عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ته‌نها له‌ شوێنی هه‌ڵبژێردراو خودا بپه‌رستن 
1
ئه‌مه‌ ئه‌و فه‌رز و یاسایانه‌یه‌ كه‌ به‌جێی ده‌هێنن هه‌تا له‌و خاكه‌دا بیكه‌ن كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانتان پێیداون هه‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن به‌ درێژایی ڕۆژانی ژیانتان له‌سه‌ر زه‌وی.
2
هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ به‌ ته‌واوی تێكده‌ده‌ن، كه‌ تێیدا ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی ئێوه‌ ده‌ریانده‌كه‌ن، خوداوه‌نده‌كانیان ده‌په‌رست له‌سه‌ر چیا سه‌ركه‌شه‌كان و له‌سه‌ر گرده‌كان و له‌ژێر هه‌موو دارێكی سه‌وز،
3
قوربانگاكانیشیان تێكده‌ده‌ن، به‌رده‌ ته‌رخانكراوه‌كانیان ده‌شكێنن، ستوونه‌ ئه‌شێراكانیان به‌ ئاگر ده‌سووتێنن، په‌یكه‌ره‌كانی خوداوه‌نده‌كانیان ده‌بڕنه‌وه‌ و له‌و شوێنانه‌دا ناویان ده‌سڕنه‌وه‌.
4
به‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌وان یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ناپه‌رستن،
5
به‌ڵكو ئه‌و شوێنه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان هه‌ڵیده‌بژێرێت له‌نێو هه‌موو هۆزه‌كانتان هه‌تا ناوی خۆی تێدا دابنێت بۆ نیشته‌جێبوونی[a] ، ڕووتان له‌و شوێنه‌ ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وێ ده‌چن.
6
بۆ ئه‌وێ قوربانی سووتاندن و سه‌ربڕاو و ده‌یه‌كه‌كان و به‌خشینی به‌رزكراوه‌ و نه‌زر[b] و به‌خشینی ئازاد[c] و نۆبه‌ره‌ی مانگا و مه‌ڕه‌كانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
7
له‌وێ له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئێوه‌ و خێزانه‌كانتان ده‌خۆن و دڵخۆش ده‌بن به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستتان پێی ده‌گات، وه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به‌ره‌كه‌تداری كردن.
8
ئێوه‌ ئاوا مه‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌ ده‌یكه‌ین، كه‌ هه‌ركه‌سه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌كات كه‌ ڕاسته‌ له‌پێش چاوی،
9
چونكه‌ هێشتا نه‌چوونه‌ته‌ ناو شوێنی حه‌سانه‌وه‌ و میرات كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌تانداتێ.
10
به‌ڵام له‌ ڕووباری ئوردون ده‌په‌ڕنه‌وه‌ و له‌و خاكه‌ نیشته‌جێ ده‌بن كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌تانداتێ به‌ میرات و ئێوه‌ ده‌حه‌سێنێته‌وه‌ له‌ هه‌موو دوژمنه‌كانتان كه‌ له‌ ده‌وروبه‌رتانن و ئینجا به‌ ئاسووده‌یی نیشته‌جێ ده‌بن،
11
ئه‌وا ئه‌و شوێنه‌ی خوداتان هه‌ڵیده‌بژێرێت هه‌تا ناوی له‌وێ بێت، بۆ ئه‌وێ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ هه‌ڵده‌گرن كه‌ من فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م، قوربانی سووتاندن و سه‌ربڕاو و ده‌یه‌كه‌كان و به‌خشینی به‌رزكراوه‌ و هه‌موو هه‌ڵبژێردراوی نه‌زره‌كانتان كه‌ بۆ یه‌زدانی ده‌كه‌ن.
12
له‌وێ له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان دڵخۆش ده‌بن، ئێوه‌ و كوڕ و كچ و خزمه‌تكار و كاره‌كه‌ره‌كانتان، هه‌روه‌ها ئه‌و لێڤییانه‌ش كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌كانتانن، چونكه‌ نه‌ به‌ش و نه‌ میراتیان له‌گه‌ڵتاندا نییه‌.
13
ئاگاداربن قوربانی سووتاندنه‌كانتان پێشكه‌ش مه‌كه‌ن له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌ ده‌یبینن،
14
به‌ڵكو له‌و شوێنه‌ی یه‌زدان هه‌ڵیده‌بژێرێت له‌ یه‌كێك له‌ هۆزه‌كانتان، له‌وێ قوربانی سووتاندنه‌كانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و له‌وێ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ من فه‌رمانتان پێده‌ده‌م.
15
به‌ڵام له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی حه‌زتان بۆی ده‌چێت سه‌رده‌بڕن و گۆشت ده‌خۆن له‌ هه‌موو شارۆچكه‌كانتان به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان كه‌ پێیداون، كه‌سی گڵاو و پاك به‌پێی ڕێوڕه‌سم لێی ده‌خۆن وه‌ك مامز و ئاسك.
16
به‌ڵام خوێن ناخۆن، وه‌ك ئاو ده‌یڕێژنه‌ سه‌ر زه‌وی.
17
بۆتان نییه‌ له‌ شارۆچكه‌كانتاندا ده‌یه‌كی دانه‌وێڵه‌ و شه‌رابی نوێ و زه‌یته‌كه‌تان بخۆن، هه‌روه‌ها له‌ نۆبه‌ره‌ی مانگا و مه‌ڕتان و نه‌ هیچ شتێك له‌ نه‌زره‌كانتان كه‌ نه‌زریان ده‌كه‌ن و له‌ به‌خشینه‌ ئازاد و به‌رزكراوه‌كانتان،
18
به‌ڵكو له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌یخۆن له‌و شوێنه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان هه‌ڵیده‌بژێرێت، خۆتان و كوڕ و كچ و خزمه‌تكار و كاره‌كه‌ره‌كانتان، هه‌روه‌ها لێڤییه‌كانی شارۆچكه‌كانتان، له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریشتان به‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستتان پێی ده‌گات دڵخۆش ده‌بن.
