عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گرنگیدان به به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانی دیكه
- 1
- ئه‌گه‌ر گا یان مه‌ڕی هه‌ر هاوڵاتییهكت بینی وێڵ بووه، خۆتی لێ گێل مه‌كه، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رت بۆ براكهتی بگه‌ڕێنیته‌وه،
- 2
- جا ئه‌گه‌ر براكه‌ت لێته‌وه نزیك نه‌بوو یان نه‌تده‌ناسی، ئه‌وا بیخه‌ره ماڵه‌كه‌ته‌وه و له‌لات ده‌بێت هه‌تا براكه‌ت داوای ده‌كاته‌وه، ئه‌وسا بۆی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه.
- 3
- هه‌مان شت ده‌كه‌یت بۆ گوێدرێژه‌كه‌ی و بۆ كه‌واكه‌ی و بۆ هه‌ر شتێكی ون بوو له براكه‌ت كه لێی ون ده‌بێت و تۆ ده‌یدۆزیته‌وه، بۆت نییه خۆتی لێ گێل بكه‌یت.
- 4
- كه گوێدرێژ یان گای براكه‌ت ده‌بینیت له ڕێگادا كه‌وتووه، خۆتی لێ گێل مه‌كه، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌رت له‌گه‌ڵی هه‌ڵیبستێنیته‌وه.
- 5
- شتومه‌كی پیاو نابێت به‌به‌ر ژنه‌وه بێت و نابێت پیاو جلی ژن له‌به‌ر بكات، چونكه هه‌ركه‌سێك ئه‌مه بكات، قێزه‌ونه له‌لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت.
- 6
- ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وت هێلانه‌ی باڵنده‌یه‌ك له ڕێگا له‌پێشت بوو، له‌ناو دارێك یان له‌سه‌ر زه‌وی و بێچوو یان هێلكه‌ی تێدابوو و دایكه‌كه‌شی تێدابوو به كڕی له‌سه‌ر بێچووه‌كان یان هێلكه‌كان هه‌ڵنیشتبوو، ئه‌وا دایكه‌كه و بێچووه‌كان پێكه‌وه مه‌به،
- 7
- دایكه‌كه ئازاد بكه و بێچووه‌كان بۆ خۆت ببه، بۆ ئه‌وه‌ی چاكه‌ت بۆ ببێت و درێژه به ڕۆژانت بده‌یت.
- 8
- ئه‌گه‌ر خانووێكی نوێت بنیاد نا، ستاره بۆ سه‌ربانه‌كه‌ت بكه، نه‌وه‌ك خوێنێك بهێنیته سه‌ر ماڵه‌كه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كێكی لێ كه‌وته خواره‌وه.
- 9
- له ڕهزهكهت دوو جۆر تۆ‌و مه‌چێنه[a] ، ئه‌گه‌ر ئه‌مه بكه‌یت، نه‌ك ته‌نها ئه‌وه‌ی ده‌یچێنیت، به‌ڵكو به‌ری ڕه‌زه مێوهكهشت بۆ پیرۆزگا ته‌رخان ده‌كرێت.
- 10
- كێڵان به گا و گوێدرێژ پێكه‌وه مه‌كه.
- 11
- جلوبه‌رگی تێكه‌ڵاو له‌به‌ر مه‌كه، خوری و كه‌تان پێكه‌وه له‌به‌ر مه‌كه.
- 12
- له لچكهكانی[b] كهواكهت كه خۆتی پێ ده‌پۆشیت، گوڵینگ بۆ خۆت بكه.[c]
- شكاندنی په‌یمانی ژن و مێردایه‌تی
- 13
- ئه‌گه‌ر پیاوێك ژنێكی هێنا و كاتێك چوو بۆ لای ڕقی لێی بووه‌وه و
- 14
- قسه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ست و ناوێكی خراپی به‌دواوه نا و گوتی، «ئه‌م ژنه‌م هێنا و كه چوومه لای په‌رده‌ی كچێنی نه‌بوو.»
- 15
- دایك و باوكی كچه‌كه به‌ڵگه‌ی كچێنییه‌كه‌ی ده‌به‌ن و له‌لای ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كه بۆ پیرانی شارۆچكه‌كه ده‌سه‌لمێنن.
- 16
- باوكی كچه‌كه به پیران ده‌ڵێت، «كچه‌كه‌ی خۆمم به‌م پیاوه دا ببێته ژنی و ڕقی لێی بووه‌وه.
