عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دووپاتكردنه‌وه‌ی په‌یمانه‌كه‌ 
1
ئینجا به‌ موسای فه‌رموو: «سه‌ربكه‌وه‌ بۆ لای یه‌زدان، خۆت و هارون و ناداب و ئه‌بیهو و حه‌فتا له‌ پیرانی ئیسرائیل، له‌ دووره‌وه‌ كڕنۆشی بۆ ببه‌ن.
2
به‌ڵام ته‌نها موسا له‌ یه‌زدان نزیك ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وانی دیكه‌ نزیك ناكه‌ونه‌وه‌، خه‌ڵكه‌كه‌ش له‌گه‌ڵی سه‌ر ناكه‌ون.»
3
موساش هات و هه‌موو وشه‌كانی یه‌زدان و هه‌موو یاساكانی بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ گێڕایه‌وه‌، هه‌موو گه‌لیش به‌ یه‌ك ده‌نگ وه‌ڵامیان دایه‌وه‌ و گوتیان: «هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی یه‌زدان فه‌رموویه‌تی ده‌یكه‌ین.»
4
موساش هه‌موو وشه‌كانی یه‌زدانی نووسی.
به‌یانی زوو هه‌ستا و قوربانگایه‌كی له‌بن كێوه‌كه‌ بنیاد نا له‌گه‌ڵ دوازده‌ ستوون بۆ دوازده‌ هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل.
5
لاوانی نه‌وه‌ی ئیسرائیلیشی نارد و قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبه‌شییان له‌ جوانه‌گاكان[a] بۆ یه‌زدان پێشكه‌ش كرد.
6
موسا نیوه‌ی خوێنه‌كه‌ی له‌ناو جامێك كرد و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی به‌سه‌ر قوربانگاكه‌دا پرژاند.
7
ئینجا په‌ڕتووكی په‌یمانه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و بۆ گه‌لی خوێنده‌وه‌، ئه‌وانیش گوتیان: «هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدان فه‌رموویه‌تی ده‌یكه‌ین و گوێی لێ ده‌گرین.»
8
ئینجا موسا خوێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرت و به‌سه‌ر گه‌لدا پرژاندی و گوتی: «ئه‌مه‌ خوێنی ئه‌و په‌یمانه‌یه‌[b] كه‌ یه‌زدان له‌گه‌ڵتانی به‌ستووه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌م وشانه‌.»
9
دواتر موسا و هارون و ناداب و ئه‌بیهو و حه‌فتا له‌ پیرانی ئیسرائیل سه‌ركه‌وتن و
10
خودای ئیسرائیلیان بینی، له‌ژێر پێیه‌كانی شتێكی وه‌ك به‌ردڕێژكراویان بینی به‌ به‌ردی یاقووتی شین[c] و وه‌ك ئاسمانی ساماڵ له‌ بێگه‌ردی.
11
به‌ڵام ده‌ستی بۆ پیاوماقوڵانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل درێژ نه‌كرد. خودایان بینی، ئینجا خواردیان و خواردیانه‌وه‌.
12
یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو: «سه‌ربكه‌وه‌ بۆ لام بۆ كێوه‌كه‌ و له‌وێ به‌، دوو ته‌خته‌ به‌ردت ده‌ده‌مێ، فێكردنه‌كان و فه‌رمانه‌كانی تێدایه‌ كه‌ بۆ فێركردنیان نووسیومه‌.»
13
ئینجا موسا و یه‌شوعی یاریده‌ده‌ری هه‌ستان، موسا بۆ كێوی خودا سه‌ركه‌وت.
14
به‌ پیرانیشی گوت: «لێره‌ چاوه‌ڕێمان بكه‌ن هه‌تا ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ لاتان، ئه‌وه‌تا هارون و حووریش له‌گه‌ڵتانن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك داواكاری یاخود ناكۆكی هه‌بوو با بچێته‌ لایان.»
15
ئیتر موسا به‌سه‌ر كێوه‌كه‌ كه‌وت و هه‌ور كێوه‌كه‌ی داپۆشی.
16
شكۆمه‌ندی یه‌زدانیش له‌سه‌ر شاخی سینا نیشته‌وه‌. بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ هه‌ور كێوه‌كه‌ی داپۆشی، له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م له‌نێو هه‌وره‌وه‌ موسای بانگكرد.
17
دیمه‌نی شكۆمه‌ندی یه‌زدانیش وه‌ك ئاگرێكی بێ ئامان بوو له‌سه‌ر كێو، له‌به‌رچاوی نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
18
ئینجا موسا هاته‌ ناو هه‌وره‌كه‌وه‌ و بۆ سه‌ر كێوه‌كه‌ سه‌ركه‌وت. موسا چل شه‌و و چل ڕۆژی پێچوو له‌ كێوه‌كه‌.
  1. a. 24‏:5 له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ گوێره‌كه‌ی نێر له‌ شیر ده‌بڕدرێته‌وه‌ پێی ده‌گوترێت (نۆبه‌ن) یان (جوانه‌گا).
  2. b. 24‏:8 ئه‌م خوێنه‌ نیشانه‌ی په‌یمانبه‌ستنی یه‌زدان بووه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لی ئیسرائیل.
  3. c. 24‏:10 یاقووتی شین: ده‌شێت لاجیوه‌رد بێت.