عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پیتاك بۆ پێداویستییه‌كانی چادری په‌رستن[a]  
1
یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ با به‌خشینم پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌ر یه‌كێك كه‌ له‌سه‌ر دڵی بێت ببه‌خشێت.
3
ئه‌مانه‌ش ئه‌و پێشكه‌شكراوانه‌ن كه‌ لێیان وه‌رده‌گرن: زێڕ و زیو و بڕۆنز؛
4
ڕیسی جوان و باریك به‌ ڕه‌نگی مۆر و ئه‌رخه‌وانی و سووری ئاڵ، كه‌تانی ناسك و مووی بزن؛
5
پێستی به‌رانی ڕه‌نگكراو به‌ ڕه‌نگی سوور و پێستی مانگای ده‌ریا[b] و داری ئه‌كاسیا[c] ؛
6
زه‌یتی زه‌یتوون بۆ چرا؛ بۆنوبه‌رام بۆ زه‌یتی ده‌ستنیشانكردن و بۆ بخووری بۆنخۆش؛
7
به‌ردی عاشقبه‌ند و به‌ردی گرانبه‌های دیكه‌ بۆ ئێفۆد[d] و بۆ به‌رسینه‌.
8
«پیرۆزگایه‌كیشم بۆ دروستده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێویاندا نیشته‌جێ بم،
9
وه‌ك هه‌موو ئه‌وه‌ی پیشانت ده‌ده‌م له‌ نموونه‌ی چادری په‌رستن و نموونه‌ی هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی، به‌م شێوه‌ دروستی بكه‌ن.
سندوقی په‌یمان 
10
«سندوقێكیش له‌ داری ئه‌كاسیا دروستبكرێت، درێژییه‌كه‌ی دوو باڵ و نیو[e] و پانییه‌كه‌ی باڵ و نیوێك[f] و به‌رزییه‌كه‌ی باڵ و نیوێك بێت،
11
ڕووی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی به‌ ته‌واوی به‌ زێڕی بێگه‌رد ڕووكه‌ش بكرێت و به‌ چوارده‌وریشیدا چوارچێوه‌ی زێڕینی بۆ دروستبكرێت.
12
چوار بازنه‌ی زێڕینیشی بۆ دابڕێژرێت و له‌سه‌ر چوار پایه‌كه‌ی دابنرێت، دوو بازنه‌ له‌لایه‌ك و دوو بازنه‌ش له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌ی.
13
دوو داریش له‌ داری ئه‌كاسیا دروستبكرێت و به‌ زێڕ ڕووكه‌ش بكرێن.
14
داره‌كانیش بخرێته‌ ناو بازنه‌كانی سه‌ر هه‌ردوو لای سندوقه‌كه‌، بۆ هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كه‌ پێیان.
15
داره‌كان له‌ناو بازنه‌كانی سندوقه‌كه‌ ده‌بن، لێیان ده‌رناهێنرێن.
16
له‌ناو سندوقه‌كه‌ش[g] ئه‌و دوو ته‌خته‌ی په‌یمان[h] داده‌نێیت كه‌ پێت ده‌ده‌م.
17
«قه‌پاغی كه‌فاره‌تیش[i] له‌ زێڕی بێگه‌رد دروستبكرێت كه‌ دوو باڵ و نیو درێژییه‌كه‌ی و باڵ و نیوێك پانییه‌كه‌ی بێت.
18
دوو كه‌ڕوب[j] له‌ زێڕی كوتراو دروستبكرێت، به‌ هه‌ردوو لای قه‌پاغی كه‌فاره‌ته‌كه‌وه‌ بكرێت.
19
كه‌ڕوبێك له‌لایه‌ك دروستبكرێت و كه‌ڕوبه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌، هه‌ردوو كه‌ڕوبه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌پاغه‌كه‌ی كه‌فاره‌ت یه‌ك پارچه‌ بن.
