكهاتبوو له‌ دوو به‌ش، شوێنی پیرۆز و هه‌ره‌پیرۆز. كه‌ شوێنی هه‌ره‌پیرۆز ته‌نها كاهینی باڵا بۆی هه‌بوو ساڵانه‌ ته‌نها جارێك بچێته‌ ناوی بۆ كه‌فاره‌تكردن. بڕوانه‌\+xt لێڤییه‌كان 16‏:17.‏\+xt*‏