19
ئاگاداربن له‌وه‌ی لێڤی پشت گوێ بخه‌ن به‌ درێژایی ڕۆژانی ژیانتان له‌سه‌ر خاكه‌كه‌تان.
20
كاتێك یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری خۆتان سنووری فراوان كردن وه‌ك له‌گه‌ڵتاندا دوا و ئێوه‌ش گوتتان «گۆشت ده‌خۆین،» چونكه‌ حه‌زتان بۆ گۆشت خواردن چوو، ئه‌وا چه‌ند حه‌زتان بۆی ده‌چێت له‌ گۆشت ده‌خۆن.
21
ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان هه‌ڵیده‌بژێرێت هه‌تا ناوی خۆی لێ دابنێت لێتانه‌وه‌ دوور بوو، ئه‌وه‌ له‌و مانگا و مه‌ڕانه‌ی یه‌زدان پێتانی داوه‌ سه‌ری ببڕن وه‌ك فه‌رمانم پێكردن و له‌ شارۆچكه‌كانتاندا له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی حه‌زتان بۆی چوو بخۆن.
22
وه‌ك چۆن مامز و ئاسك ده‌خورێت ئاوا ده‌یخۆن، كه‌سی گڵاو و پاك به‌پێی ڕێوڕه‌سم وه‌ك یه‌ك لێی ده‌خۆن،
23
به‌ڵام ئاگاداربن خوێن نه‌خۆن، چونكه‌ خوێن ژیانه‌كه‌یه‌، جا ژیانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ گۆشته‌كه‌ مه‌خۆن،
24
نایخۆن، وه‌ك ئاو له‌سه‌ر زه‌وی ده‌یڕێژن،
25
نایخۆن هه‌تا چاكه‌ بێته‌ ڕێی خۆتان و منداڵه‌كانتان له‌دوای خۆتان، چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان ڕاسته‌، ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن.
26
به‌ڵام شته‌ ته‌رخانكراوه‌كانتان كه‌ هی ئێوه‌ن و نه‌زره‌كانتان هه‌ڵده‌گرن و ده‌چنه‌ ئه‌و شوێنه‌ی یه‌زدان هه‌ڵیده‌بژێرێت،
27
جا قوربانی سووتاندنه‌كانتان، گۆشته‌كه‌ و خوێنه‌كه‌ له‌سه‌ر قوربانگای یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌كه‌ن، به‌ڵام قوربانییه‌ سه‌ربڕدراوه‌كانتان، خوێنه‌كه‌ی له‌ته‌نیشتی قوربانگای یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌ڕژێنرێن و گۆشته‌كه‌ش ده‌خۆن،
28
هۆشیار بن هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی من فه‌رمانتان پێده‌ده‌م گوێڕایه‌ڵی بن، هه‌تا بۆ خۆتان و منداڵه‌كانتان له‌دوای خۆتان چاكه‌ بێته‌ ڕێتان هه‌تاهه‌تایه‌، كاتێك ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان چاكه‌ و ڕاسته‌ ده‌یكه‌ن.
29
یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له‌به‌رده‌متاندا ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌ناو ده‌بات كه‌ ئێوه‌ خه‌ریكن بۆیان ده‌چن هه‌تا ده‌ریانبكه‌ن. به‌ڵام كاتێك ئێوه‌ ده‌ریانده‌كه‌ن و له‌ خاكه‌كه‌یان نیشته‌جێ ده‌بن،
30
دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌متان له‌ناوده‌بردرێن، ئاگاداربن له‌وه‌ی نه‌كه‌ونه‌ داوه‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌ خوداوه‌نده‌كانیان پرسیار مه‌كه‌ن: «ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ چۆن خوداوه‌نده‌كانیان ده‌په‌رست؟ ئێمه‌ش ئاوا ده‌كه‌ین.»
31
بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئاوا مه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی قێزه‌ونه‌ له‌لای یه‌زدان له‌وه‌ی ڕقی لێیه‌تی بۆ خوداوه‌نده‌كانیان كردووه‌، چونكه‌ ته‌نانه‌ت كوڕان و كچانی خۆشیان به‌ ئاگر سووتاندووه‌ بۆ خوداوه‌نده‌كانیان.
32
هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی كه‌ فه‌رمانم پێكردن، ئاگاداربن بیكه‌ن، نه‌ بۆی زیاد بكه‌ن و نه‌ لێی كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
  1. a. 12‏:5 هه‌تا سه‌رده‌می حه‌زره‌تی سلێمان، په‌رستگایه‌ك بۆ یه‌زدان دروستنه‌كرابوو. بڕوانه‌ \+xt یه‌كه‌م پوخته‌ی مێژوو 17‏:5‏\+xt*‏.
  2. b. 12‏:6 نه‌زر: داوا له‌ خودا ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كارێك و پابه‌ند ده‌كرێت به‌ مه‌رجێكه‌وه‌. ئه‌گه‌ر خودا ئه‌و كاره‌ بكات، ئه‌وا ده‌رئه‌نجام ئه‌میش ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ده‌دات كه‌ پێیه‌وه‌ پابه‌ندی كردووه‌. بڕوانه‌ \+xt سه‌رژمێری 21‏:2‏\+xt*‏.
  3. c. 12‏:6 به‌خشینی ئازاد: بڕوانه‌ \+xt ده‌رچوون 35‏:29 و 36‏:3.‏\+xt*‏