20
ده‌بێت كه‌ڕوبه‌كانیش باڵیان بۆ سه‌ره‌وه‌ لێك كردبێته‌وه‌ و به‌ باڵه‌كانیان سێبه‌ریان به‌سه‌ر قه‌پاغی كه‌فاره‌ته‌كه‌ كردبێت. كه‌ڕوبه‌كان ڕووبه‌ڕوو بن و ڕوویان له‌ قه‌پاغی كه‌فاره‌ته‌كه‌ بێت.
21
قه‌پاغی كه‌فاره‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر سندوقه‌كه‌ و له‌لای سه‌ره‌وه‌ دابنرێت، له‌ناو سندوقه‌كه‌ش ئه‌و دوو ته‌خته‌ی په‌یمان داده‌نێیت كه‌ من پێت ده‌ده‌م.
22
له‌وێ له‌گه‌ڵت كۆده‌بمه‌وه‌ و له‌گه‌ڵت ده‌دوێم، له‌سه‌ر قه‌پاغی كه‌فاره‌ته‌كه‌ له‌نێوان دوو كه‌ڕوبه‌كه‌ی سه‌ر سندوقی په‌یمان[k] ، سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی فه‌رمانت پێده‌ده‌م بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
مێزه‌كه‌ 
23
«هه‌روه‌ها مێزێك له‌ داری ئه‌كاسیا دروستبكرێت، كه‌ درێژییه‌كه‌ی دوو باڵ[l] و پانییه‌كه‌ی باڵێك[m] و به‌رزییه‌كه‌ی باڵ و نیوێك[n] بێت.
24
به‌ زێڕی بێگه‌ردیش ڕووكه‌ش بكرێت و چوارچێوه‌یه‌كی زێڕینیشی له‌ چوارده‌وری بۆ دروستبكرێت.
25
لێوارێكیشی به‌ پانی چوار په‌نجه‌ له‌ چوارده‌وری دروستبكرێت و چوارچێوه‌یه‌كی زێڕینیش بۆ لێواره‌كه‌ له‌ ده‌وری دابنرێت.
26
چوار بازنه‌ی زێڕینیشی بۆ دروستبكرێت، بازنه‌كان له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌كه‌ی چوار پایه‌كه‌ی دابنرێت.
27
بازنه‌كان له‌لای لێواره‌كه‌وه‌ ده‌بن به‌ گیره‌ بۆ دوو دار بۆ هه‌ڵگرتنی مێزه‌كه‌.
28
دوو داره‌كه‌ش له‌ داری ئه‌كاسیا دروستبكرێن، به‌ زێڕ ڕووكه‌ش بكرێن، به‌وان مێزه‌كه‌ هه‌ڵده‌گرێت.
29
له‌گه‌ن و قاپه‌كانی له‌ زێڕی بێگه‌رد دروستبكرێت، هه‌روه‌ها دۆلكه‌ و تاسه‌كانیش كه‌ پێشكه‌شكراوه‌كانی پێ ده‌ڕژێنرێت.
30
له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ش نانی ته‌رخانكراو به‌رده‌وام له‌پێشم داده‌نرێت.
چرادانه‌كه‌ 
31
«هه‌روه‌ها چرادانێك له‌ زێڕی بێگه‌رد دروستبكرێت، ژێر چرادانه‌كه‌ و قه‌ده‌كه‌ی له‌ زێڕی كوتراو دروستبكرێت، كاسه‌كانی و گرێیه‌كانی و خونچه‌كانی له‌ خۆی ده‌بێت.
32
شه‌ش لقیش له‌ هه‌ردوو لایه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، سێ لق چرادان له‌لایه‌ك و سێ لق چرادان له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌.
33
سێ كاسه‌ی باده‌می له‌ لقێك به‌ گرێ و خونچه‌وه‌ و سێ كاسه‌ی باده‌می له‌ لقێكی دیكه‌ به‌ گرێ و خونچه‌وه‌، ئاوا هه‌تا لقی شه‌شه‌م كه‌ له‌ چرادانه‌كه‌وه‌ ده‌رده‌چن.
34
هه‌روه‌ها له‌ چرادانه‌كه‌ چوار كاسه‌ی باده‌می به‌ گرێ و خونچه‌كانیانه‌وه‌ هه‌یه‌.
