عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
مۆرده‌خای داوای یارمه‌تی له‌ ئه‌ستێر ده‌كات 
1
پاش ئه‌وه‌ی مۆرده‌خای هه‌موو ئه‌و كرده‌وانه‌ی زانی كه‌ كران، جله‌كه‌ی دادڕی و جلوبه‌رگی گوشی[a] پۆشی و خۆڵه‌مێشی به‌سه‌ر خۆیدا كرد، چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناوه‌ڕاستی شار و هاوارێكی گه‌وره‌ و تاڵی كرد.
2
به‌ڵام ته‌نها چووه‌ به‌رده‌م ده‌روازه‌ی پاشا، چونكه‌ ڕێگا به‌ كه‌س نه‌ده‌درا به‌ پۆشینی جلوبه‌رگی گوشه‌وه‌ بچێته‌ ناو ده‌روازه‌ی پاشا.
3
هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌رێمێك فه‌رمانه‌كه‌ی پاشا و یاساكه‌ی پێ ده‌گه‌یشت، له‌نێو جوله‌كه‌كان ده‌بووه‌ شیوه‌نێكی گه‌وره‌ و ڕۆژووگرتن، گریان و لاواندنه‌وه‌. زۆریان جلوبه‌رگی گوشیان ده‌پۆشی و له‌ناو خۆڵه‌مێش ڕاده‌كشان.
4
كاتێك كه‌نیزه‌كانی ئه‌ستێر و كاربه‌ده‌سته‌كانی چوونه‌ ژووره‌وه‌ و باسی مۆرده‌خایان بۆی كرد، شاژن زۆر دڵته‌نگ بوو. ده‌سته‌ جلێكی نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ جیاتی جلوبه‌رگی گوش له‌به‌ری بكرێت، به‌ڵام ئه‌و په‌سه‌ندی نه‌كرد.
5
پاشان ئه‌ستێر هه‌تاخی بانگكرد، كه‌ یه‌كێك له‌ كاربه‌ده‌سته‌كانی پاشا بۆ خزمه‌تكردنی ته‌رخان كرابوو و فه‌رمانی پێ كرد بچێته‌ لای مۆرده‌خای، بزانێت ئه‌مه‌ چییه‌ و له‌سه‌ر چییه‌.
6
ئیتر هه‌تاخ چووه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ لای مۆرده‌خای له‌ مه‌یدانی شاره‌كه‌، ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی پاشایه‌.
7
مۆرده‌خای هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێ ڕاگه‌یاند كه‌ به‌سه‌ری هاتبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه‌ زیوه‌ی كه‌ هامان گوتبووی بۆ له‌ناوبردنی جوله‌كه‌كان بیداته‌ گه‌نجینه‌ی پاشا.
8
وێنه‌یه‌كیشی له‌و یاسا نووسراوه‌ دایێ كه‌ له‌ شوشه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنیان ده‌ركرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی ئه‌ستێری بدات و بابه‌ته‌كه‌ی بۆ ڕوون بكاته‌وه‌، ڕایبسپێرێت كه‌ بچێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای پاشا و له‌ پێناوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی لێی بپاڕێته‌وه‌ و داوای به‌زه‌یی لێ بكات.
9
هه‌تاخ گه‌ڕایه‌وه‌ و قسه‌كانی مۆرده‌خای به‌ ئه‌ستێر ڕاگه‌یاند.
10
ئه‌ستێریش هه‌تاخی ڕاسپارده‌وه‌ به‌ مۆرده‌خای بڵێت:
11
«هه‌موو كاربه‌ده‌سته‌كانی پاشا و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی هه‌رێمه‌كانی پاشا ده‌زانن، كه‌ هه‌ر پیاوێك یان هه‌ر ژنێك بچێته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای پاشا به‌بێ ئه‌وه‌ی بانگ بكرێته‌ دیوانه‌كه‌ی ناوه‌وه‌، یه‌ك یاسای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌ویش مردنه‌، ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ نه‌بێت كه‌ پاشا دارده‌سته‌ زێڕینه‌كه‌ی خۆی بۆ درێژ ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ژیێت. منیش سی ڕۆژه‌ بانگ نه‌كراوم بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای پاشا.»
12
كاتێك قسه‌كه‌ی ئه‌ستێریان به‌ مۆرده‌خای ڕاگه‌یاند،
13
ئه‌ویش ئه‌م وه‌ڵامه‌ی بۆ نارده‌وه‌: «وا مه‌زانه‌ كه‌ تۆ له‌ ماڵی پاشادا به‌ده‌ر له‌ هه‌موو جوله‌كه‌كان ده‌رباز ده‌بیت،
14
چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌م كاته‌دا بێده‌نگ بیت، ژیانه‌وه‌ و ده‌ربازبوون له‌ شوێنێكی دیكه‌ بۆ جوله‌كه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام خۆت و ماڵی باوكت له‌ناو ده‌بردرێن. هه‌روه‌ها كێ ده‌زانێت، له‌وانه‌یه‌ بۆ كاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ به‌ پله‌ی پاشایه‌تی گه‌یشتوویت؟»
15
ئینجا ئه‌ستێر ئه‌م وه‌ڵامه‌ی بۆ مۆرده‌خای نارده‌وه‌:
16
«بڕۆ هه‌موو جوله‌كه‌كانی ناو شوش كۆبكه‌ره‌وه‌، له‌ پێناوی من ڕۆژوو بگرن. سێ شه‌و و سێ ڕۆژ هیچ مه‌خۆن و هیچ مه‌خۆنه‌وه‌. خۆم و كه‌نیزه‌كانم به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕۆژوو ده‌گرین. دوای ئه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسا ده‌چمه‌ ژووره‌وه‌ بۆ لای پاشا. ئه‌گه‌ر له‌ناویش چووم، با له‌ناوبچم.»
17
ئیتر مۆرده‌خای چوو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كرد كه‌ ئه‌ستێر ڕایسپاردبوو.
  1. a. 4‏:1 كاتی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی كاره‌ساتێك جلوبه‌رگی له‌ گوش دروستكردووه‌ و له‌به‌ری كردووه‌.