عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- خه‌ونی نه‌بوخودنه‌سر
- 1
- نه‌بوخودنه‌سر پاشا له ساڵی دووه‌می پاشایه‌تییه‌كه‌ی چه‌ند خه‌ونێكی بینی كه بووه هۆی بێزاربوونی و خه‌وی لێ زڕا.
- 2
- جا پاشا فه‌رمانی دا جادووگه‌ر و ئه‌فسونگه‌ر و به‌خت خوێنه‌وه‌ره‌وه و ئه‌ستێره‌ناسه‌كان بانگ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێی بڵێن كه چ خه‌ونێكی بینیوه. كاتێك هاتن و له‌به‌رده‌م پاشادا وه‌ستان،
- 3
- پاشا پێی گوتن: «خه‌ونێكم بینیوه هه‌راسانی كردووم و ده‌مه‌وێ بزانم لێكدانه‌وه‌كه‌ی چییه.»
- 4
- ئه‌ستێره‌ناسه‌كان به زمانی ئارامی به پاشایان گوت: «ئه‌ی پاشا، هه‌تاهه‌تایه بژیت! خه‌ونه‌كه به به‌نده‌كانت بڵێ هه‌تا بۆت لێكبده‌ینه‌وه.»
- 5
- پاشا وه‌ڵامی ئه‌ستێره‌ناسه‌كانی دایه‌وه: «ئه‌وه بڕیاری كۆتایی منه: ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كه و لێكدانهوهكهیم پێ نه‌ڵێن، پارچه‌پارچه ده‌كرێن و ماڵه‌كانتان ده‌بێته كه‌لاوه.
- 6
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كه‌تان پێ گوتم و لێكتاندایهوه، له منه‌وه دیاری و پاداشت و ڕێزێكی گه‌وره‌تان ده‌ست ده‌كه‌وێت. كه‌واته خه‌ونه‌كه‌م پێ بڵێن و بۆم لێكبده‌نه‌وه.»
- 7
- دووباره وه‌ڵامیان دایه‌وه: «با پاشا خه‌ونه‌كه به به‌نده‌كانی بڵێت هه‌تا بۆت لێكبده‌ینه‌وه.»
- 8
- ئینجا پاشا وه‌ڵامی دایه‌وه: «من له‌وه دڵنیام ئێوه ده‌تانه‌وێت كات به‌ده‌ستبهێنن، چونكه ده‌زانن ئه‌وه بڕیاری كۆتایی منه:
- 9
- ئه‌گه‌ر خه‌ونه‌كه‌م پێ نه‌ڵێن، یه‌ك سزاتان هه‌یه. ئێوه له‌سه‌ر درۆ و قسه‌ی پووچ ڕێككه‌وتوون هه‌تا له‌به‌رده‌مم بیڵێن، هه‌تا بارودۆخه‌كه ده‌گۆڕێت. له‌به‌ر ئه‌وه خه‌ونه‌كه‌م پێ بڵێن، ئینجا من ئه‌وه ده‌زانم كه ئێوه ده‌توانن خه‌ونه‌كه‌م بۆ لێكبده‌نه‌وه.»
- 10
- ئهستێرهناسهكانیش وه‌ڵامی پاشایان دایه‌وه: «هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر زه‌وی نییه ئه‌م داوایه‌ی پاشا جێبه‌جێ بكات! هه‌رگیز هیچ پاشایه‌كی گه‌وره‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات شتێكی وای له جادووگه‌ر و ئه‌فسونگه‌ر و ئه‌ستێره‌ناس داوا نه‌كردووه.
- 11
- ئه‌وه‌ی كه پاشا داوای ده‌كات زۆر قورسه. هیچ كه‌س ناتوانێت بۆ پاشا ئاشكرای بكات، جگه له خوداوه‌نده‌كان، ئه‌وانیش نشینگه‌یان له‌گه‌ڵ مرۆڤدا نییه.»
- 12
- ئه‌وه پاشای زۆر تووڕه كرد و ڕقی هه‌ستا، فه‌رمانی دا هه‌موو داناكانی بابل له‌ناوببردرێن.
- 13
- ئینجا فه‌رمان ده‌رچوو بۆ كوشتنی داناكان، به‌دوای دانیال و هاوڕێكانیشیدا هاتن بۆ ئه‌وه‌ی بیانكوژن.
- 14
- كاتێك ئهریۆكی سه‌رۆكی پاسه‌وانانی پاشا چوو بۆ ئه‌وه‌ی داناكانی بابل بكوژێت، دانیال به دانایی و ڕێزه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد،
- 15
- له فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانانی پرسی: «بۆچی فه‌رمانه‌كه‌ی پاشا ئه‌وه‌نده تونده؟» ئهریۆكیش بابه‌ته‌كه‌ی بۆ دانیال ڕوونكرده‌وه.
- 16
- لێره‌دا دانیال چووه ژووره‌وه و داوای له پاشا كرد كاتی پێبدات، بۆ ئه‌وه‌ی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه بۆ پاشا ده‌ربخات.
- 17
- ئینجا دانیال گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی و بابه‌ته‌كه‌ی له هاوڕێیه‌كانی گه‌یاند، له حه‌نه‌نیا و میشائیل و عه‌زه‌ریا،
- 18
- بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م نهێنییه داوای به‌زه‌یی له خودای ئاسمان بكه‌ن، هه‌تا خۆی و هاوڕێیه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م داناكانی بابل له‌ناونه‌چن.
- 19
- له شه‌ودا، به بینینێك نهێنییه‌كه بۆ دانیال ئاشكرا كرا، دانیالیش ستایشی خودای ئاسمانی كرد،
- 20
- گوتی:
«ستایش بۆ ناوی خودا له ئه‌زه‌له‌وه و بۆ هه‌تاهه‌تایه،
چونكه دانایی و توانا هی ئه‌وه. - 21
- ئه‌و كات و ساته‌كان ده‌گۆڕێت،
پاشایان لاده‌دات و پاشایان داده‌نێت،
دانایی به داناكان ده‌به‌خشێت و
زانایان فێری تێگه‌یشتن ده‌كات. - 22
- ئه‌و قووڵایی و نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات،
ئه‌و ده‌زانێت چی له تاریكی‌دا شاردراوه‌ته‌وه،
ڕووناكی له‌لای ئه‌و نیشته‌جێیه. - 23
- ئه‌ی خودای باوباپیرانم، سوپاس و ستایشی تۆ ده‌كه‌م:
تۆ دانایی و هێزت پێدام،
تۆ وات كرد ئه‌وه‌ی داوامان لێ كردی له‌لای منه‌وه زانراو بێت،
تۆ وات كرد ئێمه خه‌ونه‌كه‌ی پاشا بزانین.» - دانیال خه‌ونه‌كه‌ی لێكده‌داته‌وه
- 24
- دوای ئه‌وه دانیال چوو بۆ لای ئهریۆك، ئه‌وه‌ی پاشا ده‌ستنیشانی كرد بۆ له‌ناوبردنی داناكانی بابل، پێ گوت: «داناكانی بابل له‌ناومه‌به. بمبه لای پاشا، من خه‌ونه‌كه‌ی بۆ لێكده‌ده‌مه‌وه.»
- 25
- ئینجا ئهریۆك به په‌له دانیالی برده لای پاشا و گوتی: «پیاوێكم له نه‌وه ڕاپێچكراوهكانی یه‌هودا دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌توانێت واتای خه‌ونه‌كه به پاشا بڵێت.»
- 26
- پاشا له دانیالی پرسی، كه ناوی بێلته‌شه‌سر بوو: «ئایا ده‌توانی ئه‌و خه‌ونه‌م پێ بڵێی كه بینیومه و هه‌روه‌ها لێكی بده‌یته‌وه؟»
- 27
- دانیال وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌و نهێنییه‌ی پاشا داوای كردووه نه دانا و نه ئه‌فسونگه‌ر و نه جادووگه‌ر و نه فاڵگره‌وه ناتوانن بۆ پاشا لێكی بده‌نه‌وه.
- 28
- به‌ڵام خودایه‌ك له ئاسمان هه‌یه نهێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و به نه‌بوخودنه‌سری پاشای ڕاگه‌یاند له ڕۆژانی داهاتوودا چی ده‌بێت. كاتێك تۆ له‌سه‌ر جێگاكه‌ت بووی، ئه‌مه بوو ئه‌و خه‌ون و بینینه‌ی هاته ناو مێشكت:
- 29
- «ئه‌ی پاشا، كاتێك تۆ له‌سه‌ر جێگاكه‌ت ڕاكشابووی، بیرت به لای داهاتوودا چوو، ئاشكراكه‌ری نهێنییه‌كان بۆی ده‌رخستی چی ڕووده‌دات.
- 30
- سه‌باره‌ت به منیش، ئه‌و نهێنییه بۆ من ئاشكرا كرا، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من داناییه‌كی گه‌وره‌ترم هه‌بێت له‌نێو پیاوه‌كانی دیكه، به‌ڵكو بۆ تۆ، ئه‌ی پاشا، تاكو لێكدانه‌وه‌كه‌ی بزانیت و هه‌روه‌ها له بیركردنه‌وه‌كانت تێبگه‌یت.
- 31
- «ئه‌ی پاشا، تۆ ته‌ماشات كرد و په‌یكه‌رێكی گه‌وره‌ت له‌به‌رده‌مت بینی، په‌یكه‌رێكی زۆر گه‌وره و دره‌وشاوه، دیمه‌نی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو.
- 32
- سه‌ری په‌یكه‌ره‌كه له زێڕی بێگه‌رد بوو، سنگ و قۆڵه‌كانی له زیو بوو، سك و ڕانه‌كانی له بڕۆنز بوو،
- 33
- قاچه‌كانی له ئاسن بوون و پێیه‌كانی به‌شێكی له ئاسن و به‌شێكیشی له قوڕی سووركراوه بوو.
- 34
- كاتێك ته‌ماشات ده‌كرد، به‌ردێك بڕایه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی مرۆڤی به‌ركه‌وێت، له پێیه‌كانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی دا كه له ئاسن و قوڕی سووركراوه بوون و وردوخاشی كردن.
- 35
- ئینجا ئاسن و قوڕه سووركراوهكه و بڕۆنز و زیو و زێڕه‌كه پێكه‌وه وردوخاش بوون و وه‌ك پووشی سه‌ر جۆخینیان[a] لێهات له هاویندا، با هه‌ڵیگرت به‌بێ ئه‌وه‌ی شوێنه‌واری بمێنێت. به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌ی له په‌یكه‌ره‌كه‌ی دا، بوو به كێوێكی گه‌وره و هه‌موو زه‌وی گرته‌وه[b] .
- 36
- «ئه‌مه خه‌ونه‌كه بوو، ئێستاش با بۆ پاشا لێكی بده‌ینه‌وه.
- 37
- تۆ، ئه‌ی پاشا، پاشای پاشایانی. خودای ئاسمان پاشایه‌تی و ده‌سه‌ڵات و توانا و ڕێزی پێ به‌خشیویت.
- 38
- مرۆڤ و گیانله‌به‌ری ده‌شتوده‌ر و باڵنده‌ی ئاسمان له‌ژێر ده‌ستی تۆن، له هه‌ركوێیه‌ك بن، تۆی به‌سه‌ر هه‌موویاندا زاڵ كردووه. تۆ ئه‌م سه‌ره‌ی كه له زێڕه.
- 39
- «پاش تۆ، پاشایه‌تییه‌كی دیكه هه‌ڵده‌ستێته‌وه، پایه‌ی له تۆ نزمتره، دوای ئه‌وه سێیه‌م پاشایه‌تی له بڕۆنزه، به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا زاڵ ده‌بێت.
- 40
- پاشان پاشایه‌تی چواره‌م دێت، وه‌ك ئاسن ڕه‌قه، چونكه ئاسن ده‌كوتێت و هه‌موو شتێك وردوخاش ده‌كات، وه‌ك ئه‌و ئاسنه‌ی تێكده‌شكێنێت، ئه‌میش هه‌موو ئه‌وانی دیكه وردوخاش ده‌كات و تێكیان ده‌شكێنێت.
- 41
- هه‌روه‌ك بینیت پێیه‌كان و په‌نجه‌كان به‌شێكیان له قوڕی سووركراوه و به‌شێكیان له ئاسن بوون، پاشایه‌تییه‌كه به‌م شێوه‌یه دابه‌شكراو ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ندێك هێزی ئاسنی تێدا ده‌بێت، هه‌روه‌ك بینیت ئاسنه‌كه تێكه‌ڵ به قوڕی سووركراوه بوو.
- 42
- هه‌روه‌ك په‌نجه‌ی پێیه‌كان به‌شێكیان له ئاسن و به‌شێكیان له قوڕی سووركراوه بوو، جا به‌شێك له پاشایه‌تییه‌كه به‌هێز و به‌شێكیش ناسك ده‌بێت.
- 43
- هه‌روه‌ك بینیت ئاسنه‌كه تێكه‌ڵ به قوڕه سووركراوهكه بوو، ئینجا ئه‌وان تێكه‌ڵ به وه‌چه‌ی خه‌ڵكی ده‌بن، به‌ڵام ئه‌مه به ئه‌وه‌وه نانووسێت، هه‌روه‌ك ئاسن تێكه‌ڵ به قوڕ نابێت.
- 44
- «له سه‌رده‌می ئه‌م پاشایانه‌دا خودای ئاسمان پاشایه‌تییه‌ك داده‌مه‌زرێنێت كه هه‌رگیز له‌ناوناچێت، بۆ گه‌لی دیكه به‌جێناهێڵدرێت، هه‌موو ئه‌و پاشایه‌تییانه وردوخاش ده‌كات و كۆتاییان پێده‌هێنێت، ئه‌و هه‌تاهه‌تایه به چه‌سپاوی ده‌مێنێته‌وه.
- 45
- ئه‌مه واتای بینینه‌یه كه به‌ردێك له چیاوه بڕا، به‌ڵام به ده‌ستی مرۆڤ نا، ئاسن و بڕۆنز و قوڕی سووركراوه و زێڕ و زیوه‌كه‌ی وردوخاش كرد.
«خودای گه‌وره ئه‌وه‌ی به پاشا نیشاندا كه له داهاتوودا ڕووده‌دات. خه‌ونه‌كه ڕاسته و لێكدانهوهكهشی جێی متمانه‌یه.» - 46
- ئینجا نه‌بوخودنه‌سر به‌سه‌ر ڕوویدا كه‌وت و كڕنۆشی بۆ دانیال برد، فه‌رمانی دا دیاری و بخووری پێشكه‌ش بكه‌ن.
- 47
- پاشا به دانیالی گوت: «به‌ڕاستی خودای ئێوه خودای خودایانه و گه‌وره‌ی پاشایانه و ئاشكراكه‌ری نهێنییه‌كانه، چونكه تۆ توانیت ئه‌م نهێنییه ئاشكرا بكه‌یت.»
- 48
- ئینجا پاشا دانیالی له پله‌یه‌كی به‌رز دانا و دیاری زۆری پێ به‌خشی. ده‌سه‌ڵاتی پێدا به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی بابل و كردییه سه‌رۆكی هه‌موو داناكان.
- 49
- سه‌رباری ئه‌مه‌ش، له‌سه‌ر داوای دانیال پاشا شه‌دره‌خ و مێشه‌خ و عه‌بێدنه‌گۆی ده‌ستنیشان كرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی بابل، به‌ڵام دانیال خۆی له دیوانی پاشا مایه‌وه.
- a. 2:35 جۆخین یان سه‌رخه‌رمان ئه‌و زه‌وییه تهرخانكراوهیه كه له‌لایه‌ن وه‌رزێر و جوتیاره‌وه به‌كارهێنراوه بۆ كوتانی دانه‌وێڵه له‌سه‌ری له‌دوای كۆكردنه‌وه‌ی له كێڵگه.
- b. 2:35 عیبری: هه‌موو زه‌وی پڕكرده‌وه.