عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
وەک چۆن مێشی مردوو بۆنی خۆش بۆگەن دەکات،
کەمێک کاری گێلانە دەتوانێت دانایی و ڕێزی کەسێک لەناوبەرێت.
2
دڵی دانا مەیلی ڕێی ڕاست دەکات،
دڵی گێلیش مەیلی ڕێی چەوت دەکات.
3
کە گێل بە ڕێگادا دەڕوات
گێلی لێ دەبارێت،
ئیتر گێلایەتییەکەی بۆ هەموو لایەک دیارە.
4
ئەگەر تووڕەیی فەرمانڕەوا بەسەرتدا جۆشا،
شوێنی کاری خۆت بەجێمەهێڵە،
چونکە هێمنی هەڵەی گەورە ئارام دەکاتەوە.
5
خراپەیەک هەیە لەسەر زەویدا بینیم،
وەک هەڵەیەکی مەزنە لەلایەن فەرمانڕەوا:
6
گێل زۆر جار لە پلەوپایەی بەرز دادەنرێت و
دەوڵەمەندەکانیش لە شوێنە نزمەکان دادەنیشن.
7
بینیم خزمەتکاران ئەسپ سوار بوون و
میران پیادە بوون وەک خزمەتکار.
8
ئەوەی چاڵ هەڵکەنێت خۆی تێی دەکەوێت،
ئەوەی دیوار بڕووخێنێت مار پێیەوە دەدات.
9
ئەوەی بەرد هەڵبکەنێت ئازاری پێوە دەبینێت،
ئەوەی دار ببڕێت لە مەترسییەکەیدا دەبێت.
10
ئەگەر تەور کول بێت و
دەمی تیژ نەکرێت،
هێزی زیاتری دەوێت،
بەڵام دانایی بەسوودە بۆ سەرکەوتن.
11
ئەگەر پێش نوشتەکردن مار پێتەوە بدات،
ئیتر نوشتەکەر کرێیەکەی وەرناگرێت.
12
قسەی زاری دانا شیرینە،
بەڵام گێل لێوەکانی خۆی هەڵیدەلووشن.
13
سەرەتای وشەکانی دەمی گێلییە،
لە کۆتاییدا دەبنە شێتێکی خراپ.
14
گێل زۆر قسە دەکات.
مرۆڤ نازانێت چی دەبێت و
کێ دەتوانێت بە کەسێکی دیکە ڕابگەیەنێت
کە چی لەدوای خۆی ڕوودەدات؟
15
ماندووبوونی گێل خۆی شەکەت دەکات،
بە جۆرێک نازانێت چۆن بۆ شار بچێت.
16
قوڕبەسەر ئەو خاکەی کە پاشاکەی پێشتر خزمەتکار بوو و
میرەکانیشی بەیانییان لەسەر خوان دادەنیشن.
17
خۆزگە بەو خاکەی کە پاشاکەی لە نەوەی شازادە بێت و
میرەکانیشی نان لە کاتی خۆیدا بخۆن،
بۆ هێز نەک بۆ سەرخۆشی.
18
بە تەمبەڵی بنمێچ دێتە خوارێ و
بە دەست شلکردنیش خانوو دڵۆپە دەکات.
19
بۆ ئەوەی پێبکەنن خوان ئامادە دەکەن و
شەرابیش ژیان خۆش دەکات،
بەڵام پارە هەموو شتێکی پێ دەکرێت.
20
تەنانەت لەبیری خۆشت نەفرەت لە پاشا مەکە،
لە ژووری نوستنیشت نەفرەت لە دەوڵەمەند مەکە،
چونکە چۆلەکەی ئاسمان دەنگەکەت دەگەیەنێت و
باڵداریش قسەکەت ڕادەگەیەنێت.