عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
نووسراوه‌كه‌ی سه‌ر دیوار 
1
بێلشه‌سری پاشا خوانێكی گه‌وره‌ی بۆ هه‌زار گه‌وره‌ پیاوه‌كه‌ی سازكرد و شه‌رابی له‌گه‌ڵیان خوارده‌وه‌.
2
له‌و كاته‌ی كه‌ بێلشه‌سر شه‌رابه‌كه‌ی ده‌نۆشی فه‌رمانی دا ئه‌و قاپوقاچاغه‌ زێڕ و زیوه‌ بهێنن كه‌ نه‌بوخودنه‌سری باوكی[a] له‌و په‌رستگایه‌ی له‌ ئۆرشه‌لیمه‌ ده‌ریهێنابوون، بۆ ئه‌وه‌ی پاشا و گه‌وره‌ پیاو و ژن و كه‌نیزه‌كانی پێی بخۆنه‌وه‌.
3
ئینجا ئه‌و قاپوقاچاغه‌ زێڕه‌یان هێنا كه‌ له‌ په‌رستگای ماڵی خودا له‌ ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ ده‌رهێنرابوو، پاشا و گه‌وره‌ پیاو و ژن و كه‌نیزه‌كانی پێیان خوارده‌وه‌.
4
شه‌رابیان ده‌خوارده‌وه‌ و ستایشی خوداوه‌نده‌ زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و به‌ردینه‌كانیان ده‌كرد.
5
له‌ناكاو په‌نجه‌كانی ده‌ستێكی مرۆڤانه‌ ده‌ركه‌وت و له‌سه‌ر گه‌چی دیواره‌كه‌ی كۆشكی پاشا له‌ته‌نیشت چرادانه‌كه‌ ده‌ستی به‌ نووسین كرد، پاشاش ته‌ماشای ده‌سته‌كه‌ی كرد كه‌ ده‌ینووسی.
6
ئینجا ڕه‌نگی پاشا په‌ڕی و بیركردنه‌وه‌كانی تۆقاندیان و قاچه‌كانی هێزیان لێ برا و ئه‌ژنۆكانی كه‌وتنه‌ له‌رزین.
7
پاشا به‌ ده‌نگی به‌رز هاواری كرد كه‌ ئه‌فسونگه‌ر و ئه‌ستێره‌ناس و فاڵگره‌وه‌كان بهێننه‌ ژووره‌وه‌. پاشا به‌م دانایانه‌ی بابلی گوت: «هه‌ر پیاوێك ئه‌و نووسینه‌ بخوێنێته‌وه‌ و بۆم لێكبداته‌وه‌، ئه‌وا جلی ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی له‌به‌ر ده‌كرێت، ملوانكه‌ی زێڕیش له‌ ملی ده‌كرێت و له‌ پاشایه‌تییه‌كه‌دا ده‌بێته‌ سێیه‌م ده‌سه‌ڵاتدار.»
8
ئینجا هه‌موو داناكانی پاشا چوونه‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام نه‌یانتوانی نووسینه‌كه‌ بخوێننه‌وه‌ و بۆ پاشا لێكی بده‌نه‌وه‌.
9
له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێلشه‌سر زۆر ترسا و ڕه‌نگی گۆڕا و گه‌وره‌ پیاوه‌كانیش شڵه‌ژان.
10
به‌ڵام شاژنی دایك له‌به‌ر ده‌نگی پاشا و گه‌وره‌ پیاوانی چووه‌ هۆڵی خوانه‌كه‌، شاژن به‌ پاشای گوت: «ئه‌ی پاشا، هه‌تاهه‌تایه‌ هه‌ر بژی! با بیركردنه‌وه‌كانت نه‌تترسێنن و ڕه‌نگت نه‌گۆڕێت!