35
هه‌ر جووتێك لق له‌ شه‌ش لقه‌كه‌ گرێیه‌كیان له‌ژێر بوو، هه‌تا شه‌شه‌م لق كه‌ له‌ چرادانه‌كه‌ ده‌رده‌چن.
36
گرێ و لقه‌كان له‌ خۆی ده‌بن، هه‌مووشیان له‌ زێڕی بێگه‌ردی كوتراو ده‌بێت.
37
«حه‌وت چراشی بۆ دروستبكرێت و چراكانی به‌رز ده‌كه‌یته‌وه‌ هه‌تا پێشی ڕووناك بكاته‌وه‌.
38
مه‌قاش و مه‌قه‌ڵییه‌كانیشی له‌ زێڕی بێگه‌رد ده‌بن.
39
چرادانه‌كه‌ و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی له‌ تالنتێك[o] زێڕی بێگه‌رد دروستبكرێت.
40
بڕوانه‌ ئه‌و شتانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌ دروستبكه‌ی كه‌ له‌سه‌ر كێوه‌كه‌ پیشانت دراوه‌.
  1. a. 25‏:0 چادری په‌رستن: په‌رستگایه‌كی گواستراوه‌ بووه‌ كه‌ گه‌لی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یانگواسته‌وه‌؛ بڕوانه‌ 36‏:8‏-38.
  2. b. 25‏:5 مانگای ده‌ریا: جۆره‌ گیاندارێكه‌ كه‌ ته‌نها له‌ قه‌راغی ده‌ریادا ده‌ژیێت به‌ تایبه‌تی له‌ ده‌ریای سوور هه‌تا ئه‌ندۆنیزیا. ئه‌م گیانداره‌یان به‌كارهێناوه‌ چونكه‌ پێستێكی ڕه‌قی هه‌یه‌.
  3. c. 25‏:5 داری شه‌تیم.
  4. d. 25‏:7 به‌رسینه‌یه‌كی تایبه‌ت بووه‌ به‌ سه‌رۆكی كاهینان، بڕوانه‌ 28‏:6‏-30؛ 39‏:2‏-21.
  5. e. 25‏:10 دوو باڵ و نیو: نزیكه‌ی 1,1 مه‌تر.
  6. f. 25‏:10 باڵ و نیوێك: نزیكه‌ی 70 سانتیمه‌تر.
  7. g. 25‏:16 بڕوانه‌ نامه‌ بۆ \+xt عیبرانییه‌كان 9‏:4‏\+xt*.
  8. h. 25‏:16 مه‌به‌ست له‌ دوو ته‌خته‌ی ڕاسپارده‌كانی خودایه‌ وه‌ك شایه‌تێك له‌ناو ئه‌و سندوقه‌ پارێزراوه‌. \+xt بڕوانه‌ 16‏:34 و 40‏:20‏\+xt*.
  9. i. 25‏:17 قه‌پاغێكه‌ بۆ داپۆشینی سندوقی په‌یمان، له‌ ڕۆژی كه‌فاره‌ت خوێنی قوربانی له‌سه‌ر ڕژاوه‌ بۆ لێخوشبوونی گوناه.
  10. j. 25‏:18 دوو كه‌ڕوب: جووتێك په‌یكه‌ری بوونه‌وه‌ری ئاسمانی باڵداره‌، له‌ شێوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ، بۆ پارێزگاریكردنی سندوقی په‌یمان دانرابوون، بڕوانه‌ \+xt عیبرانییه‌كان 9‏:5‏\+xt*‏.
  11. k. 25‏:22 عیبری: سندوقی شایه‌تی.
  12. l. 25‏:23 دوو باڵ: نزیكه‌ی 90 سانتیمه‌تر.
  13. m. 25‏:23 باڵێك: نزیكه‌ی نیو مه‌تر.
  14. n. 25‏:23 باڵ و نیوێك: نزیكه‌ی 70 سانتیمه‌تر.
  15. o. 25‏:39 تالنتێك: نزیكه‌ی 34 كیلۆگرام.