عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- باوه‌ڕدار و مه‌سیح
- 1
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا هه‌ستێنرانه‌وه، كه‌واته بۆ ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه كۆشش بكه‌ن، له‌وێ مه‌سیح له ده‌سته‌ڕاستی خودا دانیشتووه.
- 2
- بایه‌خ به‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه بده‌ن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین،
- 3
- چونكه ئێوه مردن، ژیانیشتان له‌گه‌ڵ مه‌سیح له خودادا شاردراوه‌ته‌وه.
- 4
- كاتێك مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانتانه، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون.
- 5
- كه‌واته ئاره‌زووه دنیاییهكانتان بمرێنن: داوێنپیسی، گڵاوی، هه‌وه‌س، ئاره‌زووی به‌د، چاوبرسیێتی كه جۆرێكه له بتپه‌رستی،
- 6
- به‌هۆیانه‌وه تووڕه‌یی خودا دێته سه‌ر یاخیبووان.
- 7
- ئێوه‌ش جاران ئاوا هه‌ڵسوكه‌وتتان ده‌كرد، كاتێك تێیاندا ده‌ژیان.
- 8
- به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه فڕێبده‌ن: هه‌ڵچوون، تووڕه‌یی، قین، بوختان، قسه‌ی ناشیرین له زارتان.
- 9
- له‌گه‌ڵ یه‌كتری درۆ مه‌كه‌ن، چونكه مرۆڤه كۆنه‌كه و كرده‌وه‌كانتان داكه‌ندووه و
- 10
- مرۆڤێكی نوێتان له‌به‌ركردووه، ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی وێنه‌ی به‌دیهێنه‌ره‌كه‌ی به ناسینی نوێ بووه‌ته‌وه.
- 11
- له‌وێدا جوله‌كه و ناجوله‌كه نییه، خهتهنهكراو و خه‌ته‌نه نه‌كراو، به‌ربه‌ری[a] و سكیسی[b] ، كۆیله و ئازاد نییه، به‌ڵكو مه‌سیح هه‌موو شتێكه و له هه‌مووتاندایه.
- باوه‌ڕدار و كڵێسا
- 12
- بۆیه، ئێوه كه گه‌لی پیرۆز و خۆشه‌ویست و هه‌ڵبژێردراوی خودان، میهره‌بانی و نیانی و بێفیزی و دڵنه‌رمی و ئارامگرتن له‌به‌ر بكه‌ن.
- 13
- به‌رگه‌ی یه‌كتری بگرن، ئه‌گه‌ر یه‌كێك سكاڵای له‌سه‌ر یه‌كێك هه‌بوو، گه‌ردنی یه‌كتری ئازاد بكه‌ن. وه‌ك مه‌سیحی باڵاده‌ست لێتان خۆش‌بوو، ئێوه‌ش لێیان خۆشبن.
- 14
- له سه‌رووی هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه خۆشه‌ویستی له‌به‌ر بكه‌ن، كه له یه‌كێتییه‌كی ته‌واودا هه‌موویان ده‌به‌ستێته‌وه.
- 15
- با ئاشتی مه‌سیح حوكمی دڵتان بكات، كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كران له یه‌ك له‌شدا، هه‌روه‌ها سوپاسگوزار بن.
- 16
- با په‌یامی مه‌سیح به ده‌وڵه‌مه‌ندی له ئێوه‌دا نیشته‌جێ بێت، به‌وپه‌ڕی دانایی یه‌كتری فێر بكه‌ن و ئاگادار بكه‌نه‌وه، به زه‌بوور و سروود و گۆرانی ڕۆحی به سوپاسگوزاری له دڵتان‌دا گۆرانی بۆ خودا بڵێن.
- 17
- هه‌ر شتێك ده‌ڵێن و ده‌یكه‌ن، هه‌مووی به ناوی عیسای خاوه‌ن شكۆوه بیكه‌ن، له ڕێگه‌ی عیساوه سوپاسی خودای باوك بكه‌ن.
- باوه‌ڕدار و خێزان
- 18
- ئه‌ی ژنه‌كان، ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن، وه‌ك له شوێنكه‌وتووی مه‌سیح ده‌وه‌شێته‌وه.
- 19
- ئه‌ی مێرده‌كان، ژنه‌كانتان خۆشبوێ، له‌گه‌ڵیان ڕه‌ق مه‌بن.
- 20
- ئه‌ی منداڵان، له هه‌موو شتێك‌دا گوێڕایه‌ڵی دایك و باوكتان بن، چونكه ئه‌مه جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆیه.
- 21
- ئه‌ی باوكه‌كان، منداڵه‌كانتان تووڕه مه‌كه‌ن، نه‌وه‌ك نا‌ئومێد بن.
- باوه‌ڕدار له كاركردن
- 22
- ئه‌ی كۆیله‌كان، له هه‌موو شتێك‌دا گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانی ئه‌م جیهانه‌تان بن، نه‌ك ته‌نها ئه‌و كاته‌ی كه چاودێریتان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێتان ڕازی بن به‌ڵكو دڵسۆزانه چونكه ئێوه له مه‌سیحی گه‌وره‌كه‌تان ده‌ترسن.
- 23
- هه‌ر چییه‌ك ده‌كه‌ن، به دڵ بیكه‌ن، وه‌ك بۆ مه‌سیح بێت، نه‌ك بۆ خه‌ڵكی،
- 24
- بزانن له‌لایه‌ن مه‌سیحه‌وه پاداشتی میرات وه‌رده‌گرن، چونكه خزمه‌تی مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ ده‌كه‌ن.
- 25
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاری خراپ بكات سزای خراپه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، خودا لایه‌نگری ناكات.
- a. 3:11 به‌ربه‌ری: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به زمانی یۆنانی قسه ناكه‌ن، به كه‌سانی نا ڕۆشنبیر ههژماردكراون.
- b. 3:11 به بیركردنه‌وه‌ی ڕۆمانییه‌كان خه‌ڵكانێكن دڕنده‌ن و زۆر له ڕۆشنبیرییه‌وه دوورن.