11
له‌ پاشایه‌تییه‌كه‌تدا پیاوێك هه‌یه‌ ڕۆحی خودا پیرۆزه‌كانی تێدایه‌، له‌ سه‌رده‌می باوكت ڕووناكبیری و زیره‌كی و داناییه‌كی وه‌ك دانایی خوداوه‌نده‌كانی تێدا به‌دی كراوه‌. نه‌بوخودنه‌سری پاشای باوكت كردی به‌ گه‌وره‌ی جادووگه‌ر و ئه‌فسونگه‌ر و ئه‌ستێره‌ناس و فاڵگره‌وه‌كان.
12
ئه‌و پیاوه‌ دانیاله‌، كه‌ پاشا ناوی لێناوه‌ بێلته‌شه‌سر، كه‌ ڕۆحێكی ته‌واو و زانین و زیره‌كی و لێكدانه‌وه‌ی خه‌ون و هه‌ڵهێنانی مه‌ته‌ڵ و چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفتی تێدا بینراوه‌. با ئێستا دانیال بانگ بكرێت و لێكی بداته‌وه‌.»
13
ئینجا دانیال هێنرایه‌ به‌رده‌م پاشا، پاشاش پێی گوت: «ئایا تۆ ئه‌و دانیاله‌ی كه‌ له‌ نه‌وه‌ ڕاپێچكراوه‌كانی یه‌هودایت، ئه‌وه‌ی پاشای باوكم له‌ یه‌هوداوه‌ هێنای؟
14
بیستوومه‌ كه‌ ڕۆحی خوداوه‌نده‌كان و ڕووناكبیری و زیره‌كی و دانایی ته‌واوت تێدایه‌.
15
ئێستاش دانا و ئه‌فسونگه‌ره‌كان بۆ به‌رده‌مم هێنرانه‌ ژووره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ بخوێننه‌وه‌ و پێم بڵێن مه‌به‌ستی چییه‌، به‌ڵام نه‌یانتوانی لێكی بده‌نه‌وه‌.
16
من بیستوومه‌ كه‌ تۆ ده‌توانیت شت لێكبده‌یته‌وه‌ و نهێنییه‌ شاراوه‌كان ئاشكرا بكه‌یت. ئه‌گه‌ر ئێستا توانیت ئه‌و نووسینه‌ بخوێنیته‌وه‌ و بۆم لێكبده‌یته‌وه‌، ئه‌وا جلی ڕه‌نگ ئه‌رخه‌وانیت له‌به‌ر ده‌كرێت و ملوانكه‌ی زێڕیش له‌ ملت ده‌كرێت و له‌ پاشایه‌تییه‌كه‌دا ده‌بیته‌ سێیه‌م ده‌سه‌ڵاتدار.»
17
دانیالیش وه‌ڵامی پاشای دایه‌وه‌: «با دیارییه‌كانت بۆ خۆت بن و پاداشته‌كانت به‌ كه‌سێكی دیكه‌ بده‌، به‌ڵام من نووسینه‌كه‌ بۆ پاشا ده‌خوێنمه‌وه‌ و بۆی لێكده‌ده‌مه‌وه‌.
18
«ئه‌ی پاشا، خودای هه‌ره‌به‌رز پاشایه‌تی و گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندی و هێزی دایه‌ نه‌بوخودنه‌سری باوكت.
19
به‌هۆی ئه‌و گه‌وره‌ییه‌ی كه‌ پێیدا، هه‌موو گه‌لان و نه‌ته‌وه‌كان و خه‌ڵكی هه‌موو زمانه‌كان له‌به‌رده‌می ده‌تۆقین و ده‌له‌رزین. ئه‌وه‌ی ویستی كوشتی و ئه‌وه‌ی ویستی به‌ زیندوویی هێشتییه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ویستی به‌رزی كرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ی ویستی نزمی كرده‌وه‌.
20
به‌ڵام كاتێك دڵی به‌ فیز بوو و كه‌لله‌ ڕه‌ق بوو، له‌ ته‌ختی پاشایه‌تی هێنرایه‌ خواره‌وه‌ و شكۆیه‌كه‌ی لێسه‌نرایه‌وه‌.
21
له‌نێو خه‌ڵكدا ده‌ركرا و مێشكی وه‌ك مێشكی ئاژه‌ڵی لێهات، له‌گه‌ڵ كه‌ره‌كێوی ده‌ژیا و وه‌ك گا گژوگیای ده‌خوارد، له‌شی به‌ شه‌ونمی ئاسمان ته‌ڕبوو، هه‌تا دانی به‌وه‌دا نا كه‌ خودای هه‌ره‌به‌رز ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر پاشایه‌تی مرۆڤدا هه‌یه‌، ده‌یدات به‌وه‌ی خواستی خۆیه‌تی.
22
«به‌ڵام تۆ ئه‌ی بێلشه‌سری كوڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مه‌ت زانی، خۆتت نزم نه‌كردووه‌ته‌وه‌.
23
به‌ڵكو خۆتت له‌ په‌روه‌ردگاری ئاسمان به‌ به‌رزتر زانی، قاپوقاچاغه‌كانی په‌رستگاكه‌ی ئه‌ویان هێنایه‌ به‌رده‌مت و تۆش خۆت و گه‌وره‌ پیاوان و ژنه‌كانت و كه‌نیزه‌كانت تێیاندا شه‌رابتان خوارده‌وه‌. ستایشی بته‌ زێڕ و زیو و بڕۆنز و ئاسن و دار و به‌رده‌كانت كرد، كه‌ نابینن و تێناگه‌ن و نازانن. به‌ڵام خودا ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌ی تۆ و هه‌موو ڕێگاكانت به‌ ده‌ستی ئه‌وه‌، ئه‌وت شكۆدار نه‌كرد.
24
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ده‌سته‌ له‌لای ئه‌وه‌وه‌ نێردرا و ئه‌م نووسینه‌ی نووسی.
25
«ئه‌مه‌ ئه‌و نووسینه‌یه‌ كه‌ نووسراوه‌:
مه‌نێ[b] ، مه‌نێ، ته‌قێل[c] و په‌رسین[d] .
26
«ئه‌مه‌ش لێكدانه‌وه‌ی وشه‌كانه‌:
مه‌نێ: خودا ڕۆژانی پاشایه‌تییه‌كه‌ی تۆی ژمارد و كۆتایی پێ هێنا.
27
ته‌قێل: به‌ ته‌رازووه‌كان كێشرایت و نه‌قوستان ده‌رچوویت.
28
په‌رس: پاشایه‌تییه‌كه‌ت دابه‌ش كرا و درایه‌ ماد و فارس.»
29
ئینجا بێلشه‌سر فه‌رمانی دا جلی ڕه‌نگی ئه‌رخه‌وانی له‌به‌ر دانیال بكه‌ن و ملوانكه‌ی زێڕیش له‌ ملی بكه‌ن و جاڕبده‌ن كه‌ له‌ پاشایه‌تییه‌كه‌دا بووه‌ سێیه‌م ده‌سه‌ڵاتدار.
30
هه‌ر له‌و شه‌وه‌دا بێلشه‌سری پاشای بابلییه‌كان كوژرا،
31
داریوشی ماد له‌ ته‌مه‌نی شه‌ست و دوو ساڵیدا ده‌ستی به‌سه‌ر پاشایه‌تییه‌كه‌دا گرت.
  1. a. 5‏:2 باوك: ده‌شێت باپیره‌ گه‌وره‌ی بێت.
  2. b. 5‏:25 واته‌ ژمێردراوه‌.
  3. c. 5‏:25 به‌ واتای شاقل یان كێشراو دێت.
  4. d. 5‏:25 كۆی (په‌رس)، به‌ واتای نیوه‌ شاقل یان خاكی فارس یان دابه‌شكراو دێت.