- 17
- وا قسه‌شی بۆ هه‌ڵبه‌ستووه و ده‌ڵێت: ”كچه‌كه‌ت په‌رده‌ی كچێنی نه‌بوو،“ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی كچێنی كچه‌كه‌مه،» جله‌كه‌ش له‌به‌رده‌م پیرانی شارۆچكه‌كه ده‌خه‌نه ڕوو،
- 18
- ئیتر پیرانی ئه‌و شاره پیاوه‌كه ده‌به‌ن و ته‌مبێی ده‌كه‌ن.
- 19
- سزای ده‌ده‌ن به سه‌د شاقلی[d] زیو بۆ باوكی كچه‌كه، چونكه ناوێكی خراپی خسته دوای پاكیزه‌یه‌ك له ئیسرائیل، جا ده‌بێته ژنی و به درێژایی ژیانی ناتوانێت ته‌ڵاقی بدات.
- 20
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆمه‌تباركردنه‌كه ڕاست بوو و كچه‌كه به‌ڵگه‌ی پاكیزه‌یی نه‌بوو،
- 21
- ئه‌وا كچه‌كه ده‌به‌نه به‌رده‌رگای ماڵی باوكی و پیاوانی شاره‌كه‌ی به‌ردبارانی ده‌كه‌ن هه‌تا ده‌مرێت، چونكه كارێكی ناشیرینی له ئیسرائیل‌دا كردووه به بهدڕهوشتییهكهی كه له ماڵی باوكی كردوویه‌تی، جا خراپه‌كه له‌نێو خۆتان داده‌ماڵن.
- 22
- ئه‌گه‌ر بینرا پیاوێك له‌گه‌ڵ ژنێكی به‌مێرد جووت بووه، ئه‌وا هه‌ردووكیان ده‌كوژرێن، ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه جووت بووه و ژنه‌كه‌ش، جا خراپه‌كاری له ئیسرائیل‌دا داده‌ماڵن.
- 23
- ئه‌گه‌ر كچێك ماره‌بڕاو بێت بۆ پیاوێك و پیاوێكی دیكه له‌ناو شار بینی و له‌گه‌ڵی جووت بوو،
- 24
- ئه‌وا هه‌ردووكیان ببه‌نه ده‌ره‌وه بۆ لای ده‌روازه‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه و به‌ردبارانیان بكه‌ن هه‌تا ده‌مرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كچه‌كه له‌ناو شار هاواری نه‌كرد بۆ فریاكه‌وتن و هه‌روه‌ها پیاوه‌كه‌ش ئابڕووی ده‌ستگیرانی پیاوێكی دیكه‌ی برد، جا خراپه‌كه له‌نێو خۆتان داده‌ماڵن.
- 25
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك كچێكی ماره‌بڕاوی له كێڵگه‌دا بینی و لاقه‌ی كرد، ئه‌وا ته‌نها پیاوه‌كه كه لاقه‌ی كردووه ده‌مرێت،
- 26
- به‌ڵام كچه‌كه هیچی لێ ناكرێت، كچه‌كه گوناهێكی له‌سه‌ر نییه شایانی سزای مردن بێت، به‌ڵكو چۆن پیاوێك په‌لاماری دراوسێكه‌ی بدات و بیكوژێت، ئه‌و ڕووداوه‌ش ئاوایه،
- 27
- كچه‌كه‌ی له كێڵگه‌دا بینیوه و كچه مارهبڕاوهكه هاواری كردووه و كه‌س نه‌بووه ڕزگاری بكات.
- 28
- ئه‌گه‌ر پیاوێك كچێكی نیشان نه‌كراوی بینی و لاقه‌ی كرد و هه‌ردووكیان ئاشكرا بوون،
- 29
- ئه‌وا پیاوه‌كه‌ی ئابڕووی بردووه، په‌نجا شاقل زیو[e] ده‌داته باوكی كچه و ئه‌ویش ده‌بێته ژنی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ری، به درێژایی ژیانیشی ناتوانێت ته‌ڵاقی بدات.
- 30
- نابێت پیاوێك ژنی باوكی خۆی بهێنێت و ناموسی باوكی ببات.
- a. 22:9 بڕوانه \+xt لێڤییهكان 19:19\+xt*.
- b. 22:12 لاولوێچ یان لچك مه‌به‌ست له سه‌رگۆشه‌ی قوماشه یان جل و به‌رگ.
- c. 22:12 مه‌به‌ست له‌م یاسایه یادكردنه‌وه‌ی ڕاسپارده‌كانی خودایه. بڕوانه\+xt سه‌رژمێری 15:37-41.\+xt*
- d. 22:19 نزیكه‌ی یه‌ك كیلۆگرام.
- e. 22:29 نزیكه‌ی 0,6 كیلۆگرام.