عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ته‌رخانكردنی نۆبه‌ره‌ 
1
یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
2
«هه‌موو نێرینه‌یه‌كی نۆبه‌ره‌ بۆ من ته‌رخان بكه‌ن. یه‌كه‌م به‌ری سك له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ مرۆڤ و له‌ ئاژه‌ڵ، ئه‌وه‌ بۆ منه‌.»
3
موسا به‌ گه‌لی گوت: «یادی ئه‌م ڕۆژه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ میسر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌، له‌ خاكی كۆیلایه‌تی، كه‌ به‌ ده‌ستێكی به‌هێز یه‌زدان لێره‌ ده‌ریهێنان، هیچ شتێكی به‌ هه‌ویرترش مه‌خۆن.
4
ئێستا، كه‌ مانگی ئاڤیڤه‌[a] ، ئێوه‌ میسر به‌جێده‌هێڵن.
5
كاتێك یه‌زدان ده‌تانهێنێته‌ خاكی كه‌نعانی و حیتی و ئه‌موری و حیڤی و یه‌بوسییه‌كان، ئه‌و خاكه‌ی كه‌ سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد بتانداتێ كه‌ شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت، ئه‌وا له‌و مانگه‌دا ئێوه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ به‌جێده‌گه‌یه‌نن.
6
حه‌وت ڕۆژ نانی فه‌تیره‌ ده‌خۆن و له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م جه‌ژنه‌ بۆ یه‌زدان.
7
له‌و حه‌وت ڕۆژه‌دا نانی فه‌تیره‌ ده‌خورێت و هیچ شتێكی به‌ هه‌ویرترش له‌لاتان نه‌بینرێت، هیچ هه‌ویرترشێك له‌ هه‌موو سنووره‌كانتان نه‌بینرێت.
8
«له‌و ڕۆژه‌دا به‌ كوڕه‌كه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نیت و ده‌ڵێیت: ”ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌و كاره‌ی كه‌ یه‌زدان بۆ منی كرد كاتێك له‌ میسر هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌.“
9
بۆت ده‌بێته‌ نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ستت و یادگارییه‌ك له‌ نێوچه‌وانت، بۆ ئه‌وه‌ی فێركردنی یه‌زدان له‌ ده‌مت بێت، چونكه‌ به‌ ده‌ستێكی به‌هێز یه‌زدان له‌ میسر ده‌ریهێنایت.
10
ئه‌و فه‌رزه‌ش ساڵ له‌دوای ساڵ له‌ كاتی خۆیدا به‌جێده‌هێنیت.
11
«كاتێك یه‌زدان ده‌تانهێنێته‌ خاكی كه‌نعانییه‌كان ده‌یداته‌ ئێوه‌، هه‌روه‌ك سوێندی خوارد بۆ ئێوه‌ و بۆ باوكانتان،
12
ئه‌وا ئێوه‌ هه‌موو به‌ری یه‌كه‌می سك و هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی نێرینه‌ له‌ به‌ری ماڵاته‌كه‌تان كه‌ بۆتان ده‌بێت، ده‌بێت پێشكه‌شی یه‌زدانی بكه‌ن، ئه‌وانه‌ بۆ یه‌زدانن.
13
هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی گوێدرێژیش به‌ به‌رخێك ده‌كڕنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌یكڕنه‌وه‌، ملی ده‌شكێنن. هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كیش له‌ كوڕانتان ده‌كڕنه‌وه‌.
14
«له‌ ڕۆژانی داهاتوو كه‌ كوڕه‌كه‌ت لێت ده‌پرسێت و ده‌ڵێت: ”ئه‌مه‌ چییه‌؟“ پێی ده‌ڵێیت: ”به‌ ده‌ستێكی به‌هێز یه‌زدان له‌ میسر ده‌ریهێناین، له‌ خاكی كۆیلایه‌تی.
15
ئه‌وه‌ بوو كاتێك فیرعه‌ون كه‌لله‌ڕه‌ق بوو له‌ ڕێپێدانمان بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆین، یه‌زدان هه‌موو نۆبه‌ره‌یه‌كی له‌ خاكی میسر كوشت، له‌ نۆبه‌ره‌ی مرۆڤه‌وه‌ هه‌تا نۆبه‌ره‌ی ئاژه‌ڵ. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ من هه‌موو نێرێكی نۆبه‌ره‌ی سك بۆ یه‌زدان سه‌رده‌بڕم و هه‌ر نۆبه‌ره‌یه‌ك له‌ منداڵه‌كانم ده‌كڕمه‌وه‌.“
16
ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ نیشانه‌ له‌سه‌ر ده‌ستت و هێما له‌سه‌ر نێوچه‌وانت، چونكه‌ به‌ ده‌ستێكی به‌هێز یه‌زدان له‌ میسر ده‌ریهێناین.»
ڕۆیشتن به‌ناو ده‌ریا 
17
ئه‌وه‌ بوو كه‌ فیرعه‌ون ڕێی دا گه‌له‌كه‌ بڕۆن، خودا ڕێنمایی نه‌كردن بۆ ڕێگای خاكی فه‌له‌ستییه‌كان[b] ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نزیكیش بوو، چونكه‌ خودا فه‌رمووی: «نه‌وه‌ك گه‌ل په‌شیمان ببنه‌وه‌ كاتێك شه‌ڕ ببینن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ میسر.»
18
ئیتر خودا گه‌لی سووڕانده‌وه‌ بۆ ڕێگای چۆڵه‌وانی ده‌ریای سوور. نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ ڕیز چه‌كداربوون بۆ جه‌نگ و له‌ خاكی میسره‌وه‌ سه‌ركه‌وتن.
19
موساش ئێسكه‌كانی یوسفی له‌گه‌ڵ خۆی برد، چونكه‌ یوسف نه‌وه‌ی ئیسرائیلی سوێند دابوو و گوتبووی: «بێگومان خودا به‌سه‌رتان ده‌كاته‌وه‌، ده‌بێت ئێوه‌ش لێره‌وه‌ ئێسقانه‌كانم له‌گه‌ڵ خۆتان ببه‌نه‌وه‌.»[c]
20
دوای ئه‌وه‌ی له‌ سوكۆته‌وه‌ كۆچیان كرد و له‌ ئێتام لایاندا له‌ قه‌راغی چۆڵه‌وانی.
21
یه‌زدانیش له‌پێشیانه‌وه‌ ده‌ڕۆیشت، به‌ ڕۆژ له‌ ستوونێكی هه‌وردا له‌ ڕێگا ڕابه‌رایه‌تی ده‌كردن، به‌ شه‌ویش له‌ ستوونێكی ئاگر هه‌تا ڕووناكییان بۆ ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شه‌و و ڕۆژ بڕۆن.
22
ستوونه‌ هه‌وره‌كه‌ به‌ ڕۆژ و ستوونه‌ ئاگره‌كه‌ به‌ شه‌و له‌به‌رده‌م گه‌لدا لا نه‌ده‌چوون.
  1. a. 13‏:4 ده‌وروبه‌ری مانگی نیسانه‌ له‌ كاتی دروێنه‌.
  2. b. 13‏:17 فه‌له‌ستییه‌كان: كۆمه‌ڵێك بوون له‌ دوورگه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ هاتن و له‌ خاكی فه‌له‌ستینی ئێستادا نیشته‌جێ بوون. بڕوانه‌ \+xt ئامۆس 9‏:7‏\+xt*.
  3. c. 13‏:19 بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 50‏:25‏\+xt*‏.