عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌ی گه‌وره‌كان، له‌گه‌ڵ كۆیله‌كان دادپه‌روه‌ر و یه‌كسان بن، بزانن ئێوه‌ش گه‌وره‌تان هه‌یه له ئاسمان.
- هاندان بۆ نوێژكردن
- 2
- په‌یوه‌ست بن به نوێژكردنهوه، به سوپاسه‌وه شه‌واره‌ی لێ بگرن.
- 3
- بۆ ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن كه خودا ده‌رگایه‌كمان بۆ بكاته‌وه بۆ په‌یامه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی نهێنی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش گیراوم،
- 4
- تاكو ئاشكرای بكه‌م وه‌ك پێویسته بدوێم.
- 5
- به دانایی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ڕه‌فتار بكه‌ن، كات بقۆزنه‌وه.
- 6
- قسه‌تان هه‌رده‌م پڕبێت له نیعمه‌ت، به خوێ سوێر كرابێت، تاكو بزانن چۆن پێویسته وه‌ڵامی هه‌ركه‌سێك بده‌نه‌وه.
- سڵاوی كۆتایی
- 7
- تیخیكۆس هه‌موو هه‌واڵێكی منتان ده‌داتێ، برایه‌كی خۆشه‌ویست و خزمه‌تكارێكی دڵسۆز كه به‌هۆی یه‌كبوونمان له‌گه‌ڵ مه‌سیحی باڵاده‌ست شان به شانی ئێمه خزمه‌تی مه‌سیح ده‌كات.
- 8
- به تایبه‌تی بۆ ئه‌مه ناردمه لاتان، تاكو هه‌واڵی ئێمه بزانن و وره‌تان به‌رز بكاته‌وه،
- 9
- له‌گه‌ڵ ئۆنسیمۆسی برای خۆشه‌ویست و دڵسۆز، ئه‌وه‌ی له خۆتانه، ئه‌وان هه‌واڵی هه‌موو شتێكی ئێره‌تان ده‌ده‌نێ.
- 10
- ئه‌ریستارخۆسی هاوڕێی به‌ندیێتیم سڵاوتان لێده‌كات، مه‌رقۆسی ئامۆزای به‌رناباسیش. ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌تان وه‌رگرتووه. ئه‌گه‌ر هاته لاتان پێشوازیی لێ بكه‌ن.
- 11
- هه‌روه‌ها عیسا كه به یوستۆس ناوده‌بردرێت، ئه‌ویش سڵاوی بۆتان هه‌یه. ته‌نها ئه‌مانه له‌نێوان هاوكارانم بۆ شانشینی خودا له جولهكهكانن[a] ، ئه‌وانه‌ی بوونه هانده‌رم.
- 12
- ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح، ئه‌ویش له خۆتانه و سڵاوتان لێده‌كات، هه‌رده‌م له نوێژه‌كانیدا له پێناوتاندا تێده‌كۆشێت، تاكو له ته‌واویدا بچه‌سپێن و ته‌واو دڵنیا بن له هه‌موو خواستی خودا.
- 13
- شایه‌تیی بۆ ده‌ده‌م كه زۆر ماندوو ده‌بێت بۆ ئێوه و ئه‌وانه‌ی له شاره‌كانی لاودیكییان و هیراپۆلیسن.
- 14
- لۆقای پزیشكی خۆشه‌ویست و دیماس سڵاوتان لێده‌كه‌ن.
- 15
- سڵاو بكه‌ن له خوشكان و برایانی لاودیكییا و نیمفاس[b] و ئه‌و كڵێسایه‌ی له ماڵه‌كه‌یه‌تی.
- 16
- كاتێك ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ خوێنرایه‌وه، وابكه‌ن له كڵێسای لاودیكییه‌كانیش بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه‌ی هی لاودیكییاشه ئێوه بیخوێننه‌وه.
- 17
- به ئه‌رخیپۆس بڵێن: «سه‌یری ئه‌و خزمه‌ته بكه كه له مه‌سیحی باڵاده‌سته‌وه وه‌رتگرتووه، تاكو ته‌واوی بكه‌یت.»
- 18
- من پۆڵسم، سڵاوه‌كه ده‌ستخه‌تی خۆمه. یادی كۆته‌كانم بكه‌ن. نیعمه‌ت له‌گه‌ڵتان بێت.