عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ كاهینان و لێڤییه‌كان 
1
كاهینه‌ لێڤییه‌كان و هه‌موو هۆزی لێڤی به‌ش و میراتیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نابێت، به‌ڵكو قوربانییه‌ به‌ ئاگره‌كان بۆ یه‌زدان به‌شی ئه‌وانه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ میراته‌ بۆیان.
2
جا له‌ناو براكانیان میراتیان نابێت، یه‌زدان میراتی ئه‌وانه‌ وه‌ك به‌ڵێنی پێدان.
3
ئه‌مه‌ش مافی كاهین ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌ل، له‌وانه‌ی قوربانی سه‌رده‌بڕن، جا گا بێت یان مه‌ڕ[a] ، شان و شه‌ویلاكی خواره‌وه‌ به‌ چه‌ناگه‌ و هه‌ردوو ڕوومه‌ته‌وه‌ و گه‌ده‌ به‌ كاهین ده‌درێن.
4
هه‌روه‌ها یه‌كه‌مین به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ و شه‌رابی تازه‌ و زه‌یت و یه‌كه‌م بڕینه‌وه‌ی خوری مه‌ڕه‌كانتانی پێده‌ده‌ن،
5
چونكه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له‌ناو هه‌موو هۆزه‌كانتان هه‌ڵیبژاردن هه‌تا بوه‌ستن بۆ خزمه‌تكردن به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌، خۆیان و كوڕه‌كانیان هه‌تاهه‌تایه‌.
6
ئه‌گه‌ر لێڤییه‌ك له‌ هه‌ر یه‌كێك له‌ شارۆچكه‌كانی ئیسرائیل، له‌و شوێنه‌ی ده‌ژیێت و پڕ به‌ دڵی خۆی هات بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ یه‌زدان هه‌ڵیده‌بژێرێت و
7
به‌ ناوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارییه‌وه‌ خزمه‌تی كرد، وه‌ك هه‌موو برا لێڤییه‌كانی كه‌ له‌وێ له‌به‌رده‌م یه‌زدان وه‌ستاون،
8
ئه‌وا به‌شیان یه‌كسان ده‌بێت له‌ خواردن، بێجگه‌ له‌وه‌ی له‌ میراتی خێزانه‌كه‌ی ده‌فرۆشرێت.
نه‌ریته‌ قێزه‌ونه‌كان 
9
كاتێك چوونه‌ ناو ئه‌و خاكه‌ی كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان پێتان ده‌دات، فێر مه‌بن وه‌ك نه‌ریته‌ قێزه‌ونه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ بكه‌ن.
10
ئه‌وانه‌تان تێدا نییه‌ كه‌ كوڕه‌كه‌ی یان كچه‌كه‌ی وه‌ك قوربانی بسووتێنێت، هه‌روه‌ها نه‌ ئه‌وانه‌ی فاڵگرتنه‌وه‌ ده‌كه‌ن و نه‌ به‌خت خوێندنه‌وه‌ و نه‌ جادووگه‌ری و نه‌ سیحربازی،
11
نه‌ ئه‌وانه‌ی نوشته‌ ده‌كه‌ن و نه‌ ئه‌وانه‌ی نێوانگرن[b] و نه‌ ئه‌وانه‌ی ڕۆح ئاماده‌كارن[c] و نه‌ ئه‌وانه‌ی ڕاوێژ به‌ مردووان ده‌كه‌ن،
12
چونكه‌ هه‌ركه‌سێك ئه‌م نه‌ریتانه‌ په‌یڕه‌و بكات له‌لای یه‌زدان قێزه‌ونه‌، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م نه‌ریته‌ قێزه‌ونانه‌یه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌متان ڕاو ده‌نێت.
13
له‌لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بێ كه‌موكوڕی ده‌بن.
پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ 
14
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ئێوه‌ جێیان ده‌گرنه‌وه‌ گوێ له‌ به‌خت خوێنه‌ر و فاڵگره‌وان ده‌گرن، به‌ڵام بۆ ئێوه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به‌م شێوه‌یه‌ ڕێی نه‌داوه‌.
15
یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له‌نێوتان له‌ براكانتان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌ك منتان بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات، گوێی لێ ده‌گرن.
16
به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان داوا كرد له‌ حۆرێڤ له‌ ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ و گوتتان: «با ئیتر گوێمان له‌ ده‌نگی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت و ئه‌م ئاگره‌ مه‌زنه‌ش نه‌بینینه‌وه‌، نه‌وه‌ك بمرین.»
17
یه‌زدانیش پێی فه‌رمووم: «چاكیان كرد له‌وه‌ی گوتیان،
18
له‌نێو براكانیان پێغه‌مبه‌رێكی وه‌ك تۆیان بۆ داده‌نێم و وته‌كانم ده‌خه‌مه‌ ده‌می و ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێده‌ده‌م ئه‌و بۆیان پێی ده‌دوێت.
19
جا وا ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی گوێ له‌ وشه‌كانم نه‌گرێت كه‌ ئه‌و به‌ ناوی منه‌وه‌ پێی ده‌دوێت، من لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م.
20
به‌ڵام ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی لووتبه‌رز ده‌بێت و به‌ ناوی منه‌وه‌ قسه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ من فه‌رمانم پێی نه‌كردووه‌ بیكات، یان ئه‌وه‌ی به‌ ناوی خودای دیكه‌وه‌ قسه‌ بكات، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ ده‌بێت بمرێت.»
21
ئه‌گه‌ر له‌ دڵتانه‌وه‌ بڵێن، «چۆن ئه‌و قسه‌یه‌ بزانین كه‌ یه‌زدان نه‌یفه‌رمووه‌؟»
22
ئه‌وا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رێك به‌ ناوی یه‌زدانه‌وه‌ قسه‌ی پێكردووه‌ و ڕووی نه‌دا و نه‌بوو، ئه‌وه‌ ئه‌و قسه‌یه‌یه‌ كه‌ یه‌زدان نه‌یفه‌رمووه‌، به‌ڵكو ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ گوتوویه‌تی، جا لێی مه‌ترسن.
  1. a. 18‏:3 مه‌به‌ستی له‌ هه‌ر ئاژه‌ڵێكی بچووكه‌ له‌ مێگه‌ل بێت وه‌ك: مه‌ڕ، بزن، گوێره‌كه‌… هتد.
  2. b. 18‏:11 نێوانگرن: لێره‌ به‌و واتایه‌ دێت، كه‌سێكه‌ كه‌ گوایه‌ هۆی په‌یوه‌ندی ڕێكخه‌ره‌ له‌نێوان خه‌ڵكی مردوو و زیندوودا. بڕوانه‌ \+xt لێڤییه‌كان 19‏:31‏\+xt*‏.
  3. c. 18‏:11 ڕۆح ئاماده‌كارن: به‌و كه‌سانه‌ ده‌گوترێت كه‌ ڕۆح ئاماده‌ ده‌كه‌ن. بڕوانه‌\+xt یه‌كه‌م ساموئێل 28‏:3 و 8‏–9‏\+xt